کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌گه‌ر خاوه‌نی فكر نه‌بوون، چۆن بوون به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ...

Friday, 27/02/2009, 12:00

1920 بینراوە


له‌ وه‌ڵامێكی ماڵپه‌ڕه‌ په‌شۆكاوه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاردا بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا هاتووه‌ " بۆ ئه‌وه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر بیسه‌لمێنێ كه‌ فكر و رێبازی جیاوازی هه‌یه‌، با بفه‌رموێ یه‌ك وتار، یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فكری، به‌ درێژایی مێژووی سیاسی خۆی بڵاوبكاته‌وه‌، هه‌تا باوه‌ڕ بكه‌ن كه‌ ناوبراو فكری جیاواز یان ململانێی فكری هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی دوور و نزیك جه‌لال جه‌وهه‌ر بناسێ، ده‌زانێ چ ئاستێكی فكری ز سیاسی هه‌یه‌؟!!"
ئه‌و چه‌ند رسته‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ فكریێك بووبێت، بووه‌ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبێكی سوسیاڵ دیموكرات! ئه‌گه‌ر یه‌كێك مه‌لا به‌ختیار باش بناسێ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی ماڵپه‌ڕی چاودێر، پیت به‌ پیتی له‌ لایه‌ن كاكه‌ مه‌لاوه‌ خۆی نووسراوه‌، ئه‌گه‌ر وا نییه‌، كامه‌ كارمه‌ند و نووسه‌ره‌ كرێگرته‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ جورئه‌ت ده‌كه‌ن وا به‌ ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی بڵێت؟!
به‌ڵام من لێره‌دا روو ده‌كه‌مه‌ كاكه‌ مه‌لا و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی و ده‌ڵێم:
ئێوه‌ باسی فكر ده‌كه‌ن، تكایه‌ یه‌ك كتێب، یه‌ك وتاری فكری، یه‌، یه‌ك رسته‌ی فكری ئه‌م ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییانه‌ی خواره‌وه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، تا ده‌ركه‌وێت كه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر تاكه‌ فكرسزی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیییه‌ (ببورن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه‌).

1. عومه‌ر فه‌تاح: نه‌ك فكری، تاكه‌ پیتێكی بڵاوكراوه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رز و ئه‌سمانی خوا نییه‌؟!!
2. ئه‌رسه‌لان بایز: هه‌تا ئێستا یه‌ك وشه‌ی فكری بڵاوكراوه‌ییم نه‌دیوه‌. به‌ڵام بێگومانم خاوه‌نی یه‌ك رسته‌ی فكری نییه‌.
3. د. فوئاد مه‌سووم، یه‌ك وشه‌ی فكری بڵاوكراوه‌ی نییه‌.
4. كۆسره‌ت رسوڵ عه‌لی، یه‌ك وشه‌ی فكری بڵاوكراوه‌ی نییه‌.
5. د. كه‌مال فوئاد، كه‌ له‌وه‌ته‌ی خوا خه‌لقی كردووه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه‌ و تاكه‌ كارێكی ئه‌م پیاوه‌ كه‌ جێگه‌ی رێز بێت، دۆزینه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانه‌ و یه‌ك رسته‌ی فكری بڵاوكراوه‌ی نییه‌.
6.  د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، تا ئێستا یه‌ك رسته‌ی فكری بڵاوكراوه‌ی نییه‌.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه‌ به‌شێكی زۆر زۆریان، نه‌ك وشه‌یه‌كی فكرییان بڵاوكراوه‌ی فكرییان نییه‌، وشه‌یه‌كی فكریشییان نه‌خوێندۆته‌وه‌.
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌گرم، بۆ به‌ڕێزێكی تر، به‌و ئه‌ركه‌ هه‌ستێ و ئه‌وانیش به‌ پێوه‌ره‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی چاودێر ته‌عریف بكات،

لێره‌دا ده‌ڵێم: عوزر له‌ قه‌باعه‌ت خراپتر، به‌م شێوه‌یه‌ بێت، یه‌كێتی فكری به‌ قه‌تره‌ش نه‌ماوه‌، تا بیكاته‌ ده‌می ئه‌ندامه‌كانییه‌وه‌. جا ئه‌مه‌ حاڵی یه‌كێتی سوسیال دیموكرات بێت، ده‌بێت حاڵی پارتی و بنه‌ماڵه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ی بارزانی چۆن بێت؟؟!!


بۆ خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی چاودێر کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:


http://www.cawder.org


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)