کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌زموونه‌ جياوازه‌كه‌ى هه‌رێم

Saturday, 01/02/2014, 12:00

1898 بینراوە



به‌ده‌نگى هاوولاَتيانى كوردستان و له‌سه‌ر خاكى كوردستان به‌به‌شدارى هاووڵاتيان پرۆسه‌ى هه‌لَبژاردنه‌كانى كوردستان ئه‌نجام درا وه‌ دواجار هه‌رلايه‌نه‌و قه‌باره‌و كێشى خۆى بۆ ديارى كرا له‌كاتێكدا تێبينى زۆر هه‌بوو له‌سه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌مافى ده‌نگدانيان هه‌بوو هه‌ر له‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران و ناوه‌نده‌كانى ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كه‌ بينيمان چ كێشه‌يه‌كى نايه‌وه‌ دواجار به‌و هه‌موو كه‌موكورِيانه‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌نگه‌كان رِاگه‌يه‌ندرا ,و هاوولاَتيان چاوه‌رِوان بوون حكومه‌تى ئه‌مجاره‌يان حكومه‌تى هاوولاَتيان بێت وه‌به‌لاى كه‌مه‌وه‌ دواى ئه‌و ئالَو گۆرِه‌ى كه‌ دروست بو له‌ جێ گۆرِكێى هێزه‌كان له‌ قه‌باره‌ى جه‌ماوه‌ريان به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ دواى نزيكه‌ 4 چوارمانگ نه‌توانرا ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه‌ هاوولاَتيان چاوه‌رِوان بوون پێكبێت له‌كاتێكدا ئه‌بوو تائێستا كارى زۆر گرنگ بكرايه‌ وه‌ ژماره‌يه‌ك له‌وبه‌لَێنانه‌ى كه‌له‌كاتى بانگه‌شى هه‌لَمه‌ته‌كانى هه‌لَبژاردندا به‌هاوولاَتيانيان داربوو بخرايه‌ته‌ بوارى جێ به‌ جێ كردنه‌وه‌ نه‌ك ئه‌مه‌ نه‌كرا به‌لَكو دواى چوارمانگ كه‌س نازانێ كێ سه‌رۆكى په‌رِله‌مانه‌وه‌كێ جێگرى په‌رِله‌مانه‌ ئايه‌ ئه‌مه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان گالَته‌كردن نيه‌ به‌ ئيراده‌و رِێزو شكۆى ده‌نگده‌رو تاكى كوردى له‌م هه‌رێمه‌دا بۆئه‌بێت ئێمه‌ له‌ هه‌مووشتيكدا هه‌رجياواز بين دواى بيست و دووسالَ حكومه‌ته‌كه‌مان ساوابێت وه‌هه‌تا ئێستاش ئاسه‌واره‌كانى دووئيداره‌يى پێوه‌ دياره‌ له‌ دواى چوارمانگ نه‌توانرێت حكومه‌ت پێكبهێنرێت وه‌ وه‌زير له‌ده‌ڤه‌رێك ده‌سه‌لاَتداربێت وه‌له‌ده‌ڤه‌رێكى تردا تواناى كارمه‌ندێكى يان كاديرێكى حيزبه‌كه‌ى به‌رانبه‌رى نه‌بێت بۆيه‌ ناتوانرێت ناوێك له‌ سيته‌مى سياسى ئه‌م وولاَته‌ بندرێت بۆيه‌ ئه‌كرێت بلَێن ئه‌و هه‌رێمه‌ى كه‌ جياوازه‌ له‌ ته‌واوى دنياو هاوشێوه‌ى نيه‌ له‌ پرۆسه‌ى سياسى و سيسته‌مى حوكومرِانيدا له‌وه‌ش سه‌ير تر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌بێت ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه‌ برِياره‌ پێكبهێندرێت به‌دلَى ته‌واوى وولاَتانى دراوسێ بێت يان ئه‌بێت ئه‌وان نه‌خشه‌كه‌يان بۆدانابێت به‌س نابێت به‌دلَى هاوولاَتيانى وولاَتى خۆمان بێت يان به‌شێوه‌يه‌كى تر ئه‌توانين بلَێين پێويسته‌ به‌رژه‌وه‌ندى وولاَتانى دراوسێمان بكه‌وێته‌ پێش هاوولاَتيان وولاَته‌كه‌ى خۆمانه‌وه‌ كه‌گه‌وره‌ترين گرفت و كێشه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ متمانه‌ى تاكى كورد به‌شێوه‌يه‌ك له‌ شێوه‌كان تێك ئه‌شكيندرێت وه‌ئه‌وه‌ى كه‌ به‌هه‌ند ناگيرێت بريتيه‌ له‌ده‌نگه‌ كانى تاكى كوردو هه‌ست و بۆچونيه‌تى له‌سه‌ر ئاينده‌و جۆرى هه‌لَبژاردن و چۆنيه‌تى هه‌لَبژاردنه‌كه‌ى بۆيه‌ پێويسته‌ زۆر به‌ووريايى مامه‌لَه‌ له‌گه‌لَ ئه‌م دۆخه‌ هه‌ستياره‌دا بكرێت به‌گشتى و لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان به‌تايبه‌تى تا چيتر يارى به‌ئيراده‌ى تاكى كوردى نه‌كرێت له‌ناو خۆى هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌شدا بۆيه‌ ئه‌ركى هه‌موانه‌ به‌ده‌سلاَتدارو هاوولاَتيانه‌وه‌ هه‌ولَى جدى بدرێت تا ئه‌م قۆناغه‌و شێوه‌زه‌ له‌ سيسته‌مى حوكومكردنى كوردوستان كۆتايى پێبێت وه‌ ببێته‌ سيسته‌مێكى سه‌رده‌ميانه‌ بۆ رِاپه‌رِاندنى كارى رِۆژانه‌ى هه‌موان .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)