په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان وه‌رچه‌رخانیکی گرنگی تۆمارکرد..
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
زۆر گله‌یی و گازه‌نده له فراکسیۆنی گۆڕان له نێو په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرا ، به هۆی ئه‌و نه‌رم و نیانییه‌ی که ده‌یانواند به‌رامبه‌ر به فراکسیۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌و ده‌سه‌لاته که هه‌تا ئێستاکه نموونه‌یی نه‌بووه و نییه له ئیبداعکردن له دزینی پارووی خه‌ڵکی. زۆر له رووناکبیران له‌و باوه‌ڕییه‌دابوون که ئاخۆ ده‌بێ ئیتفاقیکی ژێر به ژێر له نێواندا نه‌بێت بۆ بی ده‌نگ بوون و به‌ڕێوه‌بردنی کاره بناخه‌ییه‌کانی په‌رله‌مان .
دوێنێ 22/2/2010 ئه‌و تێگه‌یشتنه تا راده‌یه‌کی زۆر گۆردرا و فراکسیۆنی گۆڕان توانی سنوورێک بۆ پێشێلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له مه‌ڕ دزینی داهاتی خه‌ڵکی دابنێ و پێینا بڵێ: "نا ئیتر به‌سه".
ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له ژێر ناو و به‌ندی جیاجیاوه ئه‌و داهاته‌ی که حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه دێت ، به‌شێکی باشی لێ گل ده‌داته‌وه که به گوێره‌ی دوایین رێژه ده‌گاته 43% ی ئه‌و 17%یه‌ی که له ناوه‌نده‌وه دێت ، به مانایه‌کی دیکه هه‌ردوو بنه‌ماڵه به قه‌د هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بۆ خۆیان ده‌به‌ن ، دیاره سه‌رباری داهاته نێوخۆییه‌کان و بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاکان.
له‌م میزانیه‌دا ده‌سه‌ڵات زۆر گه‌وجانه که‌وتۆته په‌رده‌پۆشکردنی دزییه‌کانی ،هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بچووکیش بێت له چاو دزییه‌کانی دیکه : ته‌نها بۆ ئاسایشی سلێمانی زیاتر له یه‌ک ملیار دینار بۆ په‌ڕاو دانراوه، ئاخر ئه‌م ژماره فه‌له‌کییه پێموانیه هه‌موو چاپخانه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی لی خه‌رج بکه‌ن ، جا بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ دزیی و چوونه نێو گیرفانه ناشه‌رعییه‌کان نه‌بێت دیاره ئاسایش ئه‌وه‌نده قرتاسیه یا په‌ڕاوی ناوێت.
ئه‌و سنووردانانه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان موژده‌یه‌کی به‌خشییه خه‌ڵکی کوردستان ، به دیوه‌که‌ی دیکه ئه‌رکێکی بچووکی خۆیانیان موماره‌سه‌کرد ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت ده‌بێ هه‌نگاوی دیکه‌ی قایمتر و به‌هێزتری به‌دوادابێت ، ئه‌گینا ده‌بێته ریکلامێکی ساردووسووکی هه‌ڵبژاردن که دواجارمتمانه‌ی خه‌ڵکی به گۆڕانکاری زۆر که‌مده‌بێته‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ته‌واوده‌بێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فراکسیۆن ده‌بوو ده‌مێک بوایه هه‌ڵنرابایه ، چونکه زۆر پرسی هه‌ستیار و گرنگ به‌سه‌ر کوردستاندا تێپه‌ڕی ، فراکسیۆنی گۆڕان بێ ده‌نگی تا راده‌یه‌ک نواند.. به بروای ئیمه ده‌بوو فراکسیۆنی گۆڕان له سوێندخواردنی حکومه‌ته کارتۆنییه‌که‌ی شه‌شه‌م و پرسی که‌رکوک و فه‌زیحه‌کانی ئاشتی هه‌ورامی و نێچیر و تا گرتن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌وانان و رووناکبیران و رووداوه‌کانی دیکه ئه‌وه‌نده به‌ساردی نزیکیان نه‌بوایه‌ته‌وه ، به‌ڵکو ئه‌و پرسانه‌ش زۆر گرنگن که کۆنتاکتی راسته‌وخۆیان هه‌بوو و هه‌یه له گه‌ڵ ژیانی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، هاتووهاوارییان ده‌بوو گوێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعییه و سه‌پاوه که‌ڕ بکات. ئاشتی هه‌ورامیه‌کی دز ده‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک زاتی ئه‌وه نه‌کات پاساوی نالۆژکی بۆ دزییه‌کانی بهێنێته‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان میته‌ری ئازایه‌تی و بوێری له 22/2/010 دا بۆ فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ستنیشانده‌کات ، هاتنه‌خواره‌وه‌ی کێرڤه‌که هاتنه‌خواره‌وه‌ی کێرڤی هه‌ڵکشاوی پرۆسه‌ی گۆرانکارییه.
ده‌بێ بووترێت فراکسیۆنی گۆڕان سه‌روه‌رییه‌کی بۆ خۆی تۆمارکرد ،ئێستاش دره‌نگ نییه ، ئه‌و سه‌روه‌رییه پێویستی به درێژه‌پێدانه ، خۆ دزینه‌وه له دریژه‌پێدان بێ ئومێدییه‌کی گه‌وره بۆ گه‌نجان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی دێنێته ئاراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست