بژار دیلان گه‌رایه‌وه کوردستان بۆ کاری هونه‌ری یاخود بۆ فیته‌ری
Wednesday, 25/11/2009, 12:00
به‌رێزان له‌وانه‌یه سه‌ردێری نوسینه‌که‌م تۆزێك جێگای سه‌رسورمان بێت ،به‌لام بروا بکه‌ن خه‌ریکه ئه‌بێت به راست.. .ببورن مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه سوکایه‌تی به‌و که‌سانه بکه‌م که کاری فیته‌ری ئه‌که‌ن وه گشت کارێك و پیرۆزی خۆی هه‌یه، وه له‌لای من هه‌مو کارێك پیرۆزه ، ئه‌گه ز ه‌ره‌لی که‌سیکی تری تێدا نه‌بێ .
به‌لام وته‌یێکی کوردی خۆمان هه‌یه ئه‌لێت (نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب) ... له‌م رۆژانه‌دا له یکێك له که‌ناله کوردیه‌کان له
به‌رنامه‌یه‌كدا (کاك بژار دیلان) میوان بو، سه‌رتا پێشکه‌شکاری به‌رنامه به خێرهاتنی کرد‌و کاره‌کانی به به‌رزی نرخاند وه‌ك که‌سێکی لێ هاتو ئیتر به شان و بالیا هاته خواره‌وه، وه‌کو کادرێکی ئه‌ندازیاری ده‌نگ و مویسزتان و وه خه‌باتی هونه‌ری چه‌ن ساله‌ی کوردستان و ئه‌وروپای وه تۆزێك قسه‌ی رازاوه‌و بریقه داری تری له‌و جۆره به بینه‌ران و به میوانانی به‌رنامه ناساند ، وه دوای به‌رێزی که‌وته باس کردنی خۆی سالانێکی زۆره کار ده‌کات له ناووندی هونه‌ردا له ئه‌لمانیا و له سوید ستۆدیۆی خۆی هه‌بوه‌وه له چه‌ندان کۆنسێرت و ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌کاندا به‌شداری کردوه وه ئاواز دانه‌ر و دابه‌شکه‌ری موسك و ئاماده‌کاری بۆ زۆر له گۆرانی بێژه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ولات کردوه وه زۆرخه‌م خۆری هونه‌ری کوردی بووه . وه هونه‌رمه‌ندان زۆربه‌یان له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌روه‌رده بون وه هه‌ر وه‌ها نزیکه‌ی سه‌ت و په‌نجا ئه‌لبومی گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان کردوه ،وه
ئێستا گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کوردستان .درێژه به کاره هونه‌ریه‌کانی بدات وه به نیازه ستۆدیۆیك بکاته‌وه بۆ خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندان له ناوه‌وه تاوه‌کو ئیتر گۆرانی بێ‌ژان نه‌چن بۆ تورکیا... زۆر باشه تاکو ئێره ئێمه هیچ لاریێکمان نیه له قسه‌کانی هه‌ر چی کردبێت هه‌قی خۆێتی شانازی پێوه بکات.. به‌لام جێگای سه‌یره له کۆتای به‌رنامه‌که‌دا چه‌ند جارێك ئه‌یویست باسی شتێك بکات به‌لام پێشکه‌ش کاری به‌رنامه پێی ئه‌بری دوای هه‌ر خۆی نه‌گرت ده‌ستی کرد به ریگلام کردن بۆ برنامه‌ێکی تازه که خۆی پێشکه‌شی ئه‌کات به ناوی (مای کار). سه‌رتا من پێم سه‌یر بو وتم له‌وانه‌یه من باش تێنه‌گه‌یشتبێتم ، دوای به‌رده‌وام بو له باس کردنی و چۆنێتی له به‌رێوبردنی به‌رنامه‌که‌ی به راستی من خۆم زۆر پێم سه‌یر بو که خۆی چۆن رازی بوه به‌رنامه‌ی له‌و جۆره پێشکه‌ش بکات باشه ئه‌ی هاورێکانی ئه‌ی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بۆ پێی نا‌لێن ئاگاداری بکه‌ن که ئه‌وه کاری ئه‌و نیه. هه‌ر وه‌کو به‌رێزت ئه‌لێی مێژوێکت هه‌یه له ناو هونه‌ری کوردی‌دا چۆن ئه‌و مێژوه ئه‌شێوێنی ،وه ئه‌گه‌ر که‌سیش نیه پێت بلێ ئه‌وه من پێی ئه‌لێم وه‌کو براێك ، باشه کوری باش تۆ چیت داوه له‌م جۆره به‌رنامانه تۆ خۆت ئه‌لێی له کوردستان خه‌لکانێك هه‌ن دانراون له داموده‌زگاکان شیاوی ئه‌و جێگانه نین باشه توخوا تۆ خۆت شیاوی بۆ ئه‌و جۆره به‌رنامه‌یه باشه تۆ چی زانیارێکت هه‌یه له ئۆتۆمبیل له مای کار،هیچ تۆ له‌و بواره‌دا کارت کرده‌وه هیچ دبلۆمایێك هه‌یه له‌و کاره‌دا تکایه خۆت مه‌که گێژاوێکه‌وه ئیتر نه‌توانی لێی ده‌رچی .
بۆ ناچی به‌رنامه‌ێکی هونه‌ری پێشکه‌ش بکه‌ی به‌لکو کۆمه‌لێ گۆرانی بێژی سه‌رلێشیواومان هه‌یه سودت لێ وه‌ربگرن به‌م . رۆژگاره گۆرانی و موسك و تۆنی نه‌شازئه‌ده‌ن به گێۆی خه‌لکا به‌لکو رزگارمان بکه‌ی له گه‌ره‌ب و ئاره‌بێسك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست