ئەو سیناریۆیەی خەسرەو گول محمەد، کە بۆ ئازادکردنی بکوژەکانی کاوە گەرمیانی دایناوە، ئاشکرا دەکەین
Thursday, 12/12/2013, 12:00
2017 بینراوە
پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتە هەواڵەکەی کوردستانپۆست بەناونیشانی
(کێ کاوە گەرمیانی کوشت؟ پیاوکوژەکانی ناو سەیارە جام رەشەکان سەر بە کێن؟) کە لە رۆژی 7 12 2013 بڵاومانکردەوە و ناوی ئەو تاوانبارانەمان ئاشکرا کرد ا، کە بە کاری تیرۆریستانە و کوشتنی کاوە گەرمیانی هەڵسابوون.
هەر لەوێدا ئەوەمان باس کرد، پاش ئەم تاوانە یەکێتییش وەکو پارتیی دێت و دەست دەکات بە دروستکردنی لیژنە و سیناریۆ. بۆ شاردنەوەی پیاوکوژەکان و ئەوانەی لە پشتییەوە بوون کۆمەڵێک قسە بۆ راگەیاندنەکان دەکەن، بۆ بەلارێدابردنی کەیسەکە و شاردنەوەی ئەو کارە تیرۆرریستییەی دەزگای دژە تیرۆر و مەحمود سەنگاوی پێی هەڵساون کۆمەڵیک پلان دادەڕێژن، وا ئەمڕۆ خەریکە سیناریۆکەیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سهرچاوهيهك له ئاسايشى گشتی بە كوردستانپۆستى راگهياند، ئهو كهسهى ئیستا گیراوە، گوايه بۆ خۆی ددانى ناوه به تاوانهكهدا ئهمڕۆ ئاسايش ناوهكهى بە پیتی (ت) بڵاوكردهوه، ئێمەش ئاشکرای دەکەین، ئەو کەسە ناوی (توانا خهليفه حسين)ه و پاسەوانی تایبەتی مەحمود سەنگاوییە، خزمی نزیکی خۆشێتیی، بۆ ئەوەی مەحمود سەنگاوی لەو کێشە و تەنگەشەیە رزگار بکەن خۆی وتوویەتی من ئامادەم بەو کارە هەڵبستم و تاوانەکە دەخەمە سەر شانی خۆم، ئەم سيناريۆيەش بۆ رزگاركردنى مەحمود سەنگاوی و تاوانبارهکانی ترە، كه چهند كهسێكيان لێگيرابوون و دوایی بەڕەڵایان کردوون.
سهرچاوهكه وتى: لهسهردهمى بهعسدا دوو براى ئهم توانا خەلیفە حسێنە تهوارى بوون، پێشمهرگهيهكى حيزبى شيوعيان بە ناوی شیروان شههيدكرد، دواتر حيزبى شيوعى ههردوو براكهيان له تۆڵهى ئهو شههيدهی حیزبەکەیان كوشتنەوە، باوکی کاوە شەهیدی پارتیی بووە و پەیوەندیی بە شیوعییەوە نەبووە، کاوەش لەو کاتانەدا تەمەنی حەوت سالان بووە، پەیوەندییەکی بە کوشتنی هیچ کەسێکەوە نەبووە، بۆيه ئیستا سيناريۆكهيان وا داڕشتووه گوايه ئهمه لە تۆلهى کوشتنی برای ئەو توانایە كاوهى شههيدكردووه، ئهمە دووره له راستيیهوه، وەک وتمان توانا خەلیفە حسێن لهبهر ئهوهى خزمى نزيكى مهحمود سهنگاويه و پاسهوانى تايبهتيهتى خۆشێتی، بۆيه ئامادهیی خۆی پیشان داوە، کە ئەو کوشتنە بخاتە ئهستۆى خۆى، مهحمود سهنگاویی و بكوژهكان رزگار بكات. ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێری دەزگای ئاسایشی گشتی رایگەیاند، بە ڤیدۆ وێنەی ئەو چوار تاوانبارەیان لەلایە، کە بە کارەکە هەڵساون.
سهرچاوهكه رايگهياند بههيچ شێوهيهك نهدهتوانرا تاوانباره سهركییەكان بکوژرێن، یان ئازاد بكرێن، ههر بۆيه ئەم سيناريۆيەیان داڕشتووە.
بۆ زانیارییتان ئهمڕۆ سهرجهم بكوژهكانى كاوه ئازادكران. لە کاتێکیشادا هەژاری ئاسایش، کە بەرپرسی ئەو گروپەیە، تا ئیستا دەستگیر نەکراوە. ئەم سیناریۆیەش بۆیە وا بە پەلە هۆنرایەوە، چونکە کەسوکاری هەر چوار تاوانبارە دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا هەڕەشەیان کرد وتیان ئەگەر بێتو ئەو چوار کەسە بکوژرێن، ئەوا ئێمە دەیخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتیی، دواجاریش کەسوکارەکانیان نهێنی زۆریان لەلا بوو لەوەش ترسان ئەم نهێنییانە بدرکێنرێت و بگاتە دەم راگەیاندنەکان، ئەم سیناریۆیەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی کەسوکاری چوار تاوانبارەکە.
سەرچاوەکە رایراگەیاند، کەوا سبەینێ ١٣ / ١٢ / ٢٠١٣ چاوەڕوان دەکرێت و رەنگە ڤیدیۆیەکی دانپێدانانی ئەو توانایە بڵاوبکرێتەوە، تێیدا توانا خەلیفە حسێن ددان بەو تاوانەدا بنێت، کە لە راستییدا ئەو نەیکردووە بەمە مەحمود سەنگاوی لەو تاوانە دەسڕێتەوە و ئەوانیش بەتەواویی پاڵی لێدەدەنەوە، هەر بۆیە ئەمڕۆش خەسرەو گول محەمەد بە پەلە لێدوانێکی بۆ راگەیاندنەکانی یەکێتیی دا.
تێبینی کوردستانپۆست: گومان دەکرێت پاش بڵاووبوونەوەی ئەم هەواڵەمان، جارێکی دیکە ئاسایشی گشتی رەوتی هۆنینەوەی ئەو سیناریۆیە بەجۆرێکی تر بگۆڕێت، سەرچاوەکە وتی رەحمان غەریب کە نەقیبی خانەنشینە لە سەر میلاکی حیزبی شیوعی و کەسی نزیکی هێرۆی برای ئەحمەدە، ئەویش بۆ چەواشەکاریی لە دروستکردنی ئەم سیناریۆیەدا بەشدارە.