کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكى بەپەلە لەبەرامبەر خەڵكى سەروچاوە دختۆرى میوان قوچانى

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


ئەمڕۆ لەكۆبونەوەیەكى جەماوەری بەرفراواندا بەمەبەستى بانگەشەكردن بۆ لیستى كەرە دێزەكە كەرۆژانە بەردەوامە هەر رۆژە و لەشوێنێك ئەمرۆ 6-7 پاش نیوەرۆ كاتژمێر 4:30 لەناوهۆڵى بۆنەكانى سەروچاوەى ناوچەى بیتوێن بەبەرچاوى سەدان كەسى ئامادەبوو كەسێكى نەترس وەك شێر هاتە قسەو پۆتى یەكێتى و دختۆرە سۆرەكەى خستە ناو عەلاگەیەكى رەشەوە شایەنى باسە ئەو مرۆڤە ئازایە پێشەكى باسى لەوە كرد كە ئەو پێشمەرگەیەكى دێرینى یەكێتى یەو تاكو ئێستا هیچى بۆ نەكراوە و رەخنەشى لەوەگرت ووتى ئێوە ئێستا سەردانمان دەكەن هۆیەكى لەپشتە هۆیەكەى ئەوەیە كە كاتى هەڵبژاردن نزیك بۆتەوە ئەى بۆ لەمەوبەر نەدەهاتن بۆ ئێرە پاشان وتیشى ئەگەر هەڵبژاردن تەواو بێ بەهیچ شێوەیەك كەس ناگاتە ئێوە .ئێوەن خاوەنى باشترین جۆرى ئۆتۆمبێل و خانوو و پارەو شتى تر ئێمەش بەمووچەیەكى 30 هەزاردینارى ژیان دەگوزەرێنین ئەم قارەمانە دوسێ جار بەدەنگى بەرز ووتى من دەنگ بۆ لیستى گۆڕان دەدەم و وادەرۆم كابرا چوە دەرەوە لەهۆڵەكە بەچونەدەرەوەى ئەوكابرا جوامێرە ناو هۆڵەكە كەوتە ژاوە ژاو دختۆریش هەرئەوەندەى پێكرا بۆى دەرچێ و قوچاندى و گەرایەوە رانیە شایەنى باسە دختۆرپاش ئەو سوكایەتیەى بەسەریدا روویدا بانگهێشتى لێپرسراوى كۆمیتەى سەروچاوەى كردووە ولێپێچینەوەى لەگەڵ كردوە بەرامبەر ئەو سوكایەتیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە