50 رۆژە دیداری گیراوی كورد فەرهاد وەكیلی لەگەڵ بنەماڵەكەیدا ئاستەنگ كراوە
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
كار بەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئیران ماوەی 50 رۆژە رێگە نادەن بە گیراوێكی سیاسی كورد كە حوكمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە،چاوی بە بنەمالەكەی بكەوێ.
گیراوی سیاسی كورد فەرهاد وەكیلی كە حوكمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە ماوەی 50 ڕۆژە لە مافی دیدار لە گەڵ بنەماڵەكەی دا بێبەش كراوە.
بە پیی ئەو زانیارەیانەی كە بە دەستمان گەشتوون ،لە پاش بڵاو بوونەوەی نامەی كراوە گیراوی سیاسی كورد فەرهاد وەكیلی بۆ ڕای گشتی،كار بە دەستانی ڕژیم مافی دیداری بنەماڵەیان لێ ئاستەنگ كردووە و ماوەی 50 رۆژە سەرەڕای ئەوەی كە بنەماڵەی ناوبراو لە شاری سنه چەندین جار چوونەتە گرتووخانەی ئەڤین لە شاری تاران،بەلام كار بە دەستانی ڕژیم نەیانهێشتووه كە چاویان بە كوڕەكەیان بكەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست