کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەڵكى كفرى بە دەنگى بەرز وتیان : ئەم شارە یاساى تیا نەماوە.. پڕى بووە لە شەقاوە

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1575 بینراوە


 په‌یامنێری کوردستانپۆست- کفری:

گرووپى گەنجانى سەربەخۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە 26-2-2009 لە كفرى كاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى بە خۆپیشاندانێك دامەزراندنى خۆیان ڕاگەیاند كە كاریان ئەوەیە تووڕەیى خەڵكى كفرى بگەیەنن بە هەموو خەڵكى كوردستان.
یەكێك لەو گەنجانە بەناوى سەباح عەلى قارەمان بۆ كوردستانپۆست وتى : بەرپرسانى ئیدارى لە كفرى هەڕەشەیان لە فەرمانبەران كردووە كە نەیەن بۆ خۆپیشاندان، ئەگینا ئەم داوایانە هى هەموو خەڵكى ئەم شارەیە، سەباح وتیشى : بەڕێوەبەرى فەرمانگەى كارەباى كفرى لەسەر بیناكانەوە وێنەمان دەگرێت كە ئەوە كارى ئەو نییە و حاڵى كارەباكەى جوانە!!ّ.. سەباح عەلى زیاتر وتى : بەرپرسانى شارەكەمان پشتگوێخستنى كفرى ئەخەنە سەر شانى بەرپرسانى سەرووى خۆیان كە گوایا ئەوان هیچیان بۆ ناكەن، بۆیە ئەمڕۆ بۆمان دەركەوت كە هەوڵى هیچ نادەن و دەستەپاچە دانیشتوون، بۆ لەمەودواش هەر بەرپرسێك خزمەتى ئەم شارەى پێ ناكرێت با بڕوا خواحافیزى بێت.
ئیحسان مەلا فوئاد یەكێكى ترە لەو گەنجانە دەڵێت : ئێمە وەكو گرووپى گەنجانى سەربەخۆ بڕوامان بە بەڵێنى هیچ بەرپرسێك نەماوە، بەڵێنمان ناوێت بەڵكو كردارمان دەوێت و چیتر چاوەڕوان نابین.
دانا ڕزگار یەكێك لە ڕێكخەرانى خۆپیشاندانەكە بۆ كوردستانپۆست وتى : بۆ لەمەودوا لە هیچ دەزگایەكى سیخوڕى قەبوڵ ناكەین بێن وێنەمان بگرن، ئەوانە دەیانەوێت خەڵك بترسێنن، وتیشى : بۆ خۆپیشاندانەكانى ترمان خۆمان ئەو كەسانە لە ڕیزى خەڵك دوور دەخەینەوە.. دانا زیاتر وتى : هەندێك كەس پێیان وتووین ئەم گەنجانە دەستیان لە پشتەوەیە، ئێمەش پێیان دەڵێین : ئەگەر ئێمە دەستمان لە پشت بێت، ئەوانە قاچیان لە پشتە، وتیشى : بۆچى دەستى پشت حیزبەكانى خۆیان دەرناخەن و تا ئێستا هیچ دەستێك لە پشتى هیچ حیزبێكەوە دەرنەكەوتووە.
مامۆستا پشتیوان حسێن وەكو یەكێك لەو گرووپە كە لەچوار گەنجى كفرى پێكهاتووە وتى : ئێمە هەوڵ دەدەین گرووپەكەمان فروانتر بكەین و گەنجێكى زۆر بێتە گرووپەكەمانەوە، وتیشى : دەبوو خوێندكارە مانگرتووەكانى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان بۆ بەرپرسانى كفرى هەڵنەخەڵەتیایەن و نەچووایەن بۆ كەلار چونكە یەكێك لە داواكانى ئێمە دامەزراندنى ئەوان بوو، مامۆستا پشتیوان وتیشى : بەداخەوە ئەو خوێنداكارانە كەوتنە داوى بەرپرسەكانەوەو مانگرتنەكەیان لە كفرییەوە گواستەوە بۆ كەلار.


یاداشتنامەیەك لە(گەنجانى سەربەخۆ) و خەڵكى كفرى-یەوە
 بۆ : سەرۆكایەتى هەرێمی كوردستان
 بۆ : سەرۆكایەتى پەرلەمان
 بۆ : سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێم
 بۆ: ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
 بۆ: ئیدارە (كارگێڕى)ی گەرمیان
 بۆ: قایمقامیەت (هەڵسوڕێنەر)ى كفری
 
 شارى كفرى، شارە پشتگوێخراوەكەى گەرمیان.. لەمە زیاتر بەرگەى بەڵێنى بریقەدار ناگرێت، ئێمەى خەڵكى كفرى چیتر نامانەوێت كەسانى بێ بەڵێن بێنە ئەم شارە، ئەگەر خزمەتگوزارى لەم شارەدا ئەنجام نەدرێ ئەوا ناڕەزاییمان تا بێت پەرە دەسێنێت و هەر ڕۆژێك بێت دەتەقێتەوە،  بێجگە لەم خۆپیشاندانە بەشێوازى دیكە بەردەوام دەبین لەناڕەزایى دەربڕین، ئەگەر شارێك بێ ئاو و ئاوەڕۆ بێت، بەردەوام وشكەساڵى بێت.. چاوەڕێى چۆن گەشەپێدانێك بین، ئێمە وەكو گرووپى گەنجانى سەربەخۆ لەگەڵ خەڵكى شارەكەمان بە دوكاندارو كرێكار و فێركاران و فێرخوازان و گەنجان و ئافرەتان و وەرزشوانان و كارمەندانى پۆلیس و ئاسایش و كارمەندانى تەندروستى و سەرجەم فەرمانبەرانەوە داوادەكەین ئیتر ئەم خاڵانەمان بۆ بخەنە بوارى جێبەجێكردنەوە، بۆ ڕای گشتی دەڵێین دوای 20 رۆژ پشتگوێخستنى ئەم داواكارییەكانە خۆپیشاندانەمان ئەنجامدا:
 1.    دابەش كردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دا.
 2.    سەروەرى یاسا لەشارى كفرى بپارێزرێت و كێوماڵى چەك بكرێت لەم شارە، چونكە لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان دا چەك بەكاردەهێنرێت و لەیاسا دەرچووان سزا نادرێن.
 3.    كردنەوەی (چەند كۆلێژێك) لەشارەكەدا بە مەبەستى بوژانەوەى شارەكە.
 4.    دروستكردنى سەنتەرى گەنجان، چونكە تەنها ئەم شارە سەنتەرى گەنجانى نییە و خستنەوەكارى فەرهەنگخانەى كفرى كە سەر بە وەزارەتى وەرزش و لاوانە.
 5.    دابینكردنی دكتۆری پسپۆر و پێداویستییەكانی چارەسەركردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكانی كفری.
 6.    دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ ئاوەڕِۆ لە شارەكە لەبەرئەوەی لە 60%ى شارەكە ئاوەڕۆی نییە، لێكۆڵینەوە بكرێت لە دیارنەمانى ئەو سێ ترۆمپا ئاوەى بۆ گەڕەكى ئیمام حەمەد دابین كرابوو و تا ئێستاش ئەو گەڕەكە بە دەست كەمى ئاوەوە دەناڵێنێت.
 7.    دانانی بودجەیەكی 40 ملیار دیناری بۆ شاری كفری وەكو ساڵی پاری شاری كۆیە.
 8.    چاككردنی كارەبای كفری كە وەك  كە بووەتە هۆی سووتاندنی سەدان ئامێری ماڵان و فەرمانگەكانی حكومەتیش و بەگەڕخستنەوەى مۆلیدە 10 مێگاواتییەكانى كفرى.
 9.    دابینكردنی چەند ئامێرێك بۆ شارەوانی و فەرمانگەی ئاو لەوانە: 4 تراكتۆر، 2 گڵابە ، 1 شۆفڵ ، 2 دەمبەر ، 1 حەفارەی بچووك ، 1 كرێن بچووك.
 10.    بەدووساید كردنی هەردوو دەروازەی شارو قیرتاوكردنى ڕێگای بارهەڵگرەكان كە لەتەنیشتى شارەوە تێدەپەڕن.
 11.    دروستكردنى چەند یاریگایەكی داخراو بۆ وەرزشوانان.
 12.    دروستكردنی چەند یاریگایەكی بچوك (تارتان) بۆ گەڕەكەكان، كە لەسلێمانیدا بە سەدان دروستكراوە.
 13.    بوژانەوەى پاركى كفرى و دابینكردنی ئامێری یاری منداڵان بۆ پاركەكە، كە ماوەى چەند ساڵێكە دروستكراوەو تا ئێستا سێ پڕۆژەى بۆ ئەنجامدراوەو سیماى پاركى پێوە دیارنییە.
 14.    پەلەكردن لەجێبەجێكردنی نۆژەن كردنەوەی بازاڕی قەیسەری كۆنی شارەكەمان و وەكو شوێنەوارێك بپارێزرێ.
 15.     قیرتاوكردنی ڕێگاى نێوان كفری سەنگاو سلێمانی.
 16.    دامەزراندنى دەرچووانى زانكۆ و پەیمانگاكان یان دۆزینەوەى هەلى كار بۆیان بەزووترین كات.
 17.    دروستكردنى چەند بینایەكى پێویست بۆ پەروەردەى كفرى لەوانە: دوو فێرگەی 18 پۆلى، دوو فێرگەی 5 پۆلى، 2 باخچەى ساوایان، بیناى تایبەتى پەروەردە، 2 پاس بۆ باخچەى ساوایان، 10 هۆڵ بۆ تاقیكردنەوەكان، پەروەردە پێویستى بە 15 فەرمانبەر هەیە بۆ دیوانى پەروەردە.
 
 
 
 گەنجانى سەربەخۆ لە كفرى
ڕۆژی پێنج شەممە
 26-2-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)