ئاشه وانی ئاشووب و جاڕی شه ڕێکی دۆڕاو
Thursday, 09/04/2009, 12:00
2473 بینراوە
کوڕی سلێمانی
ئه وه ی ئه م ماوه یه ی پێشوو ته ماشای ڕاگه یاندنه کانی بنه ماڵه ی تاڵه بانی و بارزانی کردبێت ته واو درک به وه ئه کات که بۆنی شه ڕێکی به رنامه بۆ داڕێژراو ئه کرێت له دژی میدیای ئازاد و لایه نگرانی گۆڕان که کاک نه وشیروان بۆته واجیهه یان.
به رنامه که ی ڕه نج سه نگاوی فیشه کی یه که می ئه و شه ڕه بوو که ویسترا به شێوه یه کی زۆر به رنامه بۆ داڕێژراوو بنرێت به میدیای ئازاده وه ، دیاره چۆن گه نده ڵکاران و لایه نگرانیان دابه ش بوون به سه ر چه ند پارتێکدا ، ئاوه ها به ره ی دژه گه نده ڵیش خۆی له چه ند ڕۆژنامه و گۆڤارێکی ئازاو و بوێری وه ک (هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین) دا ئه بینێته وه که بوونه نیشانی یه که می تیری گه نده ڵکاران له ڕێگای به رنامه که ی ڕه نج ، ئه ویش پاش تۆمه تبارکردنیان به سیخوڕی بۆ چه ند ده وڵه تێکی ئیقلیمی و جیهانی ، که سه رجه م تۆمه ته کانیشیان تۆمه تی بێ بنه ماو بێ به ڵگه بوون. ته نها به نا ئاشکرا که یسی (محه مه د ئه شکه نه یی) یان وه ک نمونه ئه هێنایه وه که ناوبراو به هیچ شێوه یه ک له سه ر میدیای ئازاد حساب نه بووه و سهرجه م نوسینه کانیشی پیاهه ڵدان بوون به جه لال و یه کێتی و به رپرسه گه نده ڵه کاندا و گه رچاسوسی بۆ ده وڵه تێکیش کردبێ ئه وا بێ گومان په روه رده ی ده ستی مامی بووه و له حیزبه که یه وه ئه و خوو ڕه وشته جوانه فێر بووه.
پاش به رنامه که ی ڕه نج ، ڕاگه یاندنه کانی هه ردوو بنه ماڵه ده ستیان کرده وه به ووتنه وه ی تۆمه ته سواوه کانی ئه و به رنامه بێزراوه و ترۆپکی هێرشه که شیان له ڕۆژی سوێند خواردنه کارتۆنیه که ی وه زیری ناوخۆ و پێشمه رگه یان پاسه وانی هه رێمدا گه یشته لوتکه ، ئه ویش کاتێک نێچیر که وته ووتنه وه ی ئه و تۆمه تانه ، زۆر بێشه رمانه و بێ ئه وه ی سڵ له بوونی بنکه یه کی جاسوسی میتی تورکی بکاته وه له دووری چه ند سه د مه ترێک له په رله مانه کارتۆنیه که وه ، که وته ناوزه ند کردنی میدیای ئازاد به جاسوس و ده ستی ده ره کی.
لێره وه مافی خۆمانه بپرسین ئایا جه نابتان ده ستی ده ره کین یان میدیای ئازاد؟
ئایا میدیای ئازاد بنکه کانی کانی ماسی و چوارقوڕنه و هه ولێری بۆ میت کردۆته وه یان جه نابتان ؟
ئایا بوونی ئه و بنکانه مه ترسی نیه له سه ر ئاسایشی نه ته وه یی کورد و باسکردنی دزیه کانی جه نابتان مه ترسیه؟
ئایا میدیای ئازاد له هه موو کوچه و کۆڵانێکی سلێمانی و هه ولێردا باره گایه کی ئیتڵاعات و میتی به ناوی کۆمپانیاوه داناوه یان جه نابتان ؟ وه کێن حیمایه کانی ئه و بنکانه ؟ سه گه کانی ده سه ڵاته که ی ئێوه ن ؟ یان ڕۆژنامه نوسان؟
میدیای ئازاد ئاسایشی ئابووری نه وه کانی داهاتوو ی خستۆته مه ترسیه وه له ڕێی هه ڕاجکردنی نه وتی کوردستان و تاڵانفرۆشکردنی یان جه نابتان ئه ی سه رۆکی حکومه تی دزان ؟
میدیای ئازاده تاوانبارانی ئه نفال و کیمایا باران ئازاد ئه کات و ئه یانپارێزێت یان جه نابتان و جه لالی مامۆستا و هاوپه یمانتان؟
پاش نێچیر ئینجا له دیمانه یه کی که ناڵه ڕوو زه رده به زۆر سه وزکراوه که ی گه لی کوردستان دا سه گۆ قادریش که وته وه ووتنه وه ی هه مان به یت و بالۆره و ئه م به شێوه یه کی مه به ستدار هێرشێکی کرده سه ر کاک نه وشیروانیش و ووتی (گۆڕان به که سانێک ناکرێت که ڕابردوو مێژوویان هه ڵده ینه وه پڕه له تیرۆر و کوشتن) دیاره ئه مه فیشه کی یه که می شه ڕی گه نده ڵکاران بوو بۆ سه ر سه نگه ری دووه می به ره ی گه ل که باڵی گۆڕانه به ڕێبه رایه تی کاک نه وشیروان ، به به ڵگه ی ئه وه ی یه کسه ر بۆ ڕۆژی دواتر ئاشه وانی ئاشووب هاته سه ر خه ت و ده ستی کرده وه به قسه ی بێ مانا و هه وڵی پوچه ڵ بۆ چه واشه کردنی خه ڵک.
دیاره هێرشه که یان وا پلانڕێژ کردبوو که هێرشی یه که م بۆ سه ر (ئاوێنه هاوڵاتی لڤین) بێت و پاشان بۆ سه ر کۆمپانیای ووشه و شه خسی کاک نه وشیروان.
به پێویستی ئه زانم لێره دا که مێک باس له سه ر ووته کانی ڕۆژی 8- 4 -2009 ی ئاشه وانی ئاشوب(مه لا) بکه م له که لار بۆ ده ست و پێوه نده کانی.
مه لا ئه شیڕێنێ و ئه ڵێت : (ئهو كهسانهی كاتێك بهرگریمان له خانهقین دهكرد و پێیان دهوتین ژهنهرالی بێ ئهستێره، باشتر وابوو بێن قومێك ئاو بدهن به پێشمهرگه له جیاتی هێرش كردنه سهرمان) لێره دا هه ق وایه بڵێین ، جه نابی ژه نه رالی بێ ئه ستێره ، تۆیه ک و کۆسره تێک که جه له ولا وسه عدیه تان فرۆشت و بێ ته قاندنی یه ک فیشه ک وازتان له و به شه ی کوردستان هێنا و قوچانتان بۆ خانه قین ، خۆتان و چه کداره ترسنۆکه کانتان نه ک شایه نی قومێک ئاو نه بوون ، شایه نی ئه وه بوو
ته ماته باران بکرێن و خه ڵک له پای ترسنۆکی و خیانه تکاریتان له خه ڵکی جه له ولا و سه عدیه و قه ره ته په هوها تان لێ بکات و نه فره تتان لێ بکات.
پاشان مه لا به رده وام ئه بێت و ده ڵێت : (ههش بوو ئهو سهردهمه بڕیاری ههرهسی دا و دهیویست له ئهنفالهكان دا گفتوگۆی لهرزۆك لهگهڵ عێراق بكهین)لێره دا مافی خۆمانه بپرسین : ئایا به کوشتدانی سه د و هه شتاو دوو هه زار کوردی بێ تاوان ،
و به ڕووخاندانی پێنج هه زار دێ و به کیمایا بارانکردن دانی ده یان شارۆچکه و گوند دوور بینی و حیکمه ت و ئازایه تییه؟
ئایا جه لال و ژن و مناڵه کانی له کوردستان بوونایه ، جه لال ئاوا به ئاسانی بڕیاری ئه و شه ڕه خۆتڕێنه ی ئه دا له گه ڵ سوپاکه ی سه دام؟
جه نابتان له کوێ بوون کاتێ دێهاته کان ئه نفال ئه کران؟ ئه کرێ بزانین خێزانی چه ند به رپرس له ئه نفاله کاندا به رکه وتن؟ ئایا چیتان کرد بۆ تۆڵه سه ندنه وه ی خوێنی ئه و هه موو خه ڵکه؟
فڕۆکه وانتان ئازاد نه کرد؟ داڵده ی جاشه ئه نفالچیه کانتان نه دا؟ گه ر ئێوه به کوشتدانی خه ڵک و به ڕووخاندن دانی ئه و هه موو دێهاته به قاره مانی و ئازایه تی بزانن ئه وا دڵنیام نه خۆشی ده روونیتان هه یه و پێویستان به سه ردانی پزیشکی ده روونیه ، گه ر دانیشتن له گه ڵ به عس کارێکی ئه وه نده قێزه وه نه و ئه ته وێ بیکه یته له که یه ک به ته وێڵی کاک نه وشیروانه وه ، ماچ و مووچه که ی جه لالی ئاغات له ساڵی نه وه د و یه کدا له گه ڵ سه دام ناوو ئه نێیت چی و چۆنی ئه بینیت؟
پاشان مه لا ئه ڵێت (له سایهی خهباتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتهكانی دیكه و دوربینی جهنابی مام جهلال گهیشتوین بهو رۆژهی كه سهدامی دیكتاتۆر و سهرانی رژێمهكهی ببینین له قهفهزی دادگایی كردن دا ، ئهو كات بینینی ئهوه و مادهی 140 و دهستورێكی ههمیشهیی خهون بوو، بهڵام ئێستا واقعه و كهس ناتوانێت رهتی بكاتهوه)ئایا به ڕاست که وتنی سه دام به هۆی دوور بینی جه لال و خه باتی یه کێتیه وه بوو؟ یان هه ڵه ی داگیر کردنی کوێت و لێدانی سه دام له لایه ن ئه مریکاوه سه دامی ڕوخاند ؟ تۆبڵێی مه لا ئه وه نده پیر بێت مێژوویه کی وا نزیکی له بیر چوبێته وه ؟ یان وا ئه زانێت خه ڵک ئه وه ند نه فامه به و درۆ شاخداره باوه ڕ ئه کات !! جه لال و یه کێتی گیریان به ده ست دوو سه د چه کداری ئه نساره وه خواردبوو ئێستا مه لا پێمان ئه ڵێت که جه لال بوو سه دامی ڕووخاند ، به ڕاستی درۆکانت جێگای پێکه نینه ، پاشان ماده ی سه دو چل تۆ خۆش مه لا ، جه نابت له ئێمه باشتر ئه زانیت به پێشنیازی جه لالی ئاغات بۆ دابه شکردنی پۆسته کان له که رکوک و کردنی به هه رێمێکی سه ربه خۆ ئیتر ماده ی سه د و چل هیچ مانایه کی نه ماوه.
له کۆتایدا حه ز ئه که م مه لاو سه رجه م گه نده ڵان بزانن که ئه وه سندوقه کانی ده نگدانه ده ری ئه خات کێ مێرووله یه و کێ قوله ی قافه ، گه ر یاری به ئه نجامه کانی هه ڵبژاردن نه کرێت و واز له و خه ڵکه بهێنرێت به ئازادی ده نگ بدات ، ئه وا ئێمه و مه لا یه ک ئه بینینه وه دوای هه ڵبژاردن.
تێبینی : ئاشه وانی ئاشووب بۆ یه که مجار کاک مه حمود ڕه زا به کاری هێنا ، منیش به کارم هێناوه ته وه بۆ وه سفکردنی مه لا پێی.