گەنجی گەڕیدەو پیری دونیا دیدە
Thursday, 25/07/2013, 12:00
لە هەنگوین زمانی نەتەوەی قارەمانی کورد گەلێک گوتن هەن کە هەڵویستی کۆنە پەڕتوکەکان دەباز دەکەن و وێنەی خۆری ئاسمانی وڵاتی رۆژ تیرڕێژ تیرڕێژ مرۆوان پەروەردەدەکەن .بی بەختی کورد لە وەدانییە کە داگیرکار وڵاتی لێ دابەش کردووە و دووژمن سێدارەی بۆ چەقاندووە .بی بەختی لەوە دایە کە لە سەت ساڵی رابوردوودا حەڕەکەتی کوردی لە رۆژهەڵات وەکی دەهۆڵێکی زەبەلاحی لێ هاتوە کە سەر کەردەکانی لە دوورەوە دەنگیان خۆشە کە نزیک بونەوە وینەی هەمبانەیەکی بەتاڵ هیچوو پوچ دەخولێنەوە .
دایکی رێزمانی کورد داب ونەریت وفۆلکلۆرە کە زمانی بریندارمان ساڕێژ دەکا .یەکێک لە قسە بە نرخەکانی کوردیمان دەڵێ: گەنجی گەڕیدەو پیری دونیا دیدە . ئەوە خودای راستانی ئەوحیزب و رێکخراوانەیە کە لە رۆژهەڵاتی وڵات کە ماوەی ٦٧ ساڵی رابوردوو دەست مایەی هەرە مەزنیان خۆ بە زلزانی وهەڵاتن لە راستیەکانە .سەر گەورەی ئەو شێوە خەباتانە ، نە گەنجی گەڕیدەن ، نە پیری دونیا دیدە .
نزیکەی ٦تا ٧ ساڵی رابوردوو ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمڕاڵیدا لە ڕێگای پارێزەرەکانیوە پەیامێکی زۆر گرینگی نارد بۆ زلحۆلەکانی دەسەڵات پێدراوەکانی باشوری وڵات ،دەقی پەیامەکە ئەو بوو ، " من هەولێرم پێ لە واشینگتۆن گرینگترە " و بەستنی کۆنفڕاسێکی نەتەوەیی وەکو ئاوو هەوا دەبینم .پادشای بێ تاج وتەختی شاری هەولێر نە ناوەرۆکی ئەو پەیامەی وەرگرت نە لێی حاڵی بوو نە جورئەتی هەبووبە ئێران وتورکیە بڵێ ئێمەش نەتەوەیەکی چل میلیونین و کۆنفڕانسی نەتەوەیی ئیرادەی خۆمانە .
جەوهەری سەرکی ئەو کورتە باسە ،ئاماژە بە حیزبەکانی دەست بەتاڵی کەمپی کۆیەو زڕگوێزەڵەیە .لە حاند دەسەڵاتی قزڵباشی نگریسی کۆماری کەمتیارەکان مل کەج وداماو گزیر ئاسا دەست بەردەنەوە وخەنجەری بەر پشتێندیان رۆژی مەباداش ناس ناکا .هەر دوو دێمۆکڕات (فشە دێمۆکڕات) وسێ کۆمەڵەی دژە جووتیار وزەحمەت کێش دەستیان داوەتە یەک وبە یەک دەنگ هاوار دەکەن ، ئێمە رەسەنین و پژاک لەو بەشە لە کوردرستان نابێ خاوەنی هزرو رامانی خۆی بێ بەو مانایە ئێمە پێمان ناکرێ زەلیلین دەبێ کەسی دیش نەیکا (شارۆن تاڵەبانیش وای دەفەرموو)
وەرن سەیری ئەو سناریویە بکەن کە کۆماری ئیسلامی بۆیانی پۆست کردووە !نیوەی تەمەنی حیزبەکەتان رێک لە کۆیە لە ژێر بەرهەڵیخی دیواری کا بارزانیدا وەریوە دەڵێن ،پژاک نابێ نوێنەرایەتی لەو کۆنفڕاسەدا هەبێ !کوردی بێ تاوان دوو ئاشبەتاڵی لە بیرە ،کاتی مەڕحومی مەلا مستافای بارزانی شٶڕش بەرگەی دوو ماچی شای خوێڕی ئێرانی نەگرت ولە ئەلجەزاییر شاو سەددام لە ماوەی ٢٤ کات ژمێردا شٶڕشی داتەکاند و ئەوسەردەمەش خۆی نەگرتۆتەوە .
ئاشبەتاڵی دووهەم ، ئاشبەتاڵی مۆدڕن بوو کە لەسەردەستی شارۆنی کورد وچەند کەسی زیندوی ناو حیزبەکانی رۆژهەڵات لە دەشتی کۆیە وەکی خرنۆکی بیابان راویان نان وپاشان واژۆیان لێ وەگرتن .بیرەوەری ساڵی ١٩٩٦ ز بەرهەمی مێژووی زەنگار گرتوی ئەو سیستمەیە کە ستڕاتژییەکەی شکستی خواردوو دەست نا کێشێتەوە .
لە مێژووی نگریسی کۆماری ئیسلامیدا بۆ یەکەم جارە دوای شەڕی قارەمانانەی گریلای پژاک لە نزیکەی سێ ساڵ لەوە پێش داوای ئاگر بەس لە رێکخستنێکی کوردی بکا ! کە چی دۆش داماوەکانی حێ و کۆ مەڵە دەفەرمون نابێ پژاک نوێنەری لە کۆنفڕانی نەتەوییدا هەبی !دادوەری راستەقینەی نەتەوکەمان ئەو مێژوویە کە مرۆوی زانیار ورێکخستنی سەردەمیانە دایدەڕێژێ حیزبی پاشکەوتوو بێ بەرنامە بەرەو گەندەڵی دەڕوا با چاوەڕوان بین بۆ داهاتوی رۆژهەڵاتی کوردوستان .
جەعفەر/ کەریمی/بوڵغارستان / سۆفیا
٢٥/ ٧/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست