کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ده‌روێشیه‌وه‌ بووه‌ زوڕناژه‌ن

Thursday, 03/09/2009, 12:00


هه‌ندێك که‌سایه‌تی له‌ مێژووی گه‌له‌که‌ماندا هه‌ن هه‌رگیز ناتوانرێ نه‌ بزر بکرێ نه‌ کاڵ بکرێته‌وه‌، به‌ڵام بزر بوونی له‌ زهنی خه‌یاڵی هه‌ندێک سه‌رکرده‌دا درووست ده‌بێت ، میله‌ته‌که‌مان پاڵه‌وانی مه‌یدانی زۆره‌ ئه‌وانه‌یش که‌ ڕۆحیان سه‌رفراز کرد باوه‌ڕێکی سروشتی نه‌بوو به‌ڵکو باوه‌ڕێکی ناخه‌کی بوو ، هه‌وڵیاندا شیوه‌ی ژیانی میله‌تی کورد ، بگۆڕن و ئاشتیه‌ك وه‌کو تیشکێک بکه‌نه‌ چراخانی نێو هه‌موو خانه‌واده‌یه‌کی کورد ، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌ بیریان کرده‌وه‌ ، ئه‌وان نه‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادیه‌ به‌ ده‌ست بێت له‌ بیر ده‌کرێن ، ئه‌و خوده‌ شه‌هیده‌ وون بوه‌ی من باسی لێوه‌ ده‌که‌م محمدی ده‌روێش نادره‌ که‌ له‌سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فادا بۆ دووژمنی سه‌له‌ماند که‌ کورد له‌ هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت ده‌توانێت ئاماده‌ بێت ، ئه‌وه‌ بوو هه‌ستا به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بیره‌ نه‌وته‌کانی زه‌مبور ، ئه‌م هه‌وڵ و هه‌ڵویست و پلانه‌ سیاسیه‌ی ده‌روێش نادر دوژمنی ڕاچڵه‌کاند و پێی ووتن ئێمه‌یش میلله‌تین و مافێکمان هه‌یه‌ ، ساسان تاکه‌ کوڕی ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌یه‌ که‌ وه‌کو تاقانه‌ به‌ جێماوه‌ ، تا سه‌رده‌مێکی زۆر وه‌کو ده‌روێشێك کاری ده‌کرد له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتیدا کاتێك ئه‌و و ئه‌وه‌ی من بیرم بێت هوشیار جاف و مامۆستا ئه‌حمه‌د سه‌لام و زاهیر سه‌وز کردیان له‌ سلێمانیدا ، که‌ هێنده‌ی هه‌موو ده‌زگاکانی ئێسته‌ی کوردستان کاریان ده‌کرد که‌س نه‌یکرد، توشی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه ‌و توندو تیژی بوون له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا ، دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی کاکه‌ ساسان ، هه‌ر وه‌کو وه‌فاو بۆ ڕۆحی باوکه‌ قاره‌مانه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو ،کاره‌کانی خۆی چی حیزبی و جی ڕاگه‌یاندن به‌ جێهێنا ، تاوه‌کو 2007 و 2008 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ کوردستان ، من به‌ ڕێکه‌وت له‌ ناو لقی 4 ی پارتیدا له‌ سلێمانی بینیم ، زۆر داخی هه‌ڵڕشت و ئه‌وه‌نده‌ی ووت، من زۆرم کرد به‌ڵام هه‌مووی وه‌کو پوش په‌ر به‌ هه‌وادا چوو ، ئیمڕۆ ڕۆژی ماستاوکردن و مه‌رایی و مه‌سینه‌ هه‌ڵگرتنه‌ ، منیش ئه‌و کارانه‌م له‌ده‌ست ناوه‌شێته‌وه‌ ، کاکه‌ ساسان له‌ دوای تێگه‌یشتنی ده‌روونی به‌رپرسانی کورد ، هه‌وڵیدا که‌ وه‌کو ڕۆژنامه‌ نووسێك بچێته‌وه‌ سه‌ر سایت و هێندێك له‌ ڕۆژنامه‌کان ، به‌ ناچاری ڕێبازی زوڕنا ژه‌نی گرته‌ به‌ر هه‌ر وه‌ك ده‌یانی وه‌کو هه‌ڵکه‌وت زاهیرو حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن کردیان ، ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ به‌ ڕێبازی زوڕنا ژه‌نیه‌که‌یان توانیان ده‌ورو به‌ری خۆیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و شتێك دابپچڕن ، به‌ڵام کاکه‌ ساسان له‌ دوای زوڕنا ژه‌نیه‌که‌ی نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی هیچی ناده‌نه‌وه‌، بگره‌ هه‌موو ده‌رگاکانیشیان له‌سه‌ر داخست، من لێره‌دا ده‌ڵێم به‌ چی ڕوویه‌که‌وه‌ ئه‌م به‌رپرسانه‌ی پارتی وه‌ڵامی کوڕه‌ شه‌هیده‌کان چۆن ده‌ده‌نه‌وه‌، چۆن پاساو بۆ ئه‌و بێوه‌فاییه‌ی خۆیان دێننه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ که‌س و کاری شه هیدان ، به‌ کوڕه‌ شه‌هیدێکی وه‌کو کاکه‌ ساسان ، که‌ باوکی خۆی نه‌دیوه‌و ، کاتێ باوکی شه‌هید کراوه‌ ئه‌و شیره‌خۆره‌ بووه‌ ، ئه‌و وای هه‌ست ده‌کرد که‌ حیزبه‌که‌ی ده‌بێته‌ باوکی و گوی له‌ نزاکانی ده‌گرێ ئه‌و وای ده‌زانی که‌ کاتێک باوه‌ش به‌ ئاڵای حیزبه‌که‌یدا بکات بۆنی باوکی ده‌کات و خرۆشی هه‌ست و ئاره‌زوه‌کانی خۆی تیا ده‌بینێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته‌ی لای ئه‌م هه‌بوو لای حیزبه‌که‌ی نه‌بوو ، ئه‌و له‌ نێوه‌ندی قسه‌کانیدا وا ده‌رده‌که‌وت ، که‌ من وا پشتگوی خراووم ، دیاره‌ شه‌هیدی باوکم نه‌ك هه‌ر پشتگوی خراوه‌ بگره‌ له‌ مه‌رادیفی پارتیشدا سڕدراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ووت ئه‌گه‌ر باوکم بیزانیایه‌ ئه‌م حیزبه‌ی هێنده‌ بێوه‌فایه‌ ، خۆ ئێستا من ده‌زانم چه‌ند بێوه‌فایه‌ که‌واته‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ، ئیتر هێنده‌ی دی خۆم هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنم ، به‌م هه‌ڵوێسته‌ خۆی فه‌رامۆش ده‌کرد ، له‌م ووتانه‌دا بوو فرمێسکه‌کانی چاوی په‌ڕینه‌ سه‌ر ڕووی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی که‌ پێش ده‌یان ساڵ باسی له‌ داستانه‌ مه‌زنه‌که‌ی زه‌مبور ده‌کرد ، دارو به‌رد ، گوڵ و چیا ، هه‌ورو ئاسمان له‌وێدا هاتنه‌ وه‌ڵام ، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ی که‌ گوێگری قسه‌کان بوو نه‌هاته‌ وه‌ڵام ، به‌ده‌م گریانه‌وه‌ ده‌یگووت ، من چی تاوانێکم هه‌یه‌ که‌ له‌ شیره‌خۆریه‌وه‌ به‌ هه‌تیوی گه‌وره‌ بووم ، به‌ بێ باووك مامه‌ ته‌هام نازه‌کانی هه‌ڵده‌گرتم ، نه‌ك هه‌ر بۆنی باوکمم نه‌کردووه‌ ، بگره‌ باوه‌شی گه‌رمی دایکیشم نه‌دیوه‌ ، ئه‌وه‌ی منی هه‌تیو کرد یه‌کێتی بوو، من ئه‌و کاته‌ خۆشحاڵ ده‌بم که‌ یه‌کێتیش وه‌ك من هه‌تیو بێت و بکه‌وێته‌ به‌رده‌ست حیزبێکی دی ، ئه‌و ده‌یگووت هه‌رچی بکه‌م هه‌ر وه‌کو شۆڕشه‌که‌ی باوکم به‌ با ده‌چێت ، من ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ ئاگا بێمه‌وه‌ ، کاتین ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌ست له‌ زوڕنا ژه‌نی بکێشمه‌وه‌ .

هه‌ڤاڵ سیامه‌ند
ئه‌ندامێکی پارتی دیمکراتی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە