له تکریتی دوێنێوه بۆ به‌رزانی ئه‌مڕۆ
Tuesday, 04/01/2011, 12:00
هه‌مومان له‌بیرمان دێت که چۆن سه‌دام حسێنی تکریتی و که‌س‌و‌کاری له‌تکریته‌وه حوکمی سه‌رتاپای عیراقین ئه‌کرد، هه‌موشمان ئه‌زانین که چۆن هه‌مو چین و نه‌ته‌وه‌کان و ئایینه‌کانی عیراق زه‌لاله‌تیان بوو به‌ده‌ست تکریتیه‌کانه‌وه، به‌جۆرێك وایلێهاتبوو که حزبی به‌عس ته‌نها به‌ناو مابوو، هه‌رکه‌سێکیش ئه‌بوو به به‌عسی ئه‌بوایه ملکه‌چ و خزمه‌تکاری تکریتیه‌کان ببوایه ئه‌گینا له‌غه‌زه‌بی سه‌دام تکریتی قوتاری نه‌ئه‌بوو.
ئێسته‌ش له‌وه‌ئه‌چێت، بۆ میلله‌تی کورد، مێژو دووباره ببێته‌وه، له‌جێی تکریت به‌رزانیه‌کان له‌به‌رزانه‌وه حوکمی هه‌موو هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ن، ئه‌وه‌تا هه‌مومان ئه‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارتی به‌ناو دیموکراتی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداران نازناوێکی به‌رزانیان پێوه‌یه‌و یان له ڕه‌عیه‌ت و خێڵی به‌رزانن، به‌جۆرێك که حزبه‌که بۆته حزبی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، هه‌رکه‌سێکیش کڕنوش نه‌بات بۆ بنه‌ماڵه یان ئه‌بێته ملکه‌چ یان نۆکه‌ری ئه‌وان، بۆی نیه هیچ پله‌و پایه‌یه‌کی هه‌بێت! ئه‌گه‌ر وانیه فه‌رموو سه‌یرکه‌ن بزانن ئه‌و حزبه چه‌ند که‌سی شاری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ولێر تێیدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن.
دیموکراتیه‌ت مانای حوکمی میلله‌ت به‌ڵام له‌هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه ته‌نها خه‌ڵکی به‌رزان باڵاده‌ستن، هه‌ر ئه‌وان به‌نیازن کۆنتڕۆلی هه‌رێم بکه‌ن، ئه‌وه نیه مه‌سعود به‌رزانی به هه‌زار پیاو ئه‌مان ترسێنیت! ئه‌وه نیه ئه‌یدا به گوێماندا، که کوڕه‌زا شه‌ش ساڵه‌که‌شی سه‌ره‌ی گرتوه بۆ حوکمکردنمان!
به‌رزان پارچه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی کوردستانه، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت کورد به‌وه ڕازی بێت که پارجه‌یه‌کی ببێته که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر هه‌موو خاکه‌که‌یه‌وه، ئه‌بیت هه‌موو پارچه‌یه‌کی کوردستان وه‌کو یه‌ك ته‌ماشابکرێت و خه‌ڵکی هه‌موو شاروشارۆچکه‌کان پێکه‌وه ووڵات به‌ڕێوه‌به‌رن، بێ‌جیاوازیکردن له‌نێوانیاندا. حوکمی خێڵێتیش له‌هه‌ر شوێنێك بێت، ئه‌و جێگه‌یه به‌ره‌و دواکه‌وتن ئه‌بات و دووری ئه‌خاته‌وه له‌پێشکه‌وتن و شارستانی. بۆیه ئه‌بێت هه‌مومان، نێرومێ گه‌وره‌وبچوك، هه‌وڵ و ته‌قه‌لامان یه‌ك بخه‌ین و به‌گژ دیکتاتۆری به‌رزانیدا بچینه‌وه، نه‌هێڵین تا دنیادنیایه خێروبێری وڵاته‌که‌مان بچێته گیرفانی بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه‌و هه‌موومان لێی بێبه‌شبین. نه‌یه‌ڵین دکتاتۆری جێی دیموکراسی بگرێته‌وه.
ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان، پێویستی به خه‌باته، پێویستی به شۆڕشه، پێویستی به ڕاپه‌ڕینه. ئه‌گینا هیچ ڕێگا‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ ئه‌م دیکتاتۆرانه‌دا چاره‌سه‌ر نیه. بۆیه منیش وه‌کو سه‌ده‌ی پێش‌و شعره‌که‌ی نه‌مر فایه‌ق بێکه‌س ئه‌ڵێمه‌وه
نێر و مێ هه‌ردوو به‌جوته بۆ وه‌ته‌ن هه‌وڵێ نه‌ده‌ن
زه‌حمه‌ته ڕزگاری بێ له‌زییله‌ت مه‌ل به‌باڵی نافڕێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست