بە پەلە نەوشیروان مستەفا، محەمەد تۆفیق رەحیمی بۆ لای مەسعود بارزانی نارد

Sunday, 27/07/2014, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
بودجە بریتییە لە دەستکەوت و دەرامەتی کۆکراوەی دەوڵەت، کە بەهۆی سامانی نیشتیمانی، فرۆشتن و دەستەکەوتەکانی ترەوە، کۆدەکرێتەوە، پلان بۆ دابەشکردنی دادەنرێت.، کە لە ماوەیەکی دیارییکراودا پێشبینی بکات، دامودەزگا و فەرمانبەر و کارمەند و کاروباری خۆی پێ بەڕیوەدەبرێت. بۆ ئەم هەواڵە لەوە زیاتر هەڵناگرێت پێناسەی بکەین، چونکە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا ئەوەندە باسی بودجە کراوە، گەورە تا بچوک کەمێک لێی تێدەگەیشتووە.
بودجەی هەرێمی کوردستان بریتییە لە %17ی بۆدجەی عێراق، جگە لە پارەی گومرگ و دزیی و دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی کوردستان، کە هەر یەکە لە مافیاکانی سەر بە حیزبەکان دەستیان بەسەردا گرتووە و بە ئارەزووی خۆیان بە داگیرکەرەکانی دەفرۆشن.

دەسەڵاتی کوردییش بریتییە لە پارتی و یەکێتیی، دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە، گۆڕانیش بووە بەشێک لە دەسەڵات و شەریکە بەشی پارەی دزیی و بودجەی هەرێمی کوردستان. دەسەلاتێکی راستەقینە کاتێک بودجە دیاریی دەکات، پێش هەموو شتێک بودجەی خزمەتگوزارییەکان دیاریی دەکات، کە جومگەی سەرەکی بەڕیوەبردنی ئیدارییە، لەوانە دیارییکردنی بودجەی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر، بەشی حیزب وەک پاشکۆیەک دەخرێتە سەر لیستی دابەشکردنی بودجە. لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا پارە بۆ حیزبەکان، لەسەرو هەموو پێداویستییەکانی وڵاتەوەیە، چونکە خۆیان  لە گەل و لە نیشتیمان و لە هاوڵاتیی و فەرمانبەر و کارمەندانی وڵاتەکە پێ پیرۆزترە، ئەوا بۆ ماوەی چەند مانگێکە نەبوونی موچە و پارەا بۆتە قەیرانێکی گەورە، دەبوو کێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرایە، دەبوو ئەو دەسەڵاتە زاڵە لە خەمی دامودەزگا و فەرمانبەرەکانی خۆیدا بوایە،. کەچی پەرلەمانی کوردستان کە سەرۆکەکەی سەر بە گۆڕانە، بۆ بودجەی ئەمساڵ پێش هەموو شتێک پارەیەکی خەیاڵی بۆ حیزبەکان دیاریی کردووە، هەرچەندە وا رادەگەیەنرێت بودجەکە لەوانەی پێشووتریان کەمترە، پاش دیارییکردنی بودجەی حیزبەکان، پارەیەکی کەمیان هێشتۆتەوە بۆ خزمەتگوازریی وڵات و پێداویستییەکان، هەڵبەت ئەو پارەیە دەخررێنە بانکەکانەوە، بەڵام بۆ ئەمەش بە دەیان شیوە لە بانکەکان دەریدەهێننە دەرێ و سەرفی دەکەن، هەروەکو لە رابردوودا کردویانە لەولاوە بازرگانە چاوچنۆکەکان پارەیەکی زۆر بە بێ فائیدەی ١٥ ساڵ وەک قەرز وەردەگرن، بەو نیازەی کە پاش ئەو ١٥ ساڵە بەنیاز نابن بیدەنەوە، چونکە لە ژێرەوە هەموویان دەستیان لەگەڵ بەرپرسێکدا تێکەڵ کردووە و پرۆژەی خەیاڵی پێ دروست دەکەن، بەم شیوەیە بانکەکان چۆڵ و بەتاڵ دەکەنەوە.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم (واتە پەیامنێرەکە) ئەم هەواڵە بڵاوبکەمەوە، کە ئەمڕۆ دەستمان کەوتووە:
لە پەیوەندییەکی تایبەت بە کەسایەتییەکی نێو بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەبەر دەنگی ناڕازیی و رەخنەی زۆر لەسەر ئەو پارەیەی کە پەرلەمانی کوردستان بۆ حیزبەکانی دیارییکردووە، تیایدا داواکراوە مەسعود بارزانی واژوو لەسەر بودجەی حیزبەکان نەکات، هەر بۆیە ئەمڕۆ بە پەلە نەوشیروان مستەفا، محەمەد تۆفیق رەحیمی ناردۆتە پیرمام تا هەوڵ بدات، بەزووترین کات مەسعود بارزانی واژوو لەسەر بڕیارەکە بکات، نەکا پەشیمان بێتەوە
کوردستانپۆست ئەم هەواڵە وەک راگەیاندنێکی بێلایەن بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەم هەواڵە  رابون مەعروف، کە سەرۆکی لیستی گۆڕانە لە بارەی بودجەکەوە روونکردنەوەی داوە، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکەن:

بودجەی حیزبەکان، چی روویدا؟


کوردستانپۆست بەم هەواڵەدا چۆتەوە، هەروەها ئەو پارەیەی کە بۆ ئەمساڵ دیاریی کراوە، لە خوارەوە دیای کراوە:






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە