کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکه‌ی فێڵمان لێ ده‌که‌ن ؟!

Friday, 11/03/2011, 12:00


هه‌مومان ده‌زانین که‌وا خه‌ریکه‌ پێده‌نینه‌ نێو بیست ساڵ له‌حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی که‌جیلێکمان پێگه‌یاندو واخه‌ریکی دروستکردن و په‌روه‌رده‌کرنی جیلی ترین، تائێستاش نه‌مانتوانیوه‌ تینوێتی هیچ کام له‌م نه‌وانه بشکێنین که‌له‌لایه‌ک به‌دوای ئازادیدا وێڵین له‌لاکه‌ی دیکه‌ دیموكراسیمان پێده‌فرۆشرێن؟ که‌باس دێته‌ سه‌ر ژیانی تاکه‌کان ناچار ده‌بین ده‌ست بخه‌ینه‌ سه‌ربرینه‌کان که‌ناشتوانین باسی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین ، پێمان ده‌ڵێن کوردستانێکی ئازادودیموكراسی هه‌یه‌ ،منێکیش ده‌ڵێم ئاخۆ ده‌بێت ئێمه‌ چ ئازادییه‌كمان پێدرابێت هه‌تا ده‌سه‌ڵات پێمان بفرۆشێنه‌وه‌ ؟ ئه‌وا ئێمه‌ین كه‌ئازادیمان بۆ ئێوه‌ فه‌راگه‌م کردوه‌ كه‌به‌ئاره‌زوی خۆتان ماڵی میلله‌ت ته‌خشان به‌خشان ده‌که‌ن ‌(خوێن وداهاتی ئه‌م میلله‌ته‌ بخه‌نه‌ نێو ده‌ماره‌كانتانه‌وه‌‌) كه‌ئێوه‌ له‌شاخ هاتنه‌ خواره‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌س وکاری ئێمه‌دابون له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادارین له‌پێلاوێكی چووپ و شه‌ڕواڵ وچۆخه‌ڵێكی درڕاو و كون كون چی ترتان هه‌بو؟ پێم ناڵێن بۆ ئێمه‌ هه‌روابین ؟ ئێوه‌ش له‌دوای ئازادکردنی عێراق نه‌زانن ماڵ موڵکتان چه‌نده‌؟
ئایا به‌وه‌ ده‌ڵێن دیموكراسییه‌ت كه‌خۆپێشاندان بكرێت وهه‌ڕه‌شه‌ له‌خۆپێشانده‌ران بكه‌ن ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان دارێكن له‌ڕوخساردا زۆر به‌جوانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌دا كرمۆڵن و له‌ به‌كتریاو ڤایرۆس هیچی تر له‌پێكهاته‌یان دانییه‌ و دروشمی دیموكراسیان به‌رزكردۆته‌وه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژیش لاوانی ئه‌م وڵاته‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌ و جوێن هه‌ڵده‌واسن، باوه‌ڕ بكه‌ن ناتوانین بڵێین گه‌نده‌ڵی وفه‌سادی نیه‌ یه‌كسه‌رده‌ڵێن تۆ منداڵی دوێنێی یان زۆرت ماوه‌ !! بۆیه‌ده‌ڵێم بابه‌س بێ دروشمی ئازادی ودیموكراسی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە