تالەبانی لەگەڵ مەهدیدا بۆ لاتان دەگەڕێتەوە
Thursday, 12/12/2013, 12:00
تاڵەبانی ئهو پیاوهى له تهمهنى ههرزهکارییهوه تێکهڵى کارى سیاسى بووه، نزیکهى ساڵێکه بههۆى نهخۆشییهوه گۆڕهپانى سیاسهتى جێهێشتووه، ئهوهش دواى ئهوهى له 17ى کانونى یهکهمى ساڵى 2012 توشى "جهڵتهى مێشک" بوو . شهوى رابردوو، 11ى کانونى یهکهم، کهناڵى ئاسمانى کورسات و گەلی کوردستان بۆ جاری دووهەم چەند وێنەیەکی تریان پەخشکرد، یەکێتی یان چاکتر بڵێم دەستڕۆشتوانی ناو باندە مافیاکەی یەکێتی، بۆچی بەرۆکی ئەم کابرایە بەر نادەن کە وەک مرۆڤ ژیان بکات، یان وەک مرۆڤ بمرێت؟
لەمردنەکەشیدا هێندە ئازاری دەدەن و کردویانە بە"کلاون "ی ناو یاری سێرک و ئەمە دووهەمین جارە ئەم پیاوە ئازار دەدەن و دەیانەوێت شکست و تاوانەکانیان لەڕێگەی ئەم وێنە پڕ مەهزەلانەوە بشارنەوە. داخۆ کەتاڵەبانی جیانی جێهێشت دەتوانێت لەڕێگەی ئەم دەستە ناچیزەی ناو یەکێتی کەبەرۆکی ئەم کابرایە بەرنادەن، جوانیەک بخاتە سەر جوانییەکانی تری دنیا، یان پێچەوانەکەی دەکاتەمیرات ؟ من دڵنیام مرۆڤ بەشادیەوە ژیانی گوزەراندبێت ئەوە ئەوکاتەی مەرگیش دێت، مەرگیش دەبێتە تروپکی هەستکردن بەشادی و مرۆڤ بەنەمری ئەمێنێتەوە، مردن دەبێتە نەشئەو ڕەها، ئەوە بێگومان وەک تاڵەبانی لێبەس بێت، کە هەر ڕۆژەی بەڕەنگێک هەڵی دەپەڕێنن، لەباتی ئەوەی شادمانی لەمردندا بچنیتەوە دەبیتە مەخسەرە .
ساڵێکە تاڵەبانی سێ کورسی، یان چاکتر بڵێم سێ بەر پرسیارێتی، یان سێ پۆستی سەیرو سەمەرە ی جێهێشتوە، کە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا هاوشێوەی ئەمە هەر نەبوە، یان هەر نی یە . تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ئێمەدەزانین بۆچی تائێستا حەریفی نی یەو کەس لەجێگەی ئەو لەسەر کورسی یە فۆڕمیکاکەی یەکێتی هەڵنەنیشتوە ؟ کورسی دووهەمین یان پۆستی دووهەمین سەرۆک کۆماری عێراقە، ئەوەیش شتێکی سەیرەو کێشەکانی ناو ووڵاتە بەزۆر لێکدراوەکەی عێراق و تیرۆر و کێشمەکێشی تایەفی و دینی و لیکاویی یەقیونەوەی ئەو مێژووە سەر داخراوەی کە خۆی لەسەدان ساڵ دەدات و ڕووبارێک خوێنی بۆ ڕێژراوە بوارێکی نەهێشتۆ تەوە کە ئێستا بە جدێتەوە سەیری شوێنە چۆڵەکەی تاڵەبانی بکەن، بۆ خۆشی جێگەکەی تاڵەبانی کە میللەتی کوردو مێژووی خوێناوی یەکێتی کردە قوربانی،پۆستێکی زیاتر تەشریفاتی بووەو عێراق بەبێ سەرۆک کۆماریش هەر دەڕوات بەڕێوە و ئەوەتانێ ماوەی ساڵێکە چۆن هاتوە واش دەڕووات . پۆستی سێهەمینی لەپۆستی دووهەمینی تەشریفات ترەو ئهوى دیکهشیان جێگرى رێکخراوى "سۆسیال ئینتهرناشناڵ" ە کە ئەمە زیاتر دەوڵەمەندی و دۆشینی نەوتی عێراق و بەخێوکردنی ئەو هەموو فەرمانبەرەیە کە لەسایەیدا دەخۆن و دەنۆشن و رادەبوێرن لەسەری، سەر ئەنجامیش هیچشتێکیان بۆ مرۆڤایەتی نەکردوە و ناشیکەن و سۆسیالدیمکراتەکان لەجیهاندا لەپاشيکشێدان و ئیتر دەمامکەکانیان کەوتۆتە خوارەوەو ناتوانن درێژە بەمێژوویەکی دوروو درێژ بدەن و مێژوو هەموو جارێک دووبارە خۆی نمایش ناکاتەوە و ناتوانن بەهەمان هزرو تێڕوانینی کاتی شەڕی سار د لێبخوڕن، بۆیە زۆربەی پارتەکانی سۆسیال دیمکراتەکان بەهەڵەداوان ووڵاتەکانیان دەخستە ناوحیلفی ناتۆوە و ئیشتاش لەم کاتەدا کەسەیری سۆسیال دیمکراتەکان دەکەیت و بەرنامەکانیان دەخوێنیتەوە، جیاوازیەکی ئەوتۆ نی یە لەگەڵ ڕاست ڕەوەکان کە بەئاشکرا خۆیان نمایش دەکەن و دەڵێن ئێمە پارتی لیبرالیزمین، تەنها جیاوازیەک کەهەبێت ئەوەیە سۆسیال دیمکراتەکان لەیەکەم ڕۆژی مانگی ئایاردا بەخۆیان و ئاڵا سورەکانیانەوە لە مەیدانەکاندا دەیان بینی سرودەکەی "ئۆژین پۆتیە" دەڵێنەوە : هەستن ئەی هۆزی بەشمەینەتان، دیلانی برسێتی دنیا ...هتد.
بێینەوە سەر خودی وێنەکان، ئێمە لەگەڵ تاڵەبانیدا ژیاوین ئەوە ئەو پیاوە نی یە لەجێگەیەکدا ساڵێک ئۆقرە بگرێت ؟ تاڵەبانی بڕوای بەوە نەبوو بوەستێت، ئەو هەمیشە دەڕۆی و مێژووی ئەم کەسە پڕێتی لەڕۆشتن، ئێمە قسە لەسەر ئەوە ناکەیت، هەموو ڕۆشتنێک لەپێناوی مەسەلەیەکی گەورەو ئایدیای بەرزدا بووە، ئەوە مێژووە قەزاواتمان بۆ دەدات، بەڵام بەم وێنانە جارێکی تر کەسێتی تاڵەبانی ئازار دەدەن و خوێ دەکەنەسەر برینەکانی و ناتانەوێت ئەم مرۆڤە وەک مرۆڤ و سروشتی هەموو کەسەکانی سەرگۆی زەمین، مردنێکی پێڕەوا ببینن کە شایستەی ئەو هەموو هەموو ساڵەی ڕاکە ڕاکەی ئەم کەسایەتی یە بێت .
هاتنی خەڵک بۆسەر شەقامەکان و لێدانی هۆڕن و ڕاوەشاندنی پەڕۆ سەوزەکان پێمان دەڵێت،کە بەڕاستی ئێمە ئەو کەسانە کێن و هەڵگری کامە پەیامن . ماوەی دوو ئێوارەیە لەبەردەمی تەلەفیزۆنی کوردسات و گەلی کوردستان لەو خەڵکانە دەڕوانم کە هەڵدەپەڕن و قسە دەکەن هۆڕن لێ دەدەن و ووتاف دەکێشن و دڵسۆزی خۆیان بۆ مامیان دەردەبڕن .
من لەهەموو ئەو قسە پوچانەی لەدەمی ئەوانەوە هاتۆتەدەرەوە "ڕستەیەکی شیاوم نەدیەوە کە ببێتە جێگەی سەرنج بۆم و لەبەردەمیا هەڵوێستەیەک بکەم، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر لە وانە توڕەم کە نایانەوێت یەکتۆسقاڵ بیربکەنەوە لەخۆیان، لەژینگە، لەمنداڵ، لە خەڵکی تر، ئەو کاتە جوانەی ژیان بە هەڵبەزوو دابەز بەسەر دەبەن و خۆیان لەگێلی دەدەن .
یەکێک : لەقەڵویدا هەناسەی بۆ نەدەرا دەیووت" وا ئەزانم تازەلەدایک بووم " کەسێکی تر دەیووت "کردومانە بەجەژن قەیسی و قەلمان خواردوە" کەسێک دەیووت بەکوێرای چاوی دوژمن، "چاوی ئەوانە کوێربێت کەئەیان ووت مامە مردوە" یەکێک خۆی لێببوە فەڕناس و دەیووت "لەخۆشیدا خەریکە دەفڕم " هەندێک دەیان ووت لەتاودا گریاووم، سەمەرەی ئەم قسانە لەوەدابوو کە هەموویان درۆیان دەکرد، لەخودی قسەکانیدا درۆکانت دەناسیەوە، باشە ئێوە دڵشادن بەم وێنانە، مێدیاکانی یەکێتی ئەم وێنانەی کە هەموومان دەزانین کۆنەو ئەوە یەکەمین جارە کە بەر لەدووسێ ساڵ چوە خەستەخانە، بەڵام بەدیوەکەی تردا گەر ئێستاش بێت، پەیام چی یە ؟ دەتانەوێت چیمان پێبڵێن ؟ دەتانەوێت بڵێن کە تاڵەبانی گەڕایەوە وەک "عیسا " کاوە گەرمیانی زیندوودەکاتەوەو دەیجورێکمان بۆ دەخوڵقێنێت . ئەوەی زیاتر ئازاری منی دا من تاکە کەسێکی خەڵکی شارەکەمم نەدی بیناسمەوە بەڵام ئەوان لەتەلەفیزۆنەکانیانەوە دەڵێن،سلێمانی بۆ وێنە تازەکانی تاڵەبانی خرۆشان و شەقامەکانیان گرت، گەرچی ژمارەی خەڵکەکان کەمتر بوون لەچاو جارەکەی تردا، بەڵام پێدەچوو هەر هێندە خەڵکیان بۆ کۆکرابێتەوە، لەوەش سەمەرەتر من چەند ئەفسەرێکی ورگنم دی دووان یان زیاتر ئەستێرەی پەڕۆیان بەسەر شانەوە بوو ڕیزیان گرتبوو هەڵدەپەڕین، ئەفسەر بەبەرگی سەربازێوە هەڵناپەڕێت، ئەوە بێڕێزی یە بەمێژووی سوپا، چونکە ئەفسەر واتە ڕابەر ڕابەر دوا کەسە کەسایەتی خۆی نمایش دەکات، ئەفسەرە نەخوێندەوارەکانی کورد بەس بۆ ئەوەی لەکارەکەی دەرنەکرێت، دەتوانی کەی بتەوێت وەک مەیموون هەڵی پەڕێنی "لەگەڵ ڕێزم بۆ مەیموون، ئەو ئاژەڵێکی ڕەسەنە" ئەم وێنانە بۆ یە لەم کاتەدا نمایش کرا بۆ ئەوەی یەکێتی لەم قەیرانە ڕزگاری بێت، بۆ یە یەکێتی کاوەگەرمیانیان تیرۆر کرد،وویستیان وەک پارتی بکەن شتێک کەنەیان کردبوو تیرۆری ئەو گەنجە ڕۆژنامە نوسەبوو، ئیرەیان بە پارتی دەبرد، کەچی ئێستا وەک یەکن، یەکێتییەکان تەنها دارکاری ڕۆژنامەنوسانیان دەکرد، بەڵام خەریک بوو دوای پارتی بکەوون، بۆ یەبڕیاریان دا وەک پارتی بن و ئەوانیش کاوەگەرمیانیان شەهیدکرد و لەمەشدا بوون ٥٠% بە ٥٠% .
بەلایی منەوە نامۆ نی یە بەشی ئەوەندە خەڵکمان هەبێت کە بێنەسەر شەقامەکان و ئازادی خەڵکی تر قۆرخ بکەن،چونکە ئێمە نەمان توانی سنورێک بۆ جاش بوون دانێین و ئێمە "حەوسەد هەزار" جاشمان بەبێ ئەوەی داوای لێبوردن لەگەلەکەیان بکەن ژیانمان پێبەخشینەوە، بۆیە ئەمڕۆ هەر هێزێک بیەوێت لەو سەروەتی جاشایەتی یە دەچنێتەوەو دەیهێنێ کەی بیەوێت نمایشیی پێ دەکات و هەڵی دەپەڕێنێت . ئەوە جگە لە فایل دارو جاسوس و سیخوڕ و هەلپەرستەکانی، تر، بیرمە کاتێک لەدوای ٣١ئاب کەپارتی و مەسعود بارزانی بەپشتیوانی سوپای بەعس ڕوویان لەسلێمانی کرد و پەیکەری ئارامیان وەک بێڕێزیەک شکاند، کەم نەبوون ئەوانەی بە پەڕۆی زەردەوە ڕیزیان گرتبوو، ئەوانە هەمان ئەوانەن کە لەڕۆژی شاردا "یەوم محافەزە" دا ستایشی سەدامیان دەکرد، ئەمڕۆ هەمان عەقڵ لەپشتی ئەو گردبوونەوەدایە، بەڵام من پێتان دەڵێم تاڵەبانی نایەتەوە ناوتان، چونکە ئەو لەمێژە ماڵئاوایی کردوە لەژیان، تاکەی گەلەکەم لەسەر قاچەکانی خۆی ناوەستێ وەک دەڵێن ئامانجی ژیان خودی ژیانە، نەک پێچەوانەکەی چاوەڕێ بیت کەسێک بەرگریت لێ بکات،خۆ تاڵەبانی محەمەدی مەهدی نی یە، بەگەڕانەوەی هەمووشتێک جێگەی خۆی بکرێت، مەگەر لەناوماندا نەبوو، مەگەر مەحموود سەنگاوییەکان قوتابی ئەو پیاوە نەبوون، ئەو داینەنان لەگەرمیاندا قسەکەرو نمایندەی خۆی نەبوو ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست