پێشبڕکێی ملشکاندنی یەکتر ڕۆڵی "کورد" لە پێشهاتەکانی سوریادا
Monday, 15/10/2012, 12:00
بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە هەواڵەکەی لە ماڵپەڕی لڤین پرێسدا بڵاوکراوەتەوە، ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە ئاشکرای کردووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی نهێنی بەرپرسانی باڵای کورد لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیبلۆماتکارانی ئەمریکاو، تورکیا‌و ئیسرائیل بەڕێوەچووە سەبارەت بە ڕەوشی کورد لە سوریا. لەو کۆبوونەوەیەدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێم، مەسرور بەرزانی‌و ژمارەیەک لە حزبە کوردیەکانی سوریا بەشداریان کردووە. لەو کۆبونەوەیەدا کە لەدژی (پەیەدە)و ئەنجومەنی گەلی کورد لە کوردستانی سوریا بەرێوەچووە، راگەیەندراوە، دەبێت ھەموو پارتەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان دەستبکەن بە ناشیرین کردنی (پەیەدە)و ئەنجومەنی گەڵی کورد. ھەروەها ڕێکەوتن کراوە کە دەبێت کار بکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری‌و ڕۆڵی ئەنجومەنی گەل کە سەر بە (پەکەکە) یە کەم بکرێتەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەو گفتوگۆکان، بۆئەوەی ئەوکەسانەی کە بەشداری کۆبونەوەکەیان کردووە ئەو بریارانەی لەو کۆبوونەوەیەدا پەسەند کراون لەگەڵ پارتەکانیان تاوتوێ بکەن، (٦) شەش کاتژمێر ناوبرێک دراوە بە کۆبونەوەکە. پاشان کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی ھەر یەک لە "سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کورستان، بەرھەم ساڵح درێژەی پێدراوە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی دیکەش، نوێنەرانی دەزگای هەوڵگری میللی تورکیا (میت) ڕۆژی ٢٥ ئابی ٢٠١٢ لە شاری هەولێر چاویان کەوتووە بە سەلاح بەدرەدین، سکرتێری پێشووی پارتی یەکێتی گەلی کورد لە سوریا و بەرپرسیاری دەزگای کاوە بۆ رووناکبیری کوردی لە هەرێمی کوردستان، باسی چۆنێتی یەکگرتنی هێزە کوردیەکانی سوریایان کردووە لەگەڵ بەرهەڵستکارە چەکدارە عەرەبەکاندا لەدژی پارتی یەکگرتووی کورد(پەیەدە)و پەکەکە.
هەرچەندە بەرپرسانی کورد لە هەرێم تائێستا هیچ کاردانەوەو لێدوانێکیان لەمبارەیەوە نەبووە، بەڵام ئەزموونی جووڵانەوەی کوردایەتی‌و قبوڵکردنی ئەجێندای دەرەکی لەلایەن بەرپرس‌و حزبەکانی ئەو جووڵانەوەیەوە بۆ دووبەرەکی نانەوەو ملشاکاندنی یەکتر لەپای بەرژەوەندی حزبی‌و زۆر جاریش سەخسی شاراوە نییە. مێژووی ناسیونالیزمی کوردی‌و حزبەکانی پڕە لە چیرۆک‌و داستانی دەستتێکەڵکردن لەگەڵ "بێگانە" لەپێناو خۆبردنە پێشەوەو دەسڕاگەییشتن بە سوچێکی دەسەڵات لەسەر حسابی هێزو لایەنی تری کوردی. لەم نێوەشدا هەمیشە هاوڵاتیانی کورد هێزی زەخیرەی حزبە کوردیەکان بوون‌و دەرەنجام بوونەتە قوربانی سیاسەتە حزبییەکانی ئەوان. ڕۆڵی پارتی‌و یەکێتی لەنێو پێشهاتەکانی سوریادا هەر لە سەرەتاوە بە ئاراستەی سەرخستنی سیاسەت‌و ئەجێندای میحوەری تورکیا- سعودیە ئەکتیڤ بووەو لەنێو ڕیزبەستنی هێزە لۆکاڵیەکاندا، پارتی‌و یەکێتی لەنێو میحوەری تورکیا- سعودیە- ئەمریکادا گیرساونەتەوە. بانگهێشتکردنی بەرپرسە باڵاکانی پارتی‌و یەکێتی‌و گۆڕان بەر لە ماوەیەک لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە جۆرێک ئاگادارکردنەوەیان بووە لە مەترسیەکانی بەکەم گرتنی ڕۆڵی جمهوری ئیسلامی لە هاوکێشەی ناوچەکەدا.
ئێستا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی باشتری هەیە لەچاو ڕابردووی جووڵانەوەی کوردایەتی، جۆرێک خودموختاری لە ڕووی سیاسی‌و ئیداریەوە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی گوتارێکی سیاسی سەربەخۆو بەرجەستە، بەهۆی نەبوونی ستراتیژێکی ناسیونالیستی ڕوون‌و بەرچاو بۆ ئاییندە، هەرێمی کوردستان ڕۆچووەتە نێو ڕەوشێکی ئاڵۆز‌و پڕناکۆکییەوە. کێشەی خاوەندارێتی‌و مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بۆتە تەنگژەیەکی قووڵ‌و ئاسۆیەکی رۆشنی لەبەردەمدا نییەو ناوەند لە هەوڵی ئیحتیواکردنی کوردستاندایە. یاریکردنی پارتی‌و یەکێتی لەسەر چەند پەت لەنێو گرژی‌و پێشهاتەکانی خۆرەڵاتی ناویندا، ئەویش بە جیا‌و زۆر جاریش بە دژی یەکتر، هەرگیز شایستەگی ستراتیژی سەربەخۆی ناسیونالیزمی کوردی‌یان نییەو هەرێمی کوردستانیان لەبەردەم نائارامی‌و توندبوونەوەی ناکۆکیەکان لەگەڵ بەغداو ووڵاتانی دەوروبەر ڕاگرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا کە هەرێم لەم پێگە لەبارترەیدایە، ڕۆڵی پارتی‌و یەکێتی‌و جووڵانەوەی کوردایەتی نەیتوانیوە جۆرێک لە سەربەخۆیی‌و یەکێتی ئیرادەی خەڵکی کوردستان مسۆگەرو گەرەنتی بکات، بەڵام هەرگیز دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە گێڕانی ڕۆڵی بوون بە بەشێک لە ئەجێندای دەرەکی دوور نەکەوتوونەتەوە. پاش زیاتر لە بیست ساڵ ئەزموونی هەرێمی کوردستان‌و سەربەخۆیی ئیداری‌و سیاسی، هێشتاش کاریگەری گوتاری هێزو دەولەتانی ناوچەکە ئەیانبزوێنێ‌و ئەرک‌و ڕۆڵیان بۆ دیاری ئەکات. پێگەی هەرێمی کوردستان‌و ڕۆڵی پارتی‌و یەکێتی لەنێو پێشهاتەکانی سوریادا، بەئاشکرا بۆ ملشکاندنی لایەن‌و هێزی دیکەی کوردی لە ئارادایە. دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هێندەی لە ئاییندەی حزبەکانیان نیگەرانن، هێندە بیر لە ئاییندەی هەرێمی کوردستان‌و هاوڵاتیانی ناکەنەوە. ئەم گوتارە سیاسیە حزبییەیە پارتی‌و یەکێتی‌و جووڵانەوەی کوردایەتی لە هەڵوێستگیریەکی ناپایداردا ڕاگرتووەو بگرە پاشکۆبوون بۆ سیاسەت‌و بەرژەوەندی دەرەکی سەپاندووە بەسەریاندا.
بۆ بیرهێنانەوە هەندێ بڕگەی گرنگی ڕاپۆرتێکی سه‌نته‌ری گلۆریا، كه په‌یمانگایه‌كی ئه‌هلی ئیسرائیلیه و لێكۆڵینه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، وە سایتی سبەی ئامادەی کردووە، لێرەدا دێنمەوە سەبارەت بە ڕۆڵی کورد‌و حزبەکانی‌و چۆنێتی بەکاربردنیان دژی یەکترو لە خزمەتی بەرژەوەندی‌و سیاسەتی "بێگانە"دا؛ لە ڕاپۆرتەکەوە: "له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حافز ئه‌سه‌ددا (1970-2000)، پارته كوردییه‌كان لاوازبون و په‌رت كرابون، هاوكاری حكومه‌تیان ده‌كرد و به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كراویش به‌شداریان ده‌كرد له حكومه‌تدا، چونكه حكومه‌تی دیمه‌شق گومانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كورد ببێته مه‌ترسی بۆ سوریا. حافز ئه‌سه‌د گرنگی به كورده‌كانی سوریا نه‌ده‌دا، به‌ڵكو هاوكاری كورده‌كانی عێراق و توركیای ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی خۆی به‌كاریان بهێنێت له‌و ململانێیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هه‌یبو"
"سوریا هه‌وڵی ده‌دا له رێگای یه‌كخستنی لایه‌نه كورده‌كانی عێراق، رژێمی به‌غدا لاواز بكات، هه‌ردو پارتی ناوبراو له قامیشلۆ باره‌گایان كرده‌وه و كورده‌كانی سوریایان رازیكرد په‌یوه‌ندی بكه‌ن به پێشمه‌رگه‌وه و له دژی سوپای عێراق بجه‌نگن."
"هاوكات حافز ئه‌سه‌د یارمه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌دا له دژی توركیا. به‌درێژایی ساڵانی 1980 بۆ 1990 په‌كه‌كه ئازادانه له سوریا كاری ده‌كرد، 20%ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوریا بون. به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د نه‌یتوانی درێژه به‌و یارییه بدات و له ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئه‌منی واژۆ كرد بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته".
لە بڕگەیەکی تری ئەو ڕاپۆرتەدا:"به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه سوریا په‌كه‌كه‌ی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆررستی ناساند و چالاكیه‌كانی له‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌كرد و رازی بو به‌وه‌ی یارمه‌تیدانی چه‌كداری رابوه‌ستێنێت و پاره‌شی پێنه‌دات. ئه‌م هه‌نگاوه بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سوریا جێبێڵیت و رێگا خۆش بێت بۆ گرتنی و زیندانیكردنی، تائێستاش په‌كه‌كه له سوریادا بونی هه‌یه. به‌ڵام بونی په‌كه‌كه بوه‌ته هۆی كۆتاییهێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هێمنانه‌ی كورده‌كانی سوریا هه‌یانبو".
"كورده‌كانی سوریا ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندیه‌كی برایانه‌یان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق هه‌بو. كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، په‌یوه‌ندییه فه‌رمیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارته‌كانی سوریا كه‌متر كرده‌وه. زۆربه‌ی پارته كوردیه‌كان هێشتا باره‌گایان هه‌بو له هه‌ولێر له كاتێكدا كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی وه‌رده‌دایه كاروباری ناوخۆیان، بۆ نمونه بارزانی له ساڵی 2008دا سه‌رۆكێكی نوێی بۆ KDPS راگه‌یاند. ئه‌م كارانه وای ده‌رده‌خست، كه حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه سیاسیه‌كانی كورد له سوریا بنیاد بنێته‌وه".(هێڵە تەئکیدەکان هی منن).
ئەگەر چی باڵە جیاجیاکانی ناسیونالیزمی کوردی بە حوکمی هەندێ فاکتەری مێژوویی- سیاسی‌و جیۆپۆلیتیک نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی گوتارێکی سیاسی سەربەخۆو بەرجەستە لەپێناو شکڵدان بە کیانێکی سەربەخۆی سیاسی‌دا، بەڵام نابێت هەرگیز ڕۆڵی زیانباری ئەم بزووتنەوە ناسیونالیستیە قەومیە لە گەورەکردنی ڕۆڵی وەهمی قەومیدا بەسەر سەری جەماوەری کرێکار‌و زەحمەتکێشی کوردستانەوە بۆ برەودان بە بەرچاوتەنگی نەتەوەپەرستانە لەنێو هاوڵاتیانی کوردزماندا بەکەم بگرین. لەم ڕێگەیەوە بۆرژوازی نەتەوەی ژێردەست‌و سەردەستیش هاوئاهەنگ لەپێناو قووڵتر کردنەوەی درزی قەومیی نێوان میڵەتانی کورد لەگەڵ عەرەب، فارس‌و تورک‌دا کێشەو ململانێکانیان بردۆتە پێشەوە.
جووڵانەوەی کوردایەتی هیچ کاتێک گوتاری سەربەخۆیی‌و ستراتیژی بنیاتنانی دەوڵەتی هەڵنەگرتووە. هەمیشە مافی چارەی خۆنووسینی وەکو دروشمێک لەڕاستای برەودان بە خۆشباوەڕی قەومی لەنێو کێبڕکێ لەگەڵ شۆڤێنیزمی نەتەوە باڵادەستەکانی ئەو ووڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە بەدەستیەوە گرتووە. بۆیە لە کوردستانی عێراقداو لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە کۆمۆنیزمی کرێکاری خواستی بەرپاکردنی ڕیفراندۆمێکی گشتی بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیانی پێشنیار کرد، هەتا ئەم دارە لە دەستی ناسیونالیزم دەربهێنرێ‌و ئەم تەلیسمی داوی جاڵجاڵۆکەی خۆشباوەڕیە قەومیە تێک‌و پێک بدرێت. ئەم خواستەش %٩٨ی ڕای خەڵکی کوردستانی لەگەڵدایە. بەڵام پارتی‌و یەکێتی بۆ فیدڕاڵیزمی قەومی سوودیان لێ بینیوە.
بۆیە هێنانەوەی بڕگەیەک لە باسێکی پوختی مەنسور حکمەت دەربارەی مەسەلەی میللی بەناوی: میللەت‌و ناسیونالیزم‌و بەرنامەی کۆمۆنیزمی کرێکاری، وەکو دوایین بەشی ئەم ووتارەم بە پێویست ئەزانم:
"باسى به‌ره‌سمى ناسینى مافى جیابوونه‌وه ئامرازیكى گرنگى كومونیزمو چینى كریكاره له‌به‌رامبه‌ر بنبهستو قه‌یرانیك كه ناسیونالیزم‌و بورژوازى خولقاندوویانه. به‌م پییه هاتنه ناوه‌وه‌ى باسى مافى جیابوونه‌وه بوناو به‌رنامه‌ى كومونیستى به‌ماناى به‌ره‌سمییه‌ت ناسینى تواناى تیكده‌رانه‌ى ناسیونالیزمه له‌دنیاى بورژوازیدا. به‌ره‌سمى ناسینى مافى جیابوونه‌وه چه‌كیكه بوخه‌بات له‌دژى ناسیونالیزم. وه ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌ركى ماركسیستییه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى میللی‌دا كه به‌شیوه‌یه‌كى تایبه‌تى قه‌رزاربارى لینینه. ((كومونیزمیكى پراتیك))ى كه سرینه‌وه‌ى هه‌لاواردن‌و ناسنامه درویینه میللییه‌كان ته‌نها شیعاریكى سه‌رئالاكه‌ی‌و ئاره‌زوویه‌ك نییه له‌دلیدا، به‌لكو ئه‌ركیكه كه به‌كرده‌وه خستوویه‌تییه ئه‌ستوى خوى. كومونیزمیكى پراتیكى كه ده‌یه‌وى مه‌بادئه‌كانى له‌جیهانى واقعی‌و له‌به‌رامبه‌ر هیزى مه‌زنى ره‌وته بورژواییه‌كاندا پیاده بكات. به‌ره‌سمییه‌ت ناسینى مافى جیابوونه‌وه‌ى میلله‌تانى سته‌م لیچوو وه‌كو ریگاچاره‌ى مه‌سه‌له‌ى میللى، شیوازیكه بو چه‌ك كردنى ناسیونالیزم‌و بورژوازی‌و ریگاخوش كردن بو رزگاربوونى جه‌ماوه‌رى كریكارو زه‌حمه‌تكیش له كاركرده زیانباره‌كانى ناسیونالیزم له‌سه‌ر زهینو ژیانیان".
١٤ئۆکتۆبەر٢٠١٢
حەمە غەفور
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست