منداڵێك له لێواری مه‌رگدا، پێویستی به یه‌ك چه‌كی په‌رله‌مانتاره‌كانه بۆ چاره‌سه‌ر
Friday, 01/11/2013, 12:00
منداڵێک لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر بەهۆی نەخۆشیهكی كوشنده‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروستبوه‌و ته‌نها به‌و بڕه پاره‌یه‌ی درایه یه‌ك په‌رله‌مانتار، له لێواری مه‌رگ رزگار ده‌كرێت.
ئه‌و منداڵه ناوی یوسف خالید حاجی-یه‌و تەمەنی 15 مانگه، چەند کێشەیەک لە ئەندامەکانی جەستەیدا هەیە و ئەگەری وەستانی گورچیلەکانی لێده‌كرێت و بۆ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێویستی به 30 هه‌زار دۆلاره.
خالید حاجی، باوکی منداڵەکە بە (سبەی) وت: یوسفی کوڕم چاوێکی نیە و پشتی کونێکی تێدایە و کێشە لە بۆری پیسایی و میزیدا هەیە، لە کاتی خواردن و خواردنەوەدا کۆنتڕڵی پیسایی و میزی پێناکرێت، هەروەها کێشە لە قاچەکانیدا هەیە، بەپێی وتەی پزیشکیش لە وڵاتانی هندستان و ئیتالیا و ئەڵمانیا بە بڕی سی هەزار دۆلار چارەسەری هەیە، بەڵام بەهۆی کەمدەرامەتی و هەژاریەوە توانای چارەسەرکردنیم نیە.
ئه‌و هاوڵاتیه ده‌ڵێت: لە ئێستاشدا بەهۆی کڕینی دەرمانی بەردەوام قەرزدارم و چەند جارێکیش لەسەر ئەرکی خۆم بردومە بۆ وڵاتانی تورکیا و ئێران بەڵام چارەسەرەکانی لەو دو وڵاتە سەرکەوتو نەبون.
به وته‌ی خۆی، بۆ چاره‌سه‌ری منداڵه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندیان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه كردوه، به‌ڵام به هانایانه‌وه نه‌چون و ته‌نها ملیۆنێك و دوسه‌د هه‌زار دیناریان پێداون.
خالید حاجی، سوره له‌سه‌ر بردنه ده‌ره‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی و رزگاركردنی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایكرد خێرخوازان به ده‌میه‌وه بچن و به‌م ژماره ته‌له‌فونانه كۆمه‌كی بكهن٠٧٧٠١٣٧٣٦٧٧ - ٠٧٥٠٨٦٠٥٨٢٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست