وه‌ڵامێك بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید
Saturday, 25/07/2009, 12:00
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور له دوایین ژماره‌ی گۆڤاری لڤین چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێکی له‌سه‌ر من بڵاو کردبووه‌وه که گوایا من له‌سه‌رده‌می ڕژێم جاش بووم . منیش به پێویستم زانی که له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی کوورتدا وه‌ڵامی بده‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی جاشیهتهکهی من و جاشیهتیهکهی ئه‌ویش بۆ جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئاشکرا بکه‌م.
ڕاسته من جاش بووم له فه‌وجی شه‌هید سه‌باح هاواری به‌ڵام من ئه‌و کاتهههر هه‌موو خه‌ڵکی هاوارو هه‌ڵه‌بجه و خۆیشت ده‌زانی که من سه‌ر به ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی بووم له شاری هه‌ڵه‌بجه. بۆ ئاسانکاری کاری ڕێکخستن و یارمه‌تی دانی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال په‌یوه‌ندیم کرد به فه‌وجی سه‌باح هاوارییه‌وه، به‌ڵام تۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆت به ڕژێمی به‌عسه‌وه هه‌بوو چه‌ند جارێك ویستت ناوچه‌ی هاوارو باره‌گای پێشمه‌رگه به‌ڕژێمی به‌عس بفرۆشیت به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌بله‌غی پاره‌که ڕێك نهدهکهوتیت.
تۆ به ئاشکرا له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه په‌یوه‌ندیت به ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه بوو هه‌رچیه‌کیان بویستایه بۆت جێ به‌چی ده‌کردن.
من ئه‌گه‌ر جاشێتیشم کردبێت ڕاسته‌وخۆ کردوومه هۆکارهکهیشم له‌سه‌ره‌وه نووسیووه زیاتر بۆ خزمه‌تی پێشمه‌رگه بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بریندارانه‌ی که پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری خێرا هه‌بوو.نموونه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ش خوله شه‌ش په‌نجه که ئێستا ئه‌ندامی لیسته‌که‌ی خۆتانه‌و ده‌توانن لێ ی بپرسن بزانن ڕاست ده‌که‌م یان درۆ.
به‌ڵام جه‌نابت ئێستا جاشی به ده‌ستی دوو وه‌هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌که‌یت بۆ جاشی ژماره یه‌ك که بارزانی یه‌و پاڵه‌وانی 31 ئابه که گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و شهمهزاریه بۆ لیسته‌که‌تان و هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه.
جهانگیر کاکه‌یی/ هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌هید.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست