ویستی گه‌ل مێگاوات نیه‌سه‌رۆک..
Sunday, 27/03/2011, 12:00
دره‌نگ تێگه‌یشتن و زوو هه‌ست نه‌کردن بۆ هه‌ر کاروکرده‌وه‌و ڕوداوێک ، پێده‌چێت به‌شێکبن له‌وریانه‌بون و‌نازیره‌کی که‌سه‌کان ، ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه‌ده‌چنه‌خانه‌ی ئاسایی بونه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن سه‌رۆک دانیبه‌وه‌دانا که دره‌نگ له‌مێگاوات و وزه‌ی کاره‌با تێگه‌شتووه، به‌ڵام سه‌رۆک! ویستی گه‌ل مێگاوات نیه، تا دره‌نگتر نه‌بووه‌ئه‌گه‌ر نازانیت خه‌ڵک چی ئه‌وێت خێرا وازبێنه‌و بڕۆ . پێویستی نه‌ده‌کرد به‌براده‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بڵێت: خه‌ڵکی چیانده‌وێت؟ ساڵانێکه‌ڕۆژنامه‌کان و سایته‌کانی ئینته‌رنێت ده‌تانجوڵێن و پێتان ده‌ڵێن وانابێت ، ئێوه‌ش به‌رده‌وام به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاو سورکدنه‌وه‌درێژه‌به‌وانابێکانتان ده‌ده‌ن ، ئێستا هه‌ندێک له‌پارتیه‌نه‌خوێنده‌واره‌کان ده‌ڵێن: خه‌ڵک هاربون له‌خۆشیا : جاران نان نه‌بو بیخۆن ، جاده‌نه‌بو پێدا بڕۆن ، جل نه‌بو له‌به‌ری بکه‌ن ، ئێستا سه‌یاره‌و خان‌و ، شاری ڕازاوه، پاره‌و رابواردن و گه‌شتوگوزار ، نمونه‌ی یه‌ک له‌و نه‌خوێنده‌واره‌تێنه‌گیشتوانه‌ش فه‌رهاد پیرباڵه‌که‌ته‌سه‌رۆک ، تکایه‌چیتر با قسه‌ی ماستاوچی و پاره‌ویست و ترسنۆکه‌کان کاریگه‌ریت له‌سه‌رنه‌کات ، با من وه‌ک تاکێکی گه‌ل هه‌ندێک ویستی خۆمت پێ‌بڵێم ، ئه‌وکات مشتێک له‌بارێک ببینه، یه‌کێک بوم له‌شوێنکه‌وتوانی ڕێبازی بارزانی: هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجیم بێدابڕان به‌ئێوه‌به‌خشی ، کوچه‌و کۆڵانی سلێمانی نه‌ماوه‌له‌هه‌شتاکاندا که‌بژی و وێنه‌ی بارزانی له‌سه‌ردانه‌نێم ، شوینێکی کوردستان شک نابه‌م که‌له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا خزمه‌تی بارزانیم تیا نه‌کردبێت ، بنه‌ماڵه‌که‌مان هه‌موو پارتین ، باوک و برای هاوسه‌ریشم شه‌هیدی پارتی و بارزانین ، ئه‌مانه هه‌مووی ناکاته‌ئه‌وه‌ی که‌من هه‌ست بکه‌م ژیانم پارێزراوه، کاتێک پێده‌نێمه‌سنوری زه‌ردی پارتی و بارزانیه‌وه، ئه‌زانی بۆ ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من چیتر وه‌ک پارتیه‌کان بیرناکه‌مه‌وه، ئه‌مه‌وێت کاتێک دێمه ده‌روازه‌ی برایم خه‌لیل ، هه‌ست بکه‌م داموده‌زگا و هێزێکی نیشتمانی ده‌بینم ، ئه‌مه‌وێت پیرۆزی و گه‌وره‌یی له‌سه‌رکرده‌کان بسه‌ندرێته‌وه‌و بدرێته‌وه‌به‌کوردستان ، له‌هه‌ندێک به‌راوردکاری ساده‌دا : ئه‌م 2 خاڵه‌ت بۆ ئه‌سه‌لمێنم سه‌رۆک که‌ئێوه‌ئه‌وه‌نین ئێمه‌ئه‌مانه‌وێت: ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌هه‌نده‌رانه‌وه‌بێته‌وه‌و له‌یه‌که‌م خاڵی سنوری زه‌ردا ، پڕ به‌ده‌م هاوار بکات و به‌خوشک ودایکی نه‌وشیروان مسته‌فا بێته‌خوارێ ، هه‌ڵوێستی ئه‌و هێزانه‌ی سنور چۆن ده‌بێت ، بڕوام وایه‌به‌پێکه‌نین وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه که‌ئه‌وه‌نه‌کات ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌مان جنێو به‌بارزانی بدرێت ، بڕوات وانیه‌وه‌ک که‌مالی سه‌ید قادر یان وه‌ک زه‌رده‌شت عوسمانی لێده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر له‌تۆ خه‌باتی زیاتر نه‌بێت که‌متری نیه، یان گریمان جنێو به‌کوردوکوردستان درا چنێوده‌ر چی به‌سه‌ردێت ، هه‌مان جنێو به‌گۆڕی به‌ر‌زانی بدرێت چی؟.. جنێو دیارده‌یه‌کی باشنیه‌به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ دروست بووه له‌م دیارده‌یه‌دانه‌بڕاوه، ئه‌مه‌ش ته‌نها ئاماژه‌یه‌که‌که‌مل که‌چی و بێده‌سه‌ڵاتی له‌ئاستی گه‌وره‌یی ئێوه‌دا بۆته‌مۆته‌که‌یه‌کی ترسناکی کوردستان ، پێویسته‌تێبگه‌یت که‌چیتر ناکرێت نیشتمان ته‌نها دیوه‌خانی 2سه‌رۆک بێت ،به‌ئاره‌زوی خۆتان گه‌زوپێوانه‌ی بکه‌ن و کوێ خۆشبێت لێی دانیشن ، به‌رده‌وام به‌خۆتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن و قاره‌مانیه‌تیتان ده‌فرۆشنه‌وه،ئیدی به‌سه‌هه‌رئێوه‌پێشمه‌رگه‌نه‌بون... ، ده‌زگاکانی زانیاری و پاراستن مێژویه‌کی ڕه‌شی گرتن و کوشتنیان هه‌یه، ده‌موچاوه‌کانتان ناشیرن بووه‌و زیاتر به‌دڕنده‌ئه‌چن وه‌ک له‌وه‌ی به‌فریشته‌ی فریاڕه‌س خۆده‌نوێنن ، لێگه‌ڕێن خۆتان و خێزانه‌کانتان پشوبده‌ن ، با‌نه‌وه‌ی نوێ ، که‌سانی ساده‌وساکار جڵه‌وی حوکمڕانی وه‌رگرن ، قه‌ڵاچوالان و دوکان و سه‌ریڕه‌ش و سه‌لاحه‌دین ڕاده‌ستی ئازادیخوزان بکه‌نه‌وه‌تا ببنه‌وه‌به‌جێگای گه‌شتوگوزار و خۆشگوزه‌رانی ڕاسته‌قینه ، به‌سه‌بۆ تێناگه‌ن گه‌ل چی ئه‌وێت ، کوردستانێکی 1ئیداره‌یی پڕ له‌دادپه‌روه‌ری ئه‌وێت ، ئه‌مه‌ش مانای وایه درۆ و ترساندن و گه‌وجاندن به‌سه و ئیدی ئێوه‌مان ناوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست