بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە و مولازمێك بڕیارێكى كەریم سنجارى دەخەنە ژێر پێیان

Friday, 19/02/2010, 12:00


لە درێژەى پێشەلكارى و یاسا شكێنیەكان لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە ,لەم چەند رۆِژەدا بۆ جارى دووەم لەناو بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجەدا هەڕشە لەپۆلیسەكانى سەر بەو بەڕێوبەرایەتیە دەكرێت.

جارى یەكەم مولازم بەرزان كە ئەندام كەرتى كۆمیتەى یەكێتیە لە هەڵەبجە كۆبوونەوەیەكى بۆ بەرپرسى كۆمیتەى یەكێتى ڕێكخستبوو بانگهێشتى بەرپرسى كۆمیتەى كردبوو لە هۆڵى قائیمقامیەتى سەر بەو بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسدا بەناوى كۆبوونەوەى حكومییەوە كۆبوونەوەیەكى بۆ كۆمیتەى یەكێتى ڕێكخستوو بۆ ئەوەى ئیهانە بە پۆلیسەكانى سەر بەو بەڕێوبەرایەتییە چونكە جارى پێشوو زۆربەى پۆلیسەكان دەنگیان بە لیستى كوردستانى نەدابوو.پاش ئەم پێشەلكاریە بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە ئەوەى ڕاگەیاند كە لەسەر فرمانى وەزیرى ناخۆ كەریم سنجارى و وەزارەت هەموو جۆرە كۆبونەیەكى حیزبى و بانگەشەكردن بۆ لیستێك قەدەغە كراوە و هەركەس بەو كارە هەستێت و بانگەشە بۆ لیستێك بكات بە تووندى سزا دەدرێت.

ڕۆژى 16-2-2010 ئەنوەر حاجى عومەر بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە و مولازم بەرزان كۆبونەوەیان بە پۆلیسەكان كردووەو ئیهانەیەكى زۆریان پێكردوون و هەڕشەیان لێكردوون كە دەبێت دەنگ بدەن بە لیستى هاوپەیمانى و كاندیدەكەى یەكێتى وریاى حاجى فەرەج.
لەدرێژەى كۆبوونەوەكە ئەنورەى حاجى عومەر بەڕێوبەرى پۆلیس ئەوەى بە پۆلیسەكان ووتووە كە پێویستە لەسەرتان
1- لەڕۆژى هەڵبژاردندا بە موبایلەكانتان وێنەى ئەوەمان بۆ بگرن كە دەنگتان داوە بە لیستى كوردستانى و وریاى حاجى فەرەج .
2- دەبێت هەمووتان پەیوەندەى بكەن بە بازنەكانى یەكێتى بۆ هەڵبژاردن لە گەڕەكەكانى هەڵەبجە و كار بكەن بۆ لیستى كوردستانى و كاندیدەكەى یەكێتى.
3- لەمووچەى ئەم مانگەتان هەدیە ودیارى بكڕن بۆ دایك و خوشك و خێزانەكانتان بۆ ئەوەى قەناعەتیان پێبكەن كە دەنگ بدەن بە لیستى كوردستانى.
4- دەبێت قەناعەت بكەن بە كەسوكارەكانتان بۆ ئەوەى دەنگ بدەن بە لیستى كوردستانى و كاندیدەكەى یەكێتى.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە