کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نابێت چەپڵە بۆ هاشمی و موتەلەگ و ئیخوانەکانی سوریا لێ بدەین

Thursday, 19/07/2012, 12:00


ئێستا خەڵکی سوریا و کوردانی ڕۆژئاوا لەهاوشیوەی سەرەتای ڕاپەرینی ٩١ ی ئێمە نزیکن، کە لێرەدا ناکرێ ئاماژە بەقارەمانێتی ئەو گەلە نەکەین ، کەنیشانیاندا سەرباری هەموو زەبروزەنگیک خۆرئاوای دیکتاتۆرەکان لەبەرامبەر ئیرادەی گەلان بەرەو کۆتاییە.
لەژیاندا مرۆڤ دەبێ ئەزمون وەربگرێ ، ئێمەش دوو ئەزمونی نوێمان لەبەردەستە
ئەزمونی راپەرینی٩١ی کوردستانی باشور کەلەدەرەنجامدا دووهیزی سیاسی هێنایە سەرکار بەئاستی داگیرکەر گورزی سیاسی و نەتەوەیان لەهەست و ئیرادەی تاکی کورد داوە.
ئەزمونی دووەم روخانی رژێمەکەی بەعس ، کە کۆمەلێک هێزی نوێی سیاسی هاتونەتە مەیدان، ئیتر یان پسمام یان هەناسەی سەدامیان تیایە بەرامبەر بەکورد
بۆیە ئێستا ئەزمونێکی تر لەرۆژاوای نیشتمان بەڕیوەیە کەهەول دەدرێ
لەڕیگای هێزێکی داگیرکەرەوە بەهاریکاری ئیخوان موسلیمەکان، کۆنترۆلی سیاسی ناوچەیەک گرنگ لە نیشتمانی عەرەب و کوردان بکەن، هاوکات زۆرینەی پارت و کەسایەتییەکانی تری عەرەبیش لەهەناسەی بەشار ئەسەد و باوکی دەخولێنەوە ، بەتایبەتی لەدوایین کۆنگرەی ئۆپزسیۆنی سوری دانیان بەهێچ مافێکی کورد نەنا گەرچی سەرۆکەکەی کوردێکی ئیخوانی بوو، بەپێجەوانەی ئۆپزسیۆنی کۆنی عێراقی لەمەسیف دا، دانیشیان بەفیدرالی زۆر مافی کورد نا بەلام ئێستا رۆژ لەدوای رۆژ دەگەرێنەوە ناو بەرگەکەی سەدام و شۆفینزمی سونەی عەرەبیەوە.
لە کوردستانیش چەند بەرەیەک ئەوا دەیان ساڵە لە گۆرەپاندا هەیە، بەڵام دوو بەرە بەهێزن.
بەرەی یەکەم : هێزە کلاسیک و بێ ئیرادەکانن کەبەدۆزی رەوای خەلکی کوردستان بازرگانی سیاسی و ئابوری دەکەن و بۆ بەدەستهێنانی پلەی سیاسی و ئیداری خۆیان کاردەکەن ، ئەو بەرەیە ئەمرۆ بەرونی دیارە پارتی و یەکێتی سەرپەرشتی دەکەن کەهاوشیوەی ئەوان لەهەموو بەشەکان لەهێزی ئیرادە و ریفورمی هەیە
بەرەی دووەم زیاتر خۆی لەپکک و لقەکانی لەهەموو بەشەکان دەبێنێتەوە ، ئەم بەرەیە نوێخواز و بەئیرادەیە پێجەوانەی بەرە کلاسیکەکانی تر ، هێزیکە سەرباری سەدان پیلان و دژایەتی هەمەجۆری جیهانی و دوژمنان و کەسایەتیە هەلپەرستەکانی ناوخۆ ، کەچی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشەدەکات ، هەرئەمەشە بۆتە هۆکاری ەئوەی ئەمرۆ لەهەرسێ بەشی کوردستان (باکور ، رۆژاوا ، ڕۆژهەلات) ڕۆڵی ڕیبەرایەتی هەیە ، دیارە ئەم بەرەیە بێکەم وکورتی نیە بەلام لەکۆی سیاسەتەکانی تاکی کورد سەرلەنوێ بنیاتدەنێتەوە بەئیرادەیەکی شٶرشگیریەوە
لەروداوەکانی ئێستای ڕۆژئاوادا بەرەی یەکەم نەیتوانی هیچ سەنگایەتیەکی سیاسی خۆی دیار بخات ، بەپێجەوانەوە زۆر جار هێزە ئیخوان و سونە شۆفینەکان بەکاریان هێناون دژ بەپەیەدە کەبەبالی پکک ناسراون لەرۆژاوا .
پەیەدە سەرباری هەر تێبینی و سەرنجێکیان لەسەر هەبێ ، بەلام لەماوەی رابردوو وە ١٦ مانگەی راپەرینی خەلکی سوریا توانی بەکەمترین قوربانی تاکی کورد سەرجەم ناوچە کوردیەکان بپاریزێ و لەیەکەم سەرکەوتنیشدا ئەوان یەکەم شارو شارۆچکەیان ڕزگار کرد و چاوەرێ دەکڕی زۆربەی شارەکانی تریش بەکەمەترین قوربانی ئازاد بکەن
ئەم هیزە ١٦ مانگە کج و کوری کورد ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لەچرکەساتی ئاوادا بتوانن کوردستانی ڕۆژاوا بکەویتە ژیردەسەلاتیان ، والەناو بەهاری ئەو سیاسەتەشدا دەخولێنەوە
بۆیە ئەرکی هەمومانە بەوریاوە مامەلە و هاریکاری سیاسەتەکانی هاوشیوەی بەیەدە بکەین کەهەولدەدات کوردستانی ڕۆژئاوا وەک سەرەتا بخاتە ژیر دەسەلاتی خۆی دواتر قسە لەگەل ئایندەی ئەو دەسەلاتە بکات کە دێتە سوریا
لیرەدا دەبێ بڵێم کورد نابێ هێچی تر بەس لەدژی روخانی رژێمێکی شۆفینی بەرژێمەکی تری شۆفینی بگۆرێتەوە ، هاوکات نابێ چیتریش ئەوەی دروشـمی اللە اکبری ووت هاوشیوەی ئیسلامیە سیاسیەکانی کوردستان چەپلەی بۆ لێبدەین . کورد دەبێ خاکی خۆی بخاتە ژیر دەسەلاتی وئەوکات گفتوگۆ بکات ، ئەزمونی باشور دوبارە نەکاتەوە نەبوار بدات هێزە کلاسیکیە بێ ئیرادەکانی کورد بێنە دەسەلات ، نە لەسەر گوتە و نوسین خاکەکەی بەجی بهێلێ و بیخاتە قومارێکی دۆراوی هاوشێوەی مادەی ١٤٠ و چەپلە بۆ ئیخوان و هاشمی و موتەلەگەکان لێبدەین با ئەزمون لەباشور وەربگرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە