ئاسایش یان چهتهگهلی جه‌لال و پاڤێل
Saturday, 21/03/2009, 12:00
خوینه‌ری خوشه‌ویست له‌وانه‌یه ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت لا سه‌یر بیت یان به موباله‌غه‌ی بزانیت به‌لام کاتیک به‌به‌لگه‌وه ده‌نوسین سهرسورمانهکهت نامینیت.وه هه‌مو شتیکی سه‌یریش له‌م ده‌سه‌لاته چاوه‌ری ده‌کری.پیش هه‌مو شتیک ده‌زگای ئاسایش له ولاتانی دیموکرات یان هه‌ر نییه یان ئگه‌ر هه‌شبیت ئه‌رکی ته‌نها کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه له سه‌ر مه‌ترسیه ده‌ره‌کیه‌کان نه‌ک ببیته مۆته‌که به‌سه‌ر گیانی خهلکهوهو له هه‌موشی ترسناک تر کومهلیک پیاو کوزو ئیرهابی‌و تلیاک خورو دزو داوین پیس به ناوی ئاسایشه‌وه له‌و ده‌زگایه کار بکه‌ن که هیچ خهمیکیان ته‌نها تیرکردنی ئاره‌زوه نه‌خۆشه‌کانیان نه‌بی.به‌راستی ئه‌وه‌یه حالی ئاسایشی سلیمانی که ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی ناحه‌ز به خه‌لکی سلیمانی به‌ری داونه‌ته گیانی خه‌لکه‌که بو ئه‌وه‌ی به هه‌مو نرخیک ئه‌و خه‌لکه بیده‌نگ بکه‌ن.ئه‌و تاوانبارانهشیان به‌رداوه‌ته خه‌لک بی هیچ لیپرسینه‌وه‌و سنور دانانیک..فه‌رمون لگه‌ل چه‌ند نمونه‌یه‌ک له داهاتو نمونه‌ی زۆر تر‌و سهیرترتان ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ست:
1- له سالی 2006 رائد خه‌لیل ناسراو به هه‌زارله ئاسایشی کهلاربو مقاولکی خه‌لکی به‌غداد کاری زیرابو جاده‌کانی.
که‌لاری وه‌رگرتبو حه‌فتانه له‌گه‌ل خزمیکی خوی‌دا دهرویشتهوه بو به‌غداد رۆژیکیان له خوار که‌لاره‌وه هه‌ژار له‌گه‌ل دوسی که‌سی تر که‌مینی بو داده‌نین به جلی سهربازیو دهمو چاوی داپۆشراوه‌وه رایان ده‌گرن ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل مقاولهکهیه هه‌ول ده‌دات رابکات ده‌یکوژن مقاوله‌که به ده‌ست به سه‌ری ده‌به‌ن بۆ مالی خۆی که چۆلبوه ته‌نها 1 حمایه‌ی لیدهدیت داوای 100 ده‌فته‌ر له که‌سوکاری ده‌که‌ن دوای یه‌ک هه‌فته ده‌ست به‌سه‌ری مقاوله‌که ده‌توانی رابکات و خوی بگه‌ینیته حاکم حسین ئه‌ویش پیاوانه له‌گه‌لی ده‌چیت و شوینه‌که که‌شف دهکاتوههمو قسه‌کانی راست ده‌رده‌چیت قناعهکان و هه‌مو به‌لگه‌کانیش به‌رده‌ست ده‌که‌ون حمایهکهش ده‌گیریت و ئیعتراف له سه‌ر هه‌ژار ده‌کات خۆشی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کریت فایله‌که‌ی ره‌وانه‌ی دادگاش ده‌کریت به‌لام دوایی وه‌ستا حه‌سه‌ن هه‌ولی دنیای بۆ دهداتو به یارمه‌تی حاکم ئه‌کره‌م که پیاوی مه‌لا به‌ختیاره له دادگا فایله‌که‌ی سحب که‌نه‌وه و ژیربهژیری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به ته‌که‌تولی خویانهو له‌وه زیاتر به‌رزی ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یهینن بو ئاسایشی سلیمانی و ده‌یکات به جیگری به‌ریوه‌به‌ری هوبه‌ی قهلاچوکردنی تلیاک له ئاسایشی سلیمانی.
2- مه‌سئولی دیکه له هوبه‌ی قه‌لاچۆکردنی تلیاکه، خۆی نه‌ک هه‌ر تلیاک کیشه به‌لکو بازرگانیشی پیوه ده‌کات له گه‌ل چه‌ندین گه‌وره تاوانباری بازرگانی تلیاک تیوه گلاوه ته‌نانه‌ت هه‌ندیکیان گیراون‌و ئیعترافیشیان له‌سه‌ر کردوه به‌لام تائیستا نه‌ک هه‌ر ئیجرائاتی له‌گه‌ل نه‌کراوه به‌لکو هه‌ر لیپرسراوی هوبهکهشه دوو له‌و تومهتبارانهی که گیراون‌و ئیعترافیان له‌سه‌ر کردوه بریتین له کازم که ئیستا حو؛م دراوه‌و له سجنی معسکر سه‌لامه.له گه‌ل خه‌تابه ره‌ش که ئه‌میان ئیستا له ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ره و ناوی زۆری تر له کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی کون و تازه‌ی هیناوه وه‌ک رائد ئه‌سکه‌نده‌رو وه‌ستا حه‌سه‌ن و چه‌ندانی تر که ئه‌و 100 کیلو تلیاکه‌ی له سالانی نه‌وه‌ده‌کان له ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو دوایی 75 کیلوی دیار نه‌ما خه‌تاب ئیعترافی کردوه که له‌لایه‌ن وه‌ستا حه‌سه‌ن و به‌جیا جیا پیان داوه‌و بوی فرۆشتون جگه له‌وه‌ش چه‌ندین جاری تریشی تریان داوه‌تی و ساغی کردوته‌وه.
3- ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر پیاویکی ماموستا جعفری به‌رپرسی مه‌کته‌بی بیر‌و هوشیاری لامان گیرا ئه‌و پیاوه خزمیه‌تی کومپانیا بازرگانیه‌که‌ی ئه‌م ماموستا جه‌عفه‌ره به‌ره‌سمی به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌یه کردوشیه‌تی به مدیر ئیداره‌ی مه‌کته‌بی بیر‌و هوشیاری شه‌ویک له‌ناو سه‌یاره‌که‌ی له‌نزیک سلیمانی له‌گه‌ل کچی به‌رپرسیک به‌روتی ده‌گیرین دههینرین بو ئاسایش 3 ده‌فته‌ر دولاری پیدهبیت .شه‌و هه‌ردوکیان ئیزن ده‌ده‌ن به‌لام پاره‌که له پیاوه‌که وه‌رده‌گرن به‌یانی ده‌چیت ده‌یده‌نه‌وه که ده‌گاته‌وه لای ماموستا جعفرو پاره‌کانی سه‌یر ده‌کات ده‌بینی 29 وه‌ره‌قه‌یان گوراوه و ئهسلهکانیان ههلگرتوهو ته‌زویریان له‌جیاتی داناوه ئه‌ویشبه ماموستا جعفر ده‌ڵێ چونکه پاره‌که هی ئه‌وه وه بو ه‌وه‌ی پیی نهلی خۆت دزیوته جعفر تلفون بۆ وه‌ستا حه‌سه‌ن ده‌کات ده‌لی حه‌یاتان ده‌به‌م ئه‌و پاره‌یه په‌یدا نه‌که‌نه‌وه وه‌ستاش وه‌ک ئیشی هه‌میشه‌یی خوی که بو مه‌سوله‌کان زور ترسنوک و ماستاو چیه بو ئیمه‌ی کارمه‌ندانی ژیره‌وه زۆر ئازایه دوان له مفوزهکان ده‌گریت و یه‌ک مانگ ده‌ست به‌سه‌ریان ده‌کات دوایی پاره‌که ژیر به‌ژیر ده‌ده‌نه‌وه به پیاوه‌که‌ی ماموستا جعفر .
4- وه‌ستا حه‌سه‌ن و م .سه‌یفه‌دین سه‌ره‌تا ناکۆک بون هۆکرهکهش پاره بو میزانیه‌ی ئاسایشی گشتی له سلیمانی 80 ملیاره سه‌یفه‌دین ده‌یویست له‌به‌ر ده‌ستی خۆیدا بیت بۆ هه‌مو شتیک وه‌ستا حه‌سه‌ن داوا له‌و بکات به‌لام وه‌ستا که له سه‌ره‌تاوه پشتی به پاڤیل قایم بو ئه‌وه‌ی قبول نه‌بو ده‌یوت که هه‌مو ئیشی ئاسایش به عه‌مه‌لی لای منه ده‌بی پاره‌که زۆربه‌ی من خه‌رجی بکه‌م دواجار ریک که‌وتن که سه‌یفه‌دین 10 ملیار واته 10000 ملیون دینار بدریت به ته‌نها بۆ ئاسایشی گشتی واته له راستیدا ته‌نها بۆخۆی چونکه گشتی هیچ ئیشی نه‌بو بۆیه سه‌یفه‌دین خۆشی‌و براکه‌شی بون به لۆرت که سه‌ره‌تا هیچیان نه‌بوو. بۆیه که سه‌یفه‌دین لابراو حاکم قادر هات وه‌ستا زۆری پیناخۆش بوو چونکه ده‌زانیت که حاکم قادر حوته به هیچ تیر نابیت وه ئه‌و ریک که‌وتنه‌ی نیوان وه‌ستا و سه‌یفه‌دین ههلدهوهشینیتهوه .
ئەفسەرێکی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست