درۆیه‌کی گه‌وره‌ی به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
ئه‌م په‌یامه زیاتر بۆ ڕای گشتیی وڵاتانی ئه‌وروپایه، به‌تایبه‌ت بۆ دانیمارک.
ئێمه وه‌ک کوردستانپۆست ڕێگامان پێ‌نادرێت له باشووری کوردستانداڕۆژنامهکهمان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه ده‌ربکه‌ین، دیاره حکومه‌ت ئه‌م ڕێگایه‌ی پێنه‌داوین. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که خودی سایته‌که‌مان له‌لایه‌ن کۆمپانیا خزمه‌تگووزارییه‌کانی حکومه‌ته‌وه فلته‌ری ده‌کرێته‌سه‌ر هه‌تاوه‌کوو تاکی کورد له‌و نیشتیمانه‌دا نه‌توانن بمانخوێننه‌وه.
په‌یامنێره‌کانمان به نهێنیی کارده‌که‌ن، له ژیانی خۆیان ده‌ترسن، له ترسی ده‌سته‌ڵات ئێمه به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌واڵه‌کانمان به ناوی خواستراوه‌وه بڵاوده‌که‌ینه‌وه، هه‌تا له ڕێگایه‌وه ژیانی په‌یامنێره‌کانمان بپارێزین.
یه‌کێک له په‌یامنێره‌کانمان، که هه‌مانکات په‌یامنێری گۆڤاری لیڤین بوو، له ماوه‌ی ڕابوورددا له‌لایه‌ن سیخوڕه‌کانی پاراستنی پارتی دیموکراته‌وه تیرۆرکرا و هیچ که‌سێکیش بۆی نییه داوای ناساندنی بکووژانی سۆران له حکومه‌ت بکات. هه‌روه‌کوو چلۆن کوڕه‌که‌ی فواد چه‌له‌بیی به ڕۆژنامه‌وانه دانیمارکییه‌کان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه له ئێراق بوونایه ده‌مێک بوو کووژرابوون، ئاوهاش ئه‌گه‌ر په‌یامنێره‌کانی ئێمه به ئاشکرا وه‌ک په‌یامنێری کوردستانپۆست بچن چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه شێت و شه‌که‌ت و نه‌خۆشه‌کاندا بکه‌ن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتن ده‌بنه‌وه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئێمه‌ش ده‌ستمانده‌که‌وێت هه‌مووی له ڕێگای نهێنیی پهیامنێرهکانمانهوهیه، له هه‌ندێک کاتدا ناتوانین به‌ڵگه‌کانیشمان بڵاوبکه‌ینه‌وه، چونکه به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌یه‌وه په‌یامنێره‌کانمان ئاشکرا ده‌بن و ده‌کووژرێن وه‌ک سۆران مامه‌حه‌مه. ئێمه ده‌زانین، که به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا درۆ ده‌کات، ده‌زانین ئه‌وانی تریش هه‌موو دێنه‌وه به جانتایه‌کی دبلۆماسیی پڕ درۆوه. چه‌له‌بیی به په‌یامنێره‌که‌ی خۆتان به دانیمارکیی ده‌ڵێ: من ئه‌فسه‌ری سه‌ددام حسین بووم، که‌چیی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئێمه ده‌نووسێت، که تێیدا باس له‌وه ده‌کات، گوایه ڕۆژنامه‌وانه دانیمارکییه‌کان تووهمهی بهعسییبوونیان دواخستووه، چه‌له‌بیی وه‌ک خووی هه‌موو سیاسییه‌کانی تری کورد، باس له خه‌باتی
تێکۆشانی خۆی ده‌کات بۆ کوێرکردنی بیرکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر، هه‌روه‌کوو چلۆن به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیدا کردی.
ئه‌مانه له2003ه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانن و پاره‌یه‌کی زۆر چ مووچه‌ی مانگانه‌یانه چ ناوبه‌ناویش به‌خشیش له حکومه‌ت و حیزبه‌کانیشیان وه‌رده‌گرن. ئه‌مانه سیاسیی ساخته و درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن، ئاخر حکومه‌تێک سه‌رۆکه‌که‌ی "مه‌سعود بارزانیی" به ساخته و به فێڵ و به زاڵده‌ستیی خۆی بسه‌پێنێت، ئیدی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چیی له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی بکه‌یت. ئه‌مانه نه نوێنه‌رایه‌تیی کورد ده‌که‌ن نه مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه وه‌ک نموونه‌ی تاک و ڕۆحی کورد خۆیان بناسێنن. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک درۆزن، مافیا، مرۆڤی ماسکهدارن، خاڵیین له هه‌مووجۆره ئێتیک و مۆڕاڵێکی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌ڵێن و هاوڕێکانی نه‌هاتوونه‌ته‌وه بۆ دانیمارک هه‌تاوه‌کوو بچن ڕوونکردنه‌وه به کۆمۆن بده‌ن، به‌ڵکوو هاتوونه‌ته‌وه چونکه چیدی ئه‌ندام په‌رله‌مان نین، چونکه ناویان له لیستی حکومه‌ته نوێکه‌دا نییه. ئه‌مانه هاتوونه‌ته‌وه هه‌تاوه‌کوو له ئاینده‌یه‌کی نزیکی تردا پۆستێکی تریان پێبدرێت و دیسان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان.
ژنه‌که‌ی فواد چه‌له‌بیی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی کوردستانییه، که‌چیی کاتێک ڕۆژنامه‌وانه دانیمارکییه‌کان ده‌چنه ماڵیان، ئاماده نییه ڕاستیی به ڕۆژنامه‌وانه‌کان بڵێت، که نه‌ک ته‌نها مێرده‌که‌ی بگره ئێستا خۆیشی خاوه‌ن پۆسته. ئه‌مه درۆیه‌کی گه‌وره‌یه کاتێک ده‌ڵێن: ئێمه نه‌مانزانیوه، که ئه‌و شه‌ره‌فه‌یان پێبه‌خشیوین. حکومه‌ته‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیی و مه‌سعود بارزانیی پێویستی به خه‌ڵکانی ئاوها درۆزن و نه‌زان و گه‌مژه‌یه، هه‌تا له ڕێگایانه‌وه ته‌واوی کۆمه‌ڵگا له خۆیاندا کۆپیی بکه‌ن و بیانکه‌ن به کۆمه‌ڵگایه‌کی درۆزن، نه‌زان، گه‌مژه. ئێمه ئه‌م کاره به پلانێکی سیستێماتیکی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان ده‌زانین، که له ڕێگای تاڵه‌بانیی و بارزانییه‌وه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ده‌ن.
به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا له چاوپێکه‌وتنی یه‌که‌می ئێکسترا بلادێت دا، ده‌روونی هێند ماندوو بوو، له بوونه‌وه‌رێکی ترسا‌و ده‌چوو، بێئاگایی خۆی له یاسای دانیمارکیی پیشان ده‌دا، بێئاگایهک له یاسا، ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورده و یاسا بۆ کورد داده‌ڕێژێت. به‌ڵێن دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی، که حکومه‌ته‌که‌ی پشتگیریی ده‌کات، لێ دیاره ئێستا حکومه‌ت به‌ڵێنی هه‌موو پشتگیرییه‌کی پێداوه، که ئاماده‌بن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیریی بکه‌ن، به‌وه‌ی، که به‌ڵێن هه‌رچیی پاره‌یه‌کی وه‌رگرتووه له پارته‌که‌یدا خه‌رجی کردووه، به‌وه‌ی، که به‌ڵێن ماوه‌یه‌کی زۆر نییه ئه‌ندام په‌رله‌مانه و ...هتد.
بۆ ئێمه وه‌ک کوردستانپۆست هه‌ڵوێستی به‌ڵێن له ئه‌مجاره‌یاندا ئاشکرایه، چونکه حکومه‌ت به‌ڵێنی پشتگیرییکردنی پێداوه، به‌ڵێن هێند له خۆی دڵنیایه ته‌نانه‌ت په‌لاماری په‌یامنێره‌که‌ی تێلێڤیزیۆنی تی ڤی 2 ده‌دات.
حکومه‌تی کوردستان، حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵه، بناغه‌ی ئه‌م حکومه‌ته به خه‌ڵکانی وه‌ک به‌ڵێن و ته‌ڵعه‌ت و چهلهبییهکان دروستکراوه. ئه‌م حکومه‌ته ئاماده نییه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی خۆی بدات به هیچ میدیایه‌ک، ئاماده‌یه ئه‌ندامانی خۆی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بپارێزێت، ئیدی هه‌رچ شتێکیان کردبێت هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت، بۆ نموونه کچ یان ژنی خۆیان کووشتبێت، سووکایه‌تیی به کۆمه‌ڵ یان به تاکی کورد کردبێت. بۆ نموونه سه‌رۆ قادری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکرات هه‌موو کوردی کرد به سه‌گ، هه‌تا ئێستا چه‌ندیینجار بانگکراوه بۆ دادگا، که‌چیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بوون بۆ دادگا دانانێت و حکومه‌تیش به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه پشتگیریی سه‌رۆ ده‌کات. گۆڤاری لیڤینیان له هه‌ولێر سووتاند، له‌بری ئه‌وه‌ی بکه‌رانی بدرێن به دادگا، حکومه‌ت پشتگیرییشی لێکردن. جه‌لال تاڵه‌بانیی له چاوپێکه‌وتنێکی تێلێڤیزیۆنییدا به ڕۆژنامهوانانیی کوردستانپۆستی گووت: ئه‌وانه سه‌گن و ده‌وه‌ڕن، "سه‌گ له کلتووری کوردییدا له‌ژێر کاریگه‌رێتیی ئیسلامدا، جیاوازتر له کلتووری ئه‌وروپیی خاوه‌نی ڕێز نییه و هه‌میشه چ وه‌ک جنێو به‌کاردێت و چ به شیاوی کووشتنیشی ده‌زانن".
کێشه‌ی داد له وڵاتانی دیموکرات‌دا وه‌هایه، به‌بێ به‌ڵگه هیچ که‌سێک خاوه‌نی ماف نییه. داوای دادپه‌روه‌ریی ده‌که‌یت، ده‌بێت به‌ڵگه‌یه‌کت هه‌بێت هه‌تا له ڕێگایه‌وه دادگا به بڕیارێکی دادپه‌روه‌رانه ناچار بکه‌یت، که‌سێک سزا بدات یان ئازاد بکات. ماوه‌ته‌وه بڵێین: ئه‌گه‌ر په‌یامنێره‌کانی ئێمه به ئاشکرا بگه‌ڕێن بۆ به‌ڵگه ئه‌وا کووشتنیان مسۆگه‌ره. مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئێمه‌ش ڕوون و ئاشکرا له‌لای هه‌موو هاووڵاتییه‌کی کورد دیاره، ته‌نانه‌ت خودی مه‌لابه‌ختیاری یه‌کێتیی نیشتیمانیی له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئاشکرا کرد. ئه‌وه‌ی به‌ڵێین ده‌یڵێت، بێجگه له درۆیه‌کی گه‌وره له‌گه‌ڵ کۆمۆن و ڕۆژنامه‌وانه دانیمارکییه‌کاندا هیچ شتێکی تر نییه.
تێبینیی:
ئێمه به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ مووچه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ده‌که‌ین و هه‌رکه‌سێکیش ئاماده‌گیی هاوکارییکردنمانی هه‌یه، به سووپاسه‌وه زانیارییه‌کانی وه‌رده‌گرین.
19.08.09
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست