بەنگلادیش چەند لە کوردستان ئەچێت
Wednesday, 08/05/2013, 12:00
ڕەخنەی لە کۆمەڵگا بە ڕەخنە لە دین دەستپێدەکات. مارکس
ژمارەی دانیشتوانی بەنگلادیش زیاتر لە (160) ملێۆنە، لە ساڵی (1971) بووە بە ووڵاتێکی سەربەخۆ ،لە ئێستادا ژنێک سەرۆک وەزیرانی وولاتە (شێخ هەسینە) ، پارتی دەسەڵاتدار وەک ئەوانەی لای خۆمان وان بۆ مانەوەیان لە دەسەلات سوود لە ئاینی ئیسلام و ئیسلامیەکان وەرئەگرن و خۆشیان بە سێکولە لە قەلەم ئەدەن ، حوکمەت سەرتاپایی لە گەندەڵیا غەرق بووە چی لە کوردستان ئەگوزەرێت لە بەنگلادیش بە موو فەرقی نیە .
لە بەرامبەردا جامیعەی ئیسلامی هەیە کە خەڵک ڕێک ئەخەن و هەوول ئەدەن وولات بکانە وولاتێکی ئیسلامی توندڕەو ، فەسادی حوکمەت و ڕفاندنی چەندین کەس و بێسەروشوێنکردنیان گەرای ئیسلامیەکانی لە بەنگلادیش زیاد کردووە ، لە (6-04-20013) لە خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست لە (داکا)ی پایتەختی بەنگلادیش (13) خاڵیان خستە بەردەم حوکومەت ، هەندێک لەو خالانە ئەوە بوو هەر کەس لە سەر خواو قورعان و پێغەمبەر قسەبکات ئیعدام بکرێت ، ژن بۆی نەبێت لە هیچ شوێنێک کار بکەن و بچنەوە مالەوە ، لە ناو کۆمەڵگاو لە شەقامەکان ژن و پیاو شوێنیان جیابێت و تێکەڵ بە یەک نەبن ، حوکومەت دەرگای بۆ هەندێک لە خالەکان کردەوەو ئەو خالانەشی بە هەموو شیوەیەک ڕەفز کردو وتیان ڕێگا نادەین کۆمەڵگای بەنگلادیشی بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جاهیلی ، ئێستا خۆپیشاندانەکان گەورە بوون خۆپیشاندەرە ئیسلامیەکان پەلاماری هەمووشت ئەدەن و ئەیسوتێنن ، حوکمەتیش بە توندترین شیوە بەرەو ڕوویان بونەتەوە خۆپیشاندەرێکی زۆر کوژراوەو بریندار بووەو دەستگیرکراوون چەند پۆلیسێکیش کوژراو بریندار کراوون .
لە بەرامبەریش حیزبێکی ئۆپۆسزێۆنی هەیە(B.N.P ڕێک لەوانەی لای خۆمان ئەچێت خۆیان بە حیزبێکی سێکولار ئەزانن و ئەڵین باوەڕی تەواومان بە سێکولارزم هەیە ، ئەم هێزە پشتی ئەم ئیسلامیانە ئەگرن و داوای لە لایانگرانی کردووە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن ! چەند گاڵتەجاڕیە ئەم بوون بە سێکولارزمە ؟ ئەڵین ئاخر %90 کۆمەڵگای بەنگلادیشی ئیسلامە بۆیە ئێمەش پشتی داخوازیەکانی ئەکەین ! ئەم گەمژانە تێناگەن کاتێک لە ئەوروپا دین لە دەولەت جیا کرایەوە زیاتر لە %90 کۆمەڵگاکانی ئەوروپاو ئەمەریکا مەسیحی بوون ، بەڵام بە بڕوابوون بە سێکولارزم دینیان لە دەوڵەت جیاکرکدەوەو کۆتاییان بە دەسەلاتی پیاوانی ئاینی و کڵێساا هێنا . ئەم بە ناو ئۆپۆسزێۆنەی بەنگلادیش وەک ئەوانەی لای خۆمان پشت بە عەشیرەت گروپی مافیایی بچووک بچووک و بازرگانی خوێنمژ ئەبەستێت ، وەک ئەوانەی لای خۆمان ئیدیعای گۆران و کۆمەڵگای مەدەنی ئەکەن و پشت بە مەلاو دینی ئیسلام ئەبەستن و دەستیان خستۆتە ناو دەستی ئیسلامیەکان ، بۆ چونە دەسەلات هەموو یاریەکی قیزەوەن ئەکەن. بە حیزبی دەسەڵاتدارو ئیسلامی و ئۆپۆسزێۆن کۆمەڵگای بەنگلادیشیان وێران کردووەو کۆمەڵگایان پارچە پارچە کردووە هەر حیزبەو بۆ بەرژەوەندی خۆی لمۆزی لە جەستەی نیشتیمان و کۆمەڵگا گیرکردووەو خوێنیان ئەمژن ، خەڵکی بەنگلادیشیش بوون بە باشترین کەرەستەی دەستی ئەمانەو قوربانی یەکەم و ئاخیرە .
چارەسەری بەنگلادیش و کوردساتان یەک شتە ئەویش پێنان بە کەللەی سەری هەموویانە پێکاوە ، تا ئەم دوو کۆمەڵگایە نەگەنە ئەو دەرەنجامە هەموو ژیانیان لە ناو ئەم کێشانە ئەبێت و قوربانی دەستی ئەم جەلادانەن.
کۆمەڵگا ئیسلامیەکان هەموویان لە یەک ئەچن تا خۆیان لە ئاین ڕزگار نەکەن یان دیکتاتۆری نەتەوەی حوکمیان ئەکات یان ئیسلامی سیاسی ، کە هەردووکیان مایەی ماڵوێرانی و کاولکاریە بۆ ئەو کۆمەڵگایانە ، بۆیە بە بڕوای من هێشتا ئەو کۆمەڵگایانە زۆریان ماوە ئاڵووگۆڕی ڕیشەیی بکەن و لە مانای کۆمەڵگایی مەدەنی و دیموکراسی تێبگەن ، ئایین بە جۆرێک ئەو کۆمەڵگایانەی داڕزاندووە ڕەنگە زۆر ئاستەم بێت هەرگیز وەک مرۆڤ بتوانن بژین و بحەسێنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست