کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ریکه‌وتنی بازرگانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و (ئه‌نتۆنێلا مولارۆنی) سکرتێری سان مارینۆ

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خه‌ریکی ره‌وانه‌کردنی پاره‌ و سه‌رمایه‌کانیان به‌ره‌و باشوری ئیتاڵیا، تیمی (ئسیریا) ی فه‌ره‌نسی (International Security Research and Intelligence Agency) که‌ له‌ساڵی 2004 دا دامه‌زراوه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌واڵگری نهێنی و ڕوماڵکردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماتی و گریبه‌ستی بازرگانیی نێوان ده‌وڵه‌ت و هه‌ریمه‌ فیدراڵه‌کان، له‌ میدا ئۆنلاینه‌که‌یانه‌وه‌ بڵاویان کرده‌وه‌ باڵوێزی عراق ئیتاڵیا له‌ ڕێگای سیروان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنێلا مولارۆنی سکرتێری ناوچه‌ی سان مارینۆی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیادا کۆبونه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گرێدانی په‌یوه‌ندی دیبلۆماتی و بازرگانی به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پرۆتۆکۆلێکیان له‌ نیوان یه‌کتریدا ئیمزا کردووه‌.

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ گرێبه‌سته‌که‌ی به‌ ناوی عێراقه‌وه‌ بڵاو کردۆته‌وه‌ و به‌ وردی باسی له‌ هۆکار و ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕوداوه‌ نه‌کردوه‌، ئایا ده‌زگای ناوبراو بێ ئاگایه‌ له‌و ڕوداوانه‌ی ئێستا له‌ هه‌ریمی کوردستاندا ده‌گوزه‌رێ یان ئاگاداره‌ و له‌به‌ر ڕه‌چاوکردنی مه‌رجی یاسایی میدیاکه‌یان نه‌ویستووه‌ ڕاسته‌وخۆ باسی ورده‌کاری گریبه‌سته‌که‌ بکات ؟ له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌یان خۆمان ده‌توانین ته‌فسیری هه‌واڵه‌که‌ بکه‌ین به‌وه‌ی که‌ سیروان بارزانی بریکاری هه‌مو کاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی، پێستریش له‌گه‌ڵ کۆمپانیای فره‌نس تلیکۆم ڕێکه‌وتبوو به‌ فرۆشتنی پشکه‌کانی کۆڕه‌ک تلیکۆم هه‌ر به‌ناوی سیروان بارزانیه‌وه‌ ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن؛ له‌ ڕاستیدا ئامانجی ڕێکه‌وتنه‌که‌ بۆ حاڵه‌تی فریاگوزاریه‌ و چ له‌روی هه‌ڵگرتن و عه‌ماردانی پاره‌و پوله‌ درزاوه‌کانی میلله‌ت یان له‌ ڕوی کۆمه‌ک وه‌رگرتنی زانیاری و هه‌وڵدان بۆ کپ کردنه‌وه‌ و سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران، په‌نا بردنه‌ به‌ر مافیاکانی ئیتاڵیا ده‌یسه‌لمێنێت که‌ ده‌سه‌ڵات و ئه‌وان سه‌رو کلکی یه‌کترین به‌ڕاستی مافیا حوکمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌بات...

له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانن هه‌واڵه‌که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی میدیا ئۆنلاینه‌که‌وه‌‌ بخویننه‌وه‌ به‌ ئینگلیزی



http://www.isria.com/pages/19_April_2011_12.php


Iraq and San Marino Sign a Protocol Establishing Diplomatic Relations

Mr. Siwan Barzani ,Ambassador of Iraq to Italy, signed with Ms. Antonella Molaroni, Secretary of State for Foreign Affairs of the Republic of San Marino, to establish diplomatic relations between the two countries.
During the signing ceremony, which was attended by Minister of Industry in San Marino and senior Foreign Ministry officials there , the ambassador expressed his thanks and appreciation, and conveyed greetings of the Iraqi government to the Government and people of San Marino, stressing that signing the Protocol is a historic moment for the two countries, especially that Iraq is in progress at all levels including the political aspects and building democracy and stability, and that the Iraqi government has adopted a foreign policy based on deepening relations of friendship and peace with all world nations, explaining that there is a desire to develop relations with foreign companies to expand investment prospects , and calling companies of San Marino to visit Iraq and stand on the real opportunities for investment.
On the sidelines of the signing ceremony, the ambassador held a joint press conference with the Secretary of State for Foreign Affairs on the most important opportunities for joint cooperation between the two countries.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە