دواپەلە قاژەى جەلال و دارودەستەكەى
Monday, 16/02/2009, 12:00
1372 بینراوە
شەوى 16/17ى/2 لە ماڵپەڕى خۆشەویستى كوردستانپۆست بابەتێك بەپەلە خرایە روو ئەویش چونى كۆسرەت رەسوڵ عەلى بۆ بەغداو چاوپێكەوتنى لەلایەن جەلال تالەبانیەوەم بەرچاو كەوت،ئەوەى لێرەدا جێى سەیرە هەڵسوكەوتى جەلال تالەَبانیە كە یەكێك نەما لە ئەڵقە لە گوێكانى خۆى رانەسپێرێ بۆ قسەكردن لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلى بەڵكو ئەمە خوایە دڵى چا ببێ و پەشیمان ببێتەوە ئەمە بۆخۆى بەڵگەى ئەو پەلەقاژەیەیە كە كە خودى جەلال و مافیاكان تێیان كەوتووە چونكە باش دەزانن ئەم هەویرە ئاو زۆر دەكێشێ و كار لەكار ترازاوە ئەنجامى كارە بۆگەن و گەندەڵیەكان و دزى و جەردەیى و خواردنى ماڵى میللەت بە هەوەسى خۆیان دەر ئەنجامى ئاوهاى لێدەكەوێتەوە،پێم خۆشە زیاتر جەخت لەسەر پەلەقاژەكە بكەمەوە كە جەلال چۆن كەوتۆتە خۆى بۆ پەشیمان كردنەوەى ئەو ئەندام مەكتەب سیاسیانەى یەكێتى ئایا ئەم هەوڵە نەگریس و تاكتیكانەى جەلال هەر وەك ئەوەى جارانى پێشووە ئایا ئەمەش تەماع و پارە خستنەى بەردەمیان نیە ئایا ئەمە دوا بڕیارى ئەو ئەندامانەیە یاخود جارێكى تر مل شۆڕ دەكەنەوە بۆ سەر سفرەوخوانە بۆگەن و گەندەڵەكەى جەلال و مافیاكانى،باوەڕناكەم ئەگەر واش بێت بۆخۆمان ئەوە دەزانین بە درێژایى مێژووى یەكێتى وەفاى بۆ گەورەترین تا بچوكترین ئەندامى خۆى نەبووە ئیتر بەهەر پاساوێك بووبێت نەیهێشتوون و لە ناوى بردوون،ئاى كە چەندە ئێستا بە كزۆڵى دەتبینم پیرى ئاخر شەڕ چەندە ئێستا لەهەوڵ و پەلەقاژەى ئەوەدایت تاى تەرازووەكە بەلاى خۆتا بشكێنیتەوەو پیلانى جەهەننەمى بۆ دا ئەڕێژیت بە هاوكارى ئەڵقە لە گوێكانت بریا ئەو ئەندامانە بڕیارى كۆتایى خۆیان دەداو باروودۆخەكە یەكلا دەبوەوە ئەوكاتە بەبەر چاوى خەڵكى بەشەرەفى كوردستانەوە ئەوەمان بدیایە كە چۆن جەلال و تاقمە دۆڕاوەكەى دەدرانە دادگا،بەڵام ئەوە حەتمەن نزیكە ئەمڕۆ بێت یان سبەى لەبەرامبەر ئەو تاوان و چاندنى تۆوى گەندەڵى و عەنترەیاتەى كە بەسەر خەڵكى فەقیرو هەژارەوە دەیكەن ئەنجامەكەى باش نابێت بۆیە لێرەوە وەك داوایەك لە خەڵكى بەشەرەفى كوردستان ئاگاتان لە بیروهۆشتان بێت بزانن بۆ كێ دەنگ دەدەن بزانن ئیتر دەبێت خۆرى سەردەمى گەندەڵچیەكان و حوكومڕانى بنەماڵەى جەلال و هێرۆو خوێن مژ و مافیاكان ئاوا ببێت سەردەمى خۆش گوزەرانى تاكى كوردو سەردەمى یەكسانى و رێزلە ئیرادەى خەڵكى كوردستان بێتە كایەوەو بۆ جارێكى تر خۆرى ئازادى و حساب كردن بۆ ماهیەتى ئینسانى كورد هەڵ بێت.