کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە لیوا ئەمیر الزەیدى ...بۆ برادەرانى یەكێتى و پارتى لە ئۆپەراسیۆنى جەواهێر مۆڵ ،ئەگەر تێرۆرستەكان سەد كەس بوونایە؟

Friday, 06/12/2013, 12:00

1174 بینراوە



هەرچەندە دەستان بە ڕوومانەوە نا لە ئامادە باشیمان بۆ ئەوەى بەهاناتەنەوە بێین بەڵام سەخى تەبێعاتیمان لە كولتورى عەشایەرى بیابانیمان ئەو بەسەرهاتە تەنز ئامێزەتان بۆ ڕەوانە ئەكات .
چونكە بەڕاستى سەلماندتان ئێوە هەڵۆ و پڵنگى هەڵدانى وێسكى و لە خرتۆرێنانى كچە سەماكارەكانى ڕووسى و ئۆكرانى یانە پێنج ئەستێرەكانى شەوانى هەولێر و سلێمانین
ئێوە بكوژە ئازاو چاو نەترسەكانى ڕۆژى ڕووناكن بۆ گەنجە سەركێشەكانى وەك سەردەشت و سۆران و دواتریان كاوە گەرمیانین .
دەڵێن بازرگانێكى عارەبى جەزیرە لە نێوان شام و تەورێز تیجارەتى دەكرد بە دەیان بار ووشترى هەبوو ، لەو دەمەیدا وا باو بوو جەردە بە تاك و بە كۆمەڵ لە چۆڵەوانى وەك حەمەتاڵى لەمەڕ خۆتان ڕێى پێ دەگرتن و ڕووتى دەكردنەوە .
كابراى تیجار كۆمەڵێك پیاوى شەڕكەرى لە گەڵ كاروانەكەى دەبرد بۆ پارێزگارى كردنى
كەل و پەلەكان لە تاڵانى جەردەو ڕێگرەكان و دەبوایە یە درێژایى ڕێگاى چوون و هاتن مەسرەفیان بكێشێ و دواتر كرێكەشیان بداتێ ، بۆى ببوە بارێكى قورس .
ڕۆژێك لە بازاڕى كۆیلەكان پیاوێكى كەتەى چوارشانەى بەتینى كۆیلەى قوولى دیت هەراج دەكرا ، پرسى ئەم دێوە چۆنە گوتیان فوول مواسەفاتە لە گەڵ جەردەیەك و دووان شەڕ ناكا تا نەبنە چل جا بە خۆ دەكەوێ ...
كابراى تیجار كەمێك داما گووتى وەڵڵا ئەمە بۆمن باشە و مەسرەفى كەمە .
لە كاروانى ئاییندە بەڕێ كەوتن لە چۆلەوانى خوا هێناى تووشى چل جەردەى پیاو كوژ هاتن سەرۆكى جەردەكان دەنگى دان و گووتى ڕووتیان كەن و كەل و پەلەكانیا تاڵان كەن و بیان كوژن ، كابراى تیجار دەستەو دامان دەپاڕایەوە كە وازیان لێبینن مەحس بۆ خوا دوایى ئەو دێوە دەتن كوژێ ، كابراى كەتەش خەریكى خواردنى خۆى بوو .
كابراى تیجار لە پاڕانەوە نەدەكەوت كە وازیان لێ بینن چونكە دوایى هەمووتان دەكوژرێن .
ئەم قسانە سەرۆكى جەردەكانى قەلس كرد گوتى مادام ئاوایە دەى كوڕینە با بە هەموومان
سوارى دێوە بین و ڕەحمى پێ نەكەن وئیشى خراپى لە گەڵ بكەن ، یەكێ لێ دەبۆوە ئەوى تر دەچوە گژى تا گەیشتە سى و حەوت و هەشت كابراى تیجار بە ئومێدێكى كەمەوە چاوەڕێى چل هەمین كەسى دەكرد كە سەرۆكى دزەكان بوو كە نۆرەى ئەو هات دێوە تووڕە بوو وازى لە خواردنەكەى هێناو هەردوو دوو دەیگرتن بە یەكى دادەدان و دەیكوشتن تا هەرچلى بە سزاى گەل و شۆڕش گەیاند.
دواى ساغ كردنەوەى كاڵاكان كابراى بازرگان كۆیلەكەى بە بەلاش تەحویلى خاوەنەكەى كردەوە و گوتى ئەگەر جەردەكان سى ونۆ كەس بوونایە خۆ خۆشمیان ....






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)