کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئۆباما ملیارەها دۆلار تەرخان ئەكات بۆ ئنفلوزای بەراز لەكوردوستان ملیارەها دۆلار تەرخان ئەكەن بۆ دەنگێك

Friday, 15/05/2009, 12:00

2057 بینراوە


25گولانی 2709ك
لە كوردوستانی باشوور دوو هەوالی زۆر گرنگ بڵاوبۆوە یەكێكیان نەخۆشی ئنفلۆزای بەراز بوو ئەوی تریان نەخۆشی هەلبژاردن بوو .
بەریزان كوردوستانیان لەهەر كوێیەكی ئەم گۆی زەوویەبن ئاگاداری ئەم دوو هەوالەبوون وە زۆرینەمان ئەوەی كاری هەبووبێ دوای كار وگەرانەوەی بۆ شوێنی حەوانەوەی پێش دەست شتن ونان خواردن یەكسەر بەرەو كۆمپیوتەرەكەی رۆیشتوەو گەراوە بەدوای تازەترین دەنگ وباسیی ئەم دوو نەخۆشیە .ئینجا بگرە ئەوەی كە كاری نەبێ یاخود كاتی زۆری هەبووبێ ئەوە هەر لە بەردەم كۆمپیوتەرەكەی دا دانیشتوەو بەدوای تازەتریت هەوالی ئەودوو نەخۆشیەدا ئەگەأێ و جارجاریش روو وەر ئەگێرێ بۆ شاشەش تەلەفزیۆنەكەی و گەران بەناوكەنالەكانی جیهانی و كەنالە كوردیەكان دا بۆ بیستنی هەوالی گرنگ .وەزۆر كاتیش لەمالەكاندا ئەبێ بەناخۆشی لەسەر ئەوەی هەم كۆمپیوتەر هەم تەلەفزیۆنەكەشیان تەرخان كردوە بۆ هەوالی ئەم دوو نەخۆشیە ؟
ئەوەی كە لە سەرگۆی زەوی بێجگە لەكوردوستانی باشور بایەخی پێ دراوە نەخۆشی یەكەمەواتە(ئنفلوزای بەراز) وە هەموو ووڵاتانی جیهان پارەیەكی زۆریان تەرخان كردوە بۆ ئەم نەخۆشیە بۆ ئەوەی بڵاونەبێتەوەو چارە سەرێكی بنبری بۆ بدۆزنەوە بۆئەوەی كە كەمترین مرۆڤ زەرەر مەند بێ یاخود ژیان لەدەست بدات وولەكیسی گەلەكەی بچێ چونكە ئەمجۆرە نەخۆشیانە روو ئەكاتەهەموو جێگایەك وەهەمووكەسێك ئەیەوێ خۆی بێارێزێ لەم نەخۆشیە ئینجا بگرە لە گەورەترین دەسەڵات دار یاخود گەورەترین سەرمایەدار تاوەكو ئەگاتە بچوك ترین مرۆڤ لەژیانا چ لەرووی دەسەڵاتەوە یاخود لەرووی كەم دەرامەتیەوە ؟ وە هەموو سەرانی ووڵاتانی دنیا داوایان پێش كەش كۆنگریس یاخود پەرلەمان یاخود سەرۆكایەتی وولاتەكانیان كردوە كە پاریەك تەرخان بكرێت بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە نەوەك پارەی ژیانی أۆژانەی دانیشتوانەكەیان بۆ ئەم مەبەستەتەرخان بكەن .وە لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرۆكی ئەمەریكا ئۆباما داوای كرد كە زیاتر لە ملیارێك دۆلار تەرخان بكرێت بۆ ئەم نەخۆشیە .وە ئەم كارێكی مرۆڤانەیە .

بەڵام لەكوردوستانی باشور زور بەبێ باكانەسەیری نەخۆشی ئنفلۆزای بەرازیان كرد وە نەیان خستە ناوكاری تایەبەتی حكومەتەوە وە بۆبەگژیاچوونووچارە سەركردنی وەك ئەوی كوردوستانی باشوور لەسەر گۆی ئەم زەویەنەبێ و ئەونەخۆشیەنەگاتە لایان ؟وەهۆی سەرەكی گوێ نەدان بە ئنفلۆزای بەراز ئەوەبوو كەلەكوردوستانی باشوور هەلبژاردن هاتۆتە پێشەوە وە چارە نووسی حكومەت وپەرلمانی كوردوستان و هەروەها چارەنووسی هەموودانسشتوانی كوردوستانی باشوور بەشێوەیەكی تایەبەتی وكوردوستانی گەورە بە شێوەیەكی گشتی ئەگۆرێ هەروەك نەخۆشی ئنفلۆزای بەرازواییە بۆ ئەوانەی لەهەلبژاردن دەنگ ناهێنن ودەسەڵات جێ دەهێلن .وە لە هەموو وولاتانی جیهان كە دیموكراتی بەرقەرارە و یاساسەروەرە یاخود لەهەندێ ووڵات كە أٍژێمێكی دیكتاتۆری تیابێ ئەوا لە هەردوو جۆرە كەدا هەلبژاردن بەپێی دەستوەری ئەوووڵاتە بەرێوەئەچێ وەكاتی دیاری كراوەی خۆی هەیە بۆ پروپاگەندەی هەلبژاردن وكۆكردنەوەی دەنگ هەر كیان و لیستی بەجۆرێ هەول ئەدات .
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی هەمووانە ئەوەیەلەكوردوستانی باشوور هێشتا أێگەنەدراوە بەهیچ كیان ولیستێك بانگێشەی هەلبژاردن بكات وكۆی دەنگ بۆخۆی كۆبكاتەوە ؟ بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوەیە هەردوو پارتی دەسەڵات دار چ لەأێی كۆروو كۆبوونەوە بەكادێرو هەمووتوێژەكانی كۆمەلگای كوردوستان یاخود بە بەرنامەی داأێژراو لەو كەنالانەی سەر بە پارتەكانیانن كەوتوونەتە پرووپاگەندە بۆ هەلبژاردن
وەهێنانی ئەندام ولایەن گرانی خۆیان بۆ سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكانیان بۆ چاوبەستی دانیشتوان وهاندانی دانیشتوان بۆ دەنگدان بە لیستی هەردووپارتی سەركردە وە هەروەها سكرتێروسەرۆكی هەردووپارتی دەسەڵات كوەتوونەتەبانگیش كردنی دانیشتوان بۆ دەنگ دان بە دەسەڵات لەژێر ناوی پاراستن لە هەرێم ودەست كەوتەكانی كە لە 18 سالی رابوردوودا بەدەستیان هێناوە ؟ وەهەروەها دابەش كردنی خەڵات و سیارە وزەووی كورسی دەسەلات بۆ بەدەست هێنانی دەنگ وەلەلایەكی ترەوە كەوتوونەتە ناوجەماوەرەوە بۆ ئەوەی نابێ دەنگ بدەن بە هیچ لیستێ بێ جگە لەخۆیان بەتایەبەتی لیستی ((گۆران))
وەبەپێی یاسا نابێت هیچ كیان ولیستێك خاوەن چەك داربێ یاخود میلیشیات بێ وەنابێ سامان ودارایی ووڵات بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بەكار بهێنن .بەڵام ئەم دووپارتەملیار دۆلار ی میلەت خەرج ئەكەن بۆ دەنگكۆكردنەوە. بەڵام ئەوەیان بیر چۆتەوەكەئەلێن ((ماف ئەسێنرێ داواناكرێ)) وەئەبێ ئەمانیش دەنگ بسێنن نەك بەداواكری وپارە بیكرن؟ وە لە لایەكی ترەوە هەر یاسایەك لەپەرلەمانی كوردوستانەوە پەسەند كراوە لەقانزاجی هەردووپارتی سەركردەنەبووبێ ئەویاسایەیان گۆرانی تیا كراوە بۆ قانزاجی خۆیان چونكە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردوستان سەر بە((ی.ن.و پ.د,ن)) وە گەر لەسەر أێرەوی ئەوان دەنگیان نەدابێ ئەوا تووشی لێپرسینەوەبوون هەروەك مووچەخۆرێكی میری ؟هەربۆیە لەناو پەرلەماندا ئەوە باوە ئەلێن دەنگدان لەپەرلەمانی كوردوستان لەبەر دووهۆیە ((یا لە ترسا یاخوود لە برسا)) ................
بۆیە رووی دەمم ئەكەمە هەردووپارتی سەركردەوئەلێم :-
1- گەر لە 18 سالی رابردوودا لەخزمەتی كوردابوون ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆ
2- گەر لە 18 سالی رابردودا یاسا بۆ میلەت كاری كردوە ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
3-گەر لە18 سالی رابردوودا دژی دوژمنانی كوردوكوردوستان بوون ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
4-گەر لە 18 سالی رابردودا هەموو دارایی كوردوستان بۆ میلەت بووە ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
5-گەرلە 18 سالی رابردودا جیاوازی نەكراوەلەناو میلەت دا لەهەمووبوارێكدا ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
6-گەر لە18 سالی رابردودا هەموو لێپرسراویتی دەزگاكانی حكومەت وەك یەك دابەشكراوە بەبێ جیاوازی ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
7- گەر لە18 سالی رابردودا خەریكی ئاوەدانكردنەوەوخزمەت گوزاری بوون بۆمیلەت ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆ
8- گەر لە 18 سالی رابردودا دوور بوون لە سۆزی پارتایەتی وخێلەكی وبنەمالەیی ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
9-گەر لە 18 سالی رابردوداهەمووكارەكان بەدەنگی كوردوستانیان ئەنجام دراوە ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
10-گەر لە18سالی رابردوودا هەردوو پارتی سەركردە وە برابوون ئیتر بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
ئیتربۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ هاتەجواب وجوابی هەمووی دامەوە ووتی هەرچەندە بەخشینی سامانی كوردوستان وهاوار كردن بۆ پرۆژەوەهمیەكان وجێبەجێ كردنی داواكاری میلەت لە أۆژانی كۆتایی دەسەڵات دا بۆ بەدی هێنانی دەنگی هەلبژاردن و گەرانەوەی دەسەڵات بۆ خۆیان بۆ ئەوەی لەبیریان چوە بیكەن وتەواووی كەن
وچوارسالی تر حوكمرانی بكەن ئەوەی لەتوانایانەئەی كەن .بەڵام كوردوستانیان ئەمجارە ئەزانن هەلبژاردن چارەنووسسازە بۆ دواأۆژی كورد وكوردوستان ئەوەی بیانەوێ ئەم جارەدەنگبۆ ئەوەئەدەن وەئەمەش جوابی هەموو گەر وبۆۆۆۆكانە
1- نەخێر بۆ خزمەتی پارتایەتی و خێل وبنەمالەدابوون
2-نەخێر یاسا بۆبەرژوەندی پارتایەتی دا كاری پێ كراوە
3-نەخێر أێزلەدوژمنان گیراوە و بەدلی ئەوان كار كراوە لێپرسراوەتی گەورەیان پێ سپێراوە
4-نەخێر كەس نەیزانیوە دارایی لەلای كێیەوبۆ كێ سەرف كراوە هەمووی بۆ بانكەكانی جیهان براوە
5-نەخێر بەئارەزووی خۆیان جیاوازی كراوە هەموومیلەت پشت گوێ خراوە
6- نەخێر لێپرسراوەتی دەزگاكانی حكومەت بەسەر هەردووپارتی سەركردەدابەش كراوە
7-نەخێر هەر خەریكی كۆشك وڤیلا بوون بۆ خۆیان بستێ زەووی نەماوەدابەش نەكرابێ
8-نەخێر هەر خەریكی پارتیەتی بوون و كاریان بۆ حزب وحزبایەتی تەرخان كردوە
9-نەخێر هەمووكارەكان بە دەنگی پارتایەتی وخێل وبنامالە ئەنجام دراوە
10-نەخێر تائیستاش دوودلن لەیەكتر شەری براكوژی نمونەیەو رێكەوتن نامەشیان چاوبەستی كوردوستانیانە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)