باوەڕم بە گۆڕانەكەی نەوشێروان مستەفا نەماوە؟
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
پەندێكی پێشینان هەیە دەڵێت: (تاریكی مانگ، سەرلە ئێوارە دیارە)
خانەوادەی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی خەرقی خیانەت و تاوان و كورد كوژین، ئەو دوو خانەوادە دوو ڤایرۆسی ئایدزن لە جەستەی تاكی كوردا چینراون بە درێژای مێژوو، ئەم دوو خانەوادەی ئیش و كاریان جاسوسی كردنە بۆ وڵاتان و لە ناوبردنی بونیادی تاكی كوردیە. ئەگەر شەو ڕۆژ لە بارەی خیانەت و جاسوسیكردنی ئەو دووبنەماڵەیە بنوسین بڕواناكەم هیشتا توانیبییەتمان تۆسقاڵێك لەو تاوان و خیانەت و جاسوسی و كورد كوژیان بنوسین. نەوشێروان مستەفا كە كەسی دووەمی یەكێ لەو ڤایرۆسانە بووە. بۆیە لە دوای دابڕانە گوماناویەكەی نیوان خۆی تاڵەبانی هێشتا ڤایرۆسی جەلالی لە میشكیدا گەرا دەكات.
ڕەنگە دوای خوێندنەوەی ئەم وتارە زۆر كەس بەپرسێت ئایە بۆچی من بانگەشەم بۆ لیستی گۆڕان كردووەو دەنگم پێی داوەو ئێستاش بۆ باوەڕم پێی نەماوە. ئەو كەسانەش هەقی خۆیانە كە بەپرسن. دڵنیام خەڵكێكی زۆر یەكسەر تۆمەتی ئەوە دەدەنە پاڵمان كە پارەمان لە دەسەڵاتی مافیای جەلال و مەسعود وەرگرتووە بۆیە ئێستا ئەم وتارە دەنوسم. چونكە ڤایرۆسەكانی ناو یەكێتی و پارتی خەڵكیان واڕاهێناوە كە ئەوەی بیروبۆچونی لە گەڵ ئەوان نەبێت ئەوە دژی كوردەو جاسوس و خائینە، بەتایبەتی هەندیەك لە مەسینە هەڵگرەكانی تاڵەبانی كە ئیستا دەوری نەوشێروانیان داوەو لائیلاها ئیڵای بۆ دەخوێنن.
لەوەتەی تەوقی كۆیلەیەتیم لە مل دەرچوە و وەكو مرۆڤێكی ئازاد بیردەكەمەوە. هەست دەكەم ئەگەر نانیشم نەبێت بیخۆم ئەوسا لە تاڵەبانی و بارزانی كە بە ماڵی دزراوی كوردەوە دەوڵەمەند بوونە من لەوان دەوڵەمندترم.
سیستەمی بە دەروێشكردنی كۆمەڵگە لە مەلا مستەفای باوكی ڕوحی دووژمنانەوە تاوەكو ئێستا كاری لە سەر دەكرێت و، توانیویانە زۆربەی هەرەزۆری كۆمەڵگە بە زۆریەك لە خەڵكە نوخبەكەشەوە بە شێوازی جۆراوجۆر كراونەتە دەروێش، نەوشێروان مستەفا لە ناو ئەم كۆمەڵگە دروێشسستانەدا ئیەوێ گۆڕانكاری بكات. بەڕاستی ئەوە خەونی شاعیرانەكەی تاڵەبانییە. چونكە نەوشێروان مستەفا پێش ئەوەی لیستەكەی ڕابگەیەنێت ئامادەبوو بە چەند كاتژمێر گوێ لە خەڵكانی نوخبەی ناڕازی بگرێت. گوێ گرتن و كاركردن بە بیروباوەڕی ئەو خەڵكە نوخبانەش توانی 25 كورسی پەرلەمان بە دەست بێنێت. بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی لیستەكەی و، هجومكردنی ئەو هەموو خەڵكە ناڕەزاییە بۆ گردەكەو، هێنانی ئەوڕێژە زۆرەی كورسییە. لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە كە جادەكە پان بوەوەو بوو بە دووساید زۆربەی دەروێشەكانی باڵی ڕیفۆرمی نقومبوو لە گەندەڵی و هەندیەك لە دەروێشەكانی تاڵەبانیش دەورو پشتیان گرتووەو، هەمان مەسینە كە ئاویان پێی كردوەتە دەستی تالًَەبانی ئێستا ئاوی پیا دەكەنە دەستی نەوشێروان، ئەمە وای لە نەوشێروان كردووە خۆی و خانەوادەكەی و دەوروپشتەكەی خروری بیان گرێت و، هەمان سیستەمی بۆگەنی یەكێتی و پارتی لە وێشدا پەیڕەوبكرێت. ئێستا ئەوەندەی نەوشێروان گیوێ لە دەروێش و موریدەكان دەگرێت ئەوەندە گیوی لە خەڵكە گەنج و تەكنۆكراتەكە ناگرێت. ئەوەی كە وای لە من كرد پێش هەڵبژاردنەكان دەنگ بە گۆڕان بدەم و بانگەشەی بۆ بكەم ئەوە بوو كە خەڵكانێكی نوخبەم پێش چاو دەكەوت، ئومێدەم وابوو كە ئەو خەڵكانە دەبنە ئەقڵی گۆڕان و ماشێنەكەی گۆڕان لێدەخوڕن و خەڵك لە كۆیلە بوون ڕزگار دەكەن، شتێكی تریش ئەوە بوو كە بەرنامەیەكی هەمەلایەن و بەرفروانیان لە بوارە جیا جیا كان پێبوو. ئەوەیشی ئێستا لەو لیستە دەیبینم ئەوە نیە كە لاف و گەزافیان لێدەدا بۆی. من بۆ خۆم نە پارەم دەوێت نە پلەو پایە تەنها باوەڕم بە ئەقڵانیكردنی تاكی كوردیەو، ڕزگاركردنێتی لە كۆیلەیەتی. ئەگەر پارەو پلەشمان بویستایە ئێستا وەكو ڕەفیق سابیری خۆفرۆش خۆمم دەفرۆشت و لە سەر كورسی كۆیلەییدا لە چایخانەكەی كەماڵ كەركوكی دادەنیشتم. نەوشێروان لە بری ئەوەی خوێندنگایەك بۆ باڵە گەندەڵەكەی ڕیفۆرم بكاتەوە، لە ئەلف و بای دیموكراسی و دونیای مۆدێرنی ئەمڕۆ فێریان بكات، كەچی هاتووە ئەو دەرویشانەی كردوتە شێخ بە سەر خەڵكە نوخبەكەوە.
لە ناو pkk پەرەنسیپێكی زۆر جوانیان هەیە پەیڕەوی دەكەن، ئەوەش كاتێك كەسێك دەچێتە ڕیزەكانیانەوە یەكسەر تفەنگێكی نادەنی بینێرن بۆ بەرەی جەنگ یان یەكەسەر نایكەنە كادری ئەو حیزبە. هەرچ كەسێك كە دەچێتە لایان ئەوان خوێندنگای پێگەیاندنیان سیاسی و عەسكەریان هەیە 6 مانگ ئەو كەسە لەو خوێندنگایە دەخوێنێت. ئەوجار پشتی پێدەبەسرێت.
پێویستبوو نەوشێروان هەروا بە ئەسانی بە زوڕنای چەند كەسێكی كۆیلەكراو هەڵنەپەڕیایەو سەرچۆپیەكەی نەدایەتە دەستیانەوە، بەندە گومانم لەوە نیە كە نەوشێروان خودی خۆشی تەقەبولی ڕەخنە ناكات، چونكە ئەویش قوماشی یەك تۆپی بارزانی و تاڵەبانیە. نەوشێروان ئەگەر ئیەوێت بەڕاستی گۆڕانكاری درووست بكات، پێویستە خوێندنگای پێگەیاندنی كادری سەردەمیانە بكاتەوە. بۆ پێگەیاندنی كادرێكی ئازاو چاونەترس و گۆشكراو بە مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسی، ئنجا لە ڕێگای ئەو كادرانەوە بتوانێت پیام و پرۆگرام و بەرنامەكانی خۆی بگەیەنێتە كۆمەڵگەی كوردی. لەو ڕێگایەوە دەتوانێت باس لە گۆڕان بكات.
ئەوەی ئەو ئێستا دەیكات هەمان ڕێبازی حیزبایەتی ستالینی یەكێتی و پارتیە، چونكە كارەكتەری ئێستای كارەكانی ئەو كادرە ستالینیەكانی یەكێتین. بەندە وەكو تاكێك ئومێدم ئەوە بوو نەوشێروان ئەم سیستەمی كۆیلایەتی و دەریوشایەتیە لە بنەڕەتەوە هەڵتەكێنێت، كەچی بەداخەوە خۆشی ئارەزوی لە هێنانە پێشەوەی ئەو دەریوشانەیە بۆ سەر شانۆی سیاسی، ئەوەش بۆ ئەوەی كە شێخەكەیان هەرچی وت دەروێشەكانی بەس ملی بۆ بادەن. لە كۆتای ئەم وتارەدا ئەمەوێت داوای لێبوردن لە سەرجەم ئەو گەنجانە و ئەو خەڵكانە بكەم كە بە قسەی من دەنگیان داوە بە لیستی گۆڕان، هەرچەندە ئەو دەنگانەی ئێوە خەڵكی پاكی بردە نێو پەرلەمانەوە، بەڵام كارەكتەرەكانی پشتی ئەوان باش نین. لێرەشەوە ڕایدەگەیەنم كە لێرە بەدواوە من وەكو كەسێكی تەواو سەربەخۆ بیر دەكەمەوە وكار دەكەم.بۆ لەمەودوا چۆن بە زمانی چەكوش بەر بوینە گیانی پتەكانی یەكێتی و پارتی ئاواش لەمەودوا بتەكەی لیستی گۆڕانیش چەكوش باران دەكەین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست