کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ زه‌ویه‌كی شاره‌وانی به‌ 650 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت

Friday, 13/03/2009, 12:00

1489 بینراوە


پاش ئه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی له‌ رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه‌ توانی پارچه‌ زه‌ویه‌كی بازرگانی بدا‌ به‌ نه‌ژاد عه‌زیز سورمێی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌باتی پارتی له‌ پێناو بلاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ زیان به‌ پارێزگا و شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نن گۆڕینی بۆ پیاهه‌ڵدان، كه‌ نه‌ژاد به‌ به‌رداوامی هه‌واڵ و ریپۆرتاژی دژی پارێزگار بڵاوئه‌كرده‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی وه‌رگرت‌ .
زه‌ویه‌كه‌یش به‌ ناوی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی گرنگ وه‌رگرتبوو ،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی پێی راگه‌یاندین كه‌ ئێستا پڕۆژه‌كه‌ ئه‌نجامئه‌درێت و سوپه‌رماركێتێكی له‌سه‌ر دروستئه‌كرێت كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌مان لێیكرد كه‌ كێ خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ مۆڵه‌ت به‌ ناوی (ك. ع . م) وه‌رگرتووه‌ و مۆڵه‌تنامه‌كه‌ له‌ 23\2\2009 ته‌واوبووه‌ به‌ ناوی (ك. ع . م) . هه‌روه‌ك له‌ راپۆرتی تیمه‌كانی شاره‌وانی هاتووه‌ له‌ به‌رواری 1\3\2008 كه‌لوپه‌لی بیناسازی هاتووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و كرێكاره‌كان خه‌ریكی كاره‌كه‌ن.
پاش به‌دواداچوون كه‌ (ك. ع . م) كێیه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ئه‌نجامئه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌سێكی بازرگانه‌ و ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی له‌ نه‌ژاد كڕیوه‌ و له‌ به‌رواری 28\ 1 \ 2009 نه‌ژاد زه‌ویه‌كه‌ی به‌ ناوی كردووه‌.
پێش ئه‌وكاته‌ش به‌ دوو رۆژ له‌ یه‌كێك له‌ نووسینگه‌كانی كڕین و فڕۆشتنی خانوو له‌ هه‌ولێر گرێبه‌ستی فڕۆشتنه‌كه‌یان به‌ بڕی 650 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی مۆركردووه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م پارچه‌ زه‌ویه‌ش نه‌ژاد پێشووتر سێ پارچه‌ زه‌وی تر و دوو خانوو و دوو ئۆتۆمبێلی دوا مۆدێلی وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئێستاش خانووه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كان و چه‌ند پارچه‌ ئه‌رزێكی ماوه‌‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)