کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر وتارێكى لە سایتى كوردستانپۆست فایق گوڵپى بە بڕیارێكى پێشوەختى دادگا سزا درا بە غەرامەكردنى بە یەك ملیۆن دینار

Wednesday, 29/12/2010, 12:00


ئەمڕۆ 29/12/2010 دواى نزیكەى ساڵونیوێك لە دانیشتنى دادگا دادگاىكەتنى دووى سلێمانى بڕیارى غەرامەكردنى یەك ملیۆن دینارى سەپاند بەسەر دكتۆر فایق گوڵپى لەسەر وووتارێك كە سایتى ئەلكترۆنى كوردستان پۆست بڵاوى كردبوەوە ووتارەكەى دەربارەى یادى كیمیابارانى سێوسێنان نوسیوە لەژێر ناوى(لەیادى كیمیابارانى سێوسێناندا یەكێتى خۆى كیمیاباران كردەوە) من هیلال ئیبراهیم وەك پارێزەرى دكتۆر فایق گوڵپى ئەو بڕیارەى دادگا بە نادادپەروەرانە دەزانم و  جێگاى ڕەخنەو نیگەرانی ناڕەزاییە چونكە دادگا هیچ گوێى لە پەراوى بەرگریكرنەكەى ئێمە نەگرت،چونكە ئەوە بۆ ماوەى ساڵ و نیوێكە دانیشتن لەو كەیسە  دەستى پێكردووە ئەوە بوو 26/12/2010  تۆمەت ئاراستەى دكتۆ كرا دواتر سكالاكار و پارێزەرەكەى پەراوى بەرگریان(لائحە دیفاع)ى خۆیان پێشكەش بە دادگا كرد منیش وەك  پارێزەرى فایق گوڵپى داوام كرد كە مۆڵەتكێكمان پێبدرێت تا من و دكتۆر فایق  پەراوى بەرگرى ئامادە بكەین بەڵام ئەمڕۆ دواى ئەوەى دادگا داواى كرد ئێمە بەرگرینامەبخوێنینەوە پاش خوێندنەوەى دادگا بڕیارىدا بە غەرامەكردنى یەك ملیۆن دینار بەسەر دكتۆر فایق گوڵپى. ئەوەى جێگاى سەرنج و نیگەرانى ئێمەیە كە دادگا هیچ حسابێكى بۆ بەرگینامەكانى ئێمە نەكردوە چونكە لە بڕیارەكەدا دادوەر تەنها رۆژى بریارەكەى گۆریوە واتە لە 26 مانگەوە گۆڕیویەتى بۆ 29ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەى كە دادگا بریارى پێشوەختى داوە بەسەر دكتۆر فایق گوڵپیدا لەبەر ئەوە سەرەڕایى  تەمیزكردنەوەى  ئەو بریارەى دادگا بریارماندا هەرچى ڕێگاى یاساى دیكە هەیە بگرینەبەر لە دژى ئەو بڕیارەى دادگا
 
 
 ئەم سكاڵایەى عبدولكریم هەڵەدنى بەڕێوەبەرى پێشوى دەزگاى شەهیدان و ئەنفاكراوەكان دژى دكتۆر فایق لەسەر ئەوە بووە كە . دكتۆر لەو وتارەدا باسى ئەوەى كردووە عبدالكریم هەڵەدنى لەكۆتاى هەشتاكان خۆى تەسلیم بە رژێمى بەعس كردۆتەوە و ئێستا بەرێوەبەرى دەزگاى شەهییدانە. دكتۆر فایق لەو وتارەدا ئەو پرسیارەى كردوە
  چۆن دەبێت كەسێك خۆى تەسلیم بكاتەوە دواتر بكرێتە بەڕیچوەبەرى دەزگاى شەهیدان.
 
 ژمارە تەلەفۆن:07701414645
  com .yahoo@hilali
                     Hilal Ibrahim: facebook
                                        Ibrahim  Hilal : twitter  
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە