ئەو ئەنفال چیانەی, واتائێستەیش وەكو شێر دەنەڕێنن!!!
Thursday, 15/04/2010, 12:00
لەسایەی ئەو دەسڵاتە نەگریسەیە، وائێستەیش جاشەكان لەسەِرەسەِر ناكەون,لەسەردەمی خاوەنەكەی خۆیشیانداوەك و ئێستا تێر ئالیك نەكرابوون,, كارەساتەكە لەوەدایە ئەم دەسڵاتە ئفلیجە تێناگات لەوەی ئەم جاشەنە هەمان ئەوجاشەنەن كە یەك رۆژ ئالیكی نەدەیتێ دەست دەكاتەوە بەلنگ هەڵدان و گازگرتن،، كۆستەگەورەكەی پاش ماوەی ئەنفال وهەڵەبجەو هەموو قوربانیانی دەستی جەلادەخوێن ڕێژەكانى گەلەكەمان ئەوەیە, ئەوەندەی جاش و خۆفرۆشان زەفەریان پێ بردوین, نە عارەبی شۆفێنى و نە توركی كەمال لیزمی و نەفارسی كۆنەپەرست و خوێن مژی كورد نەیان توانیوە غیرەتی ئەوەیان هەبێت بەناوی وێران كردنەوە (لەگوندێكى كوردستانیش) نزیك ببنەوە,هەمیشە داردەستەكانیان سەری ڕم بوون بۆ یان ,وە كو (فەتاح بەگەكان و ئەرشەت زێباریەكان وعباس بایزەكان و شێخ خالیدەكان و هارونەكەی هەولێر ,,باشە بائێمە بپرسین ئەوانەی كە بوون بەسەبەبی ئەوەی ئەم میلەتە وای بەسەر بێت ,بۆ نایەڵن بە گوێرەى یاسا سزابدرێن ,یان وادیارە ئەم خۆفرۆشانەشانسی ئەوەیان هەیە هەردەسڵاتێك حوكم ران بێت ئەمان بەكوڕی خۆی بزانێت,ئەگەر وانیە؟بۆ واپشتوپەناگەیانن ,بۆ ئەنفال چییەك، كورد كوژێك زۆر بەدەسڵات ترو خاوەن حیمایەو سەرمایەیى زیاتربن ,ئاشكرایە ئەو سەرمایەیەی كە خۆفرۆشان كۆیان كردوەتەوە هەمووی لەسەر خوێنی رۆڵە خێر لەخۆنەدیوەكانی ئەم میلەتەیە،لە هەموو دوونیادا و بەتایبەتی لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكا, كەسێك تۆمەت بار بێت بەهەر تاوانێك ،بەتایبەتى ئەگەر تاوانى كوشتن و ئیرهاب بێت ،پێش دادگای كردنی دەست دەگیریەت بەسەر داهات و موڵك و ماڵیدا، چونكە دەزانرێت ئەوسەرمایەیەی لەرێگەی نایاسای و ناعەدالەتیدا بەدەست هێناوە,,بینیمان لە دوای روخانی رژێمی بەعس لە2003 ئەو ئەنفال چیانەی واهەر لەباوەشی سەدامی گۆربەگۆردا مابونەوە ,گەرانەوە بۆ كوردستان ولەلایەن كەسانی دەسڵات دارو بەرپرسی باڵای حزبەكانەوە پشتگیریان لێ دەكرا, كەسوكاری ئەنفال كراوەكان وایان دەزانی بەمەبەستی دادگای كردنیان هێناونیانەتەوە, ئەوانە لەخاكی خۆیاندا خیانەتیان كردوە بۆ یەهەردەبێت لە كوردستانیشدا دادگای بكرێن، كەچی بەپێچەوانەوە دەسەڵات گێلانە مامەڵەى لەگەڵ خۆفرۆشاندا كردو بەڵكو پشگیرى دەسەڵات لە خۆفرۆشان بووبە فاكتەرێك كە خەبات و ماندو بوون و خوێنى شەهیدان نادیدە بگرن و خۆفرۆشان قەبەو گەورە ببن ،هەرئەمەشە واى كردووە ئینتیما بۆ نیشتیمان لاى خاوەن قوربانیان لاواز ببێت یان هەرنەمێنێت ،گەورەترین كارەسات ئەوەیە ئیستا هەندێك لەخاوەن شەهیدو خاوەن قوربانیان دەڵێن((خۆزگە كاتى خۆى جاش بووینایە))،ئەو ڕێزەى دەسەڵات و حزبەكان لەخۆفرۆشان دەى گرن و ئەو سوكایەتییەى بەرامبەر بە خاوەن قوربانیان دەكرێت هۆكارى دروست بوونى ئەو بیرو باوەڕەى سەرەوەیە،ئاخركەى ڕەوایە((كوڕى ئەنفال كراوێك پێشمەرگە بێت لاى بەرپرسێكى ئەنفال چى كەباوكى ئەنفال كردووە ،ئەمەیە كارەسات..
كێشەى گەورەى دەسەڵات ئەوەیە كە واتێگەیشتووە كە كەس وكارى ئەنفال كراوەكان و شەهیدان داواى سزاى ئەنفال چییەكان دەكەن ئیتر دەبێت (300)هەزار جاش دادگاى بكات ،واتە دەسەڵات كێشەى لەگەڵ ژمارە هەیە،بەڵام ڕاستیەكەى ئەوەیە :-ژمارەكەنەك(300هەزار)خۆفرۆش بەڵكو(300خۆفرۆش)نابێت،لەوگەرمیانە بەش مەینەتەى لاى ئێمە دەسەڵات بتوانێت (10)خۆفرۆشى گەورە دادگاى بكات ،ئەوە كۆتایى بابەتەكەیەو هەتاهەتایە لە گەرمیاندا بەدەگمەن خەڵك جورئەتى خۆفرۆشى و جاشایەتى دەكات ،تكایە حكومەت و دەسەڵاتى بەڕێز دەست پێ بكەن ،كات درەنگە براى(چاك) بن...(چاك)یش لەخزمەتى كەس وكارى ئەنفال كراوەكاندایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست