کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌ برياری مه‌سرۆر بارزانی، زۆربه‌ی ماڵه‌ ئيسلاميه‌كانی يه‌كگرتوو لەگەڵ كۆمه‌ڵ خرانه‌ ژێر چاودێری يه‌وه‌!

Thursday, 08/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ئاسايشی گشتی
له‌رۆژی ٧ی ئه‌م مانگه‌وه‌ دوای ٣ رۆژ له‌ رووداوه‌كه‌ی زاخۆوه‌ كه‌ پارتی له‌ سيناريۆيه‌كدا ته‌واوی باره‌گاكانی يه‌كگرتووی ئيسلامی له‌ سنوری بادينان سوتاند، به‌ برياری خودی مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی هه‌ريمه‌وه‌، ئاگاداری هۆبه‌ی سياسی له‌ به‌ڕێوه‌برايه‌تی ئاسايشی گشتی و ده‌زگای دژه‌ تيرۆرو ئاسايشی هه‌ولێرو و دهۆكه‌وه‌، زۆربه‌ی ماڵه‌ به‌رپرس وكاديرانی يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئيسلامی بخرينه‌ ژێر چاودێريه‌وه‌ بۆ كاتی پێويست!
له‌ سنوری هه‌ولير ده‌زگای پارستن، محمه‌د سه‌ليم مزوری بۆ چاوديری كردنی ماله‌ ئيسلاميه‌كان ده‌ستنيشانكردووه‌و، له‌ سنوری بادينانيش بۆ هه‌مان كاری ئه‌منی، دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر ده‌ستنيشانكراوه‌..
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ هۆبه‌ی سياسی له‌ ئاسايشی گشتیيه‌وه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ڕێگه‌ی رێكخراوه‌كان و موختاره‌كانی ئه‌و شوينانه‌ی كه‌ ده‌ستنيشانكراوه‌ و مالی كاديرانی يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی لێنيشته‌جيبووە،ده‌ستنيشان كراوه‌!
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بريار دراوه‌ له‌ شوێنی نزيك باره‌گا و كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندنی ئۆپۆزيسۆنه‌وه‌، هيزی مه‌ده‌نی دانراوه‌ بۆ كاتی پيويست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە