کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عه‌قيدی ئاسايش محمه‌د سه‌ليم مزۆری له‌ په‌نا سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ركانی پاراستندا ده‌يان كاری له‌شفرۆشی ئه‌نجامداوه‌

Thursday, 08/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری 6 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ نووسينگه‌ی عيسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی گشتی پارتی له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانپۆست ئاشكرا كرد‌، كه‌ محمه‌د سه‌ليم مزۆری عه‌قيدی ئاسايشه‌ و ڕۆڵی سكرتيری يه‌كه‌می عيسمه‌ت ئه‌رگووشی ده‌بينيت، له‌ پشت ده‌يان كاری به‌دره‌وشتيه‌وه‌يه‌ له‌ ڕووی كۆمه‌لايه‌تی ، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ نزيك له‌ كارزان خه‌په‌ ئاسايش و به‌رپرسی هۆبه‌ی كۆمپيوته‌راتی عيسمه‌ت ئه‌رگووشیيه‌، باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ محمه‌د سه‌ليم له‌ په‌نای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی گشت ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سنوری هه‌ولێر مۆڵه‌تی ئاسايشيان پێدراوه‌، ده‌يان كاری له‌شفرۆشی و كاری سيكسی له‌ زۆربه‌ی ئه‌و ڕێكخراونه‌ ئه‌نجامداوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ 2 خانووی نهينی له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ينكاوه‌ی مه‌سيح نشين و گوندی ئيتالی و شوقه‌كانی زه‌كه‌ريا کڕيوه‌ بۆ ئه‌و كارانه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ له‌ چه‌ندين سه‌نته‌ر و رێكخراودا وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی له‌ بودجه‌كانيان ده‌بات، ئه‌وه‌شی پێسپيردراون كه‌ ده‌بێت زۆرترين ئافره‌ت بۆ سه‌نته‌ره‌كانيان بانگيشت بكه‌ن و ئه‌ويش به‌ناوی ميوانه‌وه‌ بانگيشت بكه‌ن بۆ به‌ستنی په‌يوه‌ندی نا ئه‌خلاقی.
له‌و سه‌نته‌رانه‌، سه‌نته‌ری ئاسوده‌ كه‌ ملازم سيروان گه‌ردی به‌رپرسێتی و سه‌نته‌ری رِا كه‌، رِاميار جه‌وهه‌ر سه‌ربه‌ پاراستنی لقی 2 به‌رپرسيارێتی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ محمه‌د سه‌ليم مزوری شه‌وانه‌ به‌ دوو ئۆتۆمبيلی وه‌نه‌وشه‌ ئافره‌تی سۆزانی و له‌شفرۆشه‌كان له‌ بازگه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ ده‌گه‌يه‌نێته‌ ناو هه‌ولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە