کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى تەنها شۆڕشى ناتوندوتیژى ڕێگەچارەیە وبەس؟

Saturday, 09/04/2011, 12:00


كەس ناتوانێت چەوسانەوە و توندوتیژى بە چەوسانەوە و توندوتیژى لەناو ببات,چونكە ئەمە بێمانایە كە تۆ بتەوێت كۆتایى بەزوڵم و ستەم بێنى لەكاتێكدا خۆت زوڵم و ستەم وەك وەسیلە بەكار بێنى,لە ڕاستیدا ئەوە دووڕوییە كە بتەوێت بە شێوەیەكى باوكسالاریانە كۆتایى بە دەسەڵاتى باوكسالارى بێنى,چونكە لە ئەنجامدا باوكێكى ترى دیكتاتۆر لەجێ ى باوكە كۆنەكە دائەنێیت.چونكە گەرپەنا بەریتە بەرتونوتیژى ئەوا هیچ بەهانەیەكى ئەخلاقیت بەدەستەوە نامێنیت بۆ ئەو گۆڕانكاریە,و لە كۆتایدا تۆش هیچ جیاوازتر و باشتر نابى و لەدیكتاتۆرى پێشووتر.وشەى "رادیكاڵ" بەماناى گۆڕین دێت لە ڕەگ و ڕیشەوە,واتە ئەگەر كەسێك گۆڕانى ڕاستى و حەقیقى دەوێت ئەوا ئەو شتە دوبارە ناكاتەوە لە دەیەوێتت بیگۆڕێت بەتایبەتى تونوتیژى و چەوسانەوە,بۆیە ئەگەر تۆ شۆڕشێكى ناتوندوتیژیت هەبوو ئەوا تۆ گۆڕانێكى حەقیقى و ڕیشەیى دەكەى نەوەك دوبارەكردنەوەى هەمان دیاردەى قێزەونى كۆن. لەكاتى ئیدارەى جۆرج بۆشدا كە بەبەردەوامى چاودێرى ڕوداوەكانى ئەوكاتە و عێراقم دەكرد لەڕێ ى سەتەلایەتەوە وە هەرچەندە تاسەر ئێسقان كەسێكى ئاشتى خوازانە بووم و هەندێ جار وام بیردەكردەوە كە ڕێگەیەك بۆ قەدەغەكردن و كۆتایى هێنان بە جەنگ ئەوەیە كە هەموو دەسەڵاتە باوكسالاری و نێرسالاریەكان و سەرۆكەكان تیرۆر و ئیغتیال بكرێن.بۆ نمونە بیرم لەوە دەكردەوە بۆچى پیاوكوژەكان و مرۆڤكوژەكان ناڕۆن ئوسامە بن لادن و سه‌دام حوسێن تیرۆر بكەن لەجیاتى ئەوەى بچن وڵاتەكانیان داگیر و تۆپباران بكەن و سەدان مناڵى بێتاوان بكوژن.تا لە ئەنجامدا گەشتمە ئەو قەناعەتەى كە ئەگەر بێت و جۆرج بۆش تیرۆر بكەى ئەوا پێویست دەكات دیك چینیش تیرۆر بكەى و بەم شێوەیە پێویست دەكات هەموو ئەندامەكانى ئیدارەى بۆش تیرۆر بكەى بۆ ئەوەى یەكێكى تر لەوان جارێكى تر نەبێتەوە بەسەرۆك كە ئەمەش لە ئەنجامدا تۆ دەكات بە كەسێكى كۆمەڵكوژ و هەرزوو لە خەیاڵەنەگریسەم پەشیمان بومەوە.پاشان فكرەى تۆمەتباركردنى ئیدارەى بۆشم بۆ هات وەك دەسەڵاتێكى تیرۆریست وەك بیرێكى باش بەڵام هەرزوو لەوەش پەشیمان بومەوە چونكە ئەستەمە تۆ بەرامبەر بە هێزێكى گەورەى وەك ئەمەریكا بجەنگى و دانە بەدانەیان بەتاوانى جەنگ تۆمەتبار بكەى. بوزا یەكێك بوو لە وكەسانەى كە بانگەشەى بۆ ناتوندوتیژى دەكرد,كە توانى چەندین پاشا و جەنەراڵ لە هەڵگیرساندنى جەنگ دورخاتەوە,هەروەها چەندین خەڵكى كۆمەڵكوژى لە كوشتارگەلى دوورخستەوە بە پەیامەكانى ناتوندوتیژى,بەڵام ئەو هیچ شتێكى پێ نەوتین كە چۆن چۆنى بتوانین بە شێوازى ناتوندوتیژى دەسەڵاتە دیكتاتۆریەكان لەسەر حوكم لابەرین,منیش لەئێستادا نازانم ئەم كارە چۆنچۆنى دەكرێت بەڵام ئەوەندە دەزانم كە ناتوندوتیژى سەبر و ئارامى زۆرى دەوێت. ئێمە ئەگەر ئەوەمان لەبیر بێت كەلەكاتى شەڕو شۆڕشەكانى ئەمەریكا كاتێك ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا لە بەریتانیاى گەورە جیا كردەوە وەك وڵاتێكى سەربەخۆ,ئەمەریكیەكان هەندێ یاخیبونى ناتوندوتیژانە و لاساریان كرد وەك لە ئاهەنگى شارى بۆستۆن,كە پێم وایە ئەگەر بەردەوام بونایە ئەیان توانى بەردەوام بن لەسەر ئەم جۆرە لە خەباتى ناتوندوتیژی و بەریتانەكانیان ناچار بكردایە بۆ ملدان بۆ داواكاریەكانیان وە بێ ئەوەى پێویستى بە جەنگێكى خوێناوى و توندوتیژ هەبوایە,ئێمە دەزانین كە تازە ئەوە بەسەر چوو بەڵام خۆ ئەكرا ببێت بە نمونەیەك بۆ گۆڕانى شۆڕشەكان لە توندوتیژیەوە بۆ هێمنى وخەباتى مەدەنى و ئاشتیانە,هەر بۆیە من پێم وایە كە كاریگەرترین میتۆد و شێوازى شۆڕشى مەدەنیانە ئەوەیە لەڕێگەى پەروەردە و خوێندن و ڕۆشنگەریەوە بێت.بۆیە پێویستمان بە وتنەوەى زیاترى وانەكانى هونەرى پەیوەندى كردن واتە كۆمیونیكەیشن وناتوندوتیژى وهاوسۆزى هەر لە قۆناغەكانى باخچەى ساوایانەوە تا قۆناغى پێش زانكۆ واتە ئامادەیى و ئەم وانانەى لێكتێگەشتن و هاوسۆزى و هاوخەمى و دەبێت شان بەشانى وانەكانى ترى خوێندنەوە و نوسین و بابەتەكانى ترى زانستەكانى وەك فیزیا و كیمیا ماتماتیك بوترێتەوە.بەڵام بەداخەوە ئەو حكومەتانەى كە ئێستا ڕۆژ بەدواى ڕۆژ ئەروخێن و هەڵدەوەشێنرێنەوە و خەڵك لەدژیان ئێستا لەسەر شەقامن هەر ئەو حكومەتانەن كە كۆنترۆڵى كایەكانى خوێندیان كردوە لە قۆناغى باخچەى ساوایانەوە تا دواقۆناغى زانكۆ.بۆیە من پێم وایە كە ئەم وانانە لەبەرژەوەندى حیزب و حكومەتە كلاسیكیە زاڵەكانى ئێستاى ڕۆژهەڵاتى ناوەند و جیهانى سێ نیە و پێویست دەكات كە مامۆستایان و فێركاران بەنهێنى و دوور لە بابەتەكانى مەنهەج ئەم وانانە بڵێنەوە یان تێكەڵ بەوانەكانى ترى خوێندنى بكەن و هۆشیارى ناتوندوتیژى بڵاوبكەنەوە وەك فەلسەفەیەكى نوێ ى ئایندەى مرۆڤایەتى و بەم شێوەیە لەپاش پەروەردەكردنى جیلێك یان دوان لەدواى خۆمان وانەكانى پەیوەندیكردنى هاوسۆزیانە"كۆمپاشنەیت كۆمینیكەیشن" وردە وردە لە پاش بیست ساڵێكى تر دەبێت بەبابەتێكى فەرمى كە لەهەموو فێرگەیەك دەخوێنرێت و ئەو منداڵانەى كە بە وانەكانى مرۆڤدۆستى و خۆشەویستى و لێكترگەشتن و تۆلەرانس واتە یەكتر قبوڵكردن پەروەردە بكرێن لە ئایندەدا سیاسى مەزن و مرۆڤدۆستانەیان لێدەردەچێت .من تیۆرێكى تریش شك دەبەم بۆ سیستەمى حوكمڕانى لە ئێستا و ئایندەدا كە پۆستى سەرۆكایەتى پۆستێكى تاكەكەسیانە نەبێت بەڵكو پۆستێك بێت بە كۆمیتەیك بەڕێوەببرێت.ئەگەر بڕوانینە نیزامى حوكمڕانى لە ئەمەریكادا كە تا ئێستا چەندین سەركردەى گەورە و مەزن و نەمرى هەبوە لە مێژویدا,بەڵام لەهەمان كاتدا سەرۆكى زۆر خراپیشى تیا بووە وەك نیكسۆن و كینگ جۆرجى دووەم كە پێیان وا بوو یاساكان شمولى ئەوان ناكات و پێویست ناكات ئەوان ملكەچى یاسا بن و خۆیان لەسەروى یاساو دەستورەوە داناوە كە پێیان وابوو هەرشتێك ئەوان بیكەن ئەوا راست و دروستە تەنها لەبەر ئەوەى كە سەرۆك بوون.بۆیە من پێم وایە كە پۆستى سەرۆكایەتى وڵاتێك باشترە بە كۆمیتەیەكى چەند كەسى ببرێت بەڕێوە وەك لەوەى بەتەنها كەسێك رابسپێرێت و ئەگەر شكستیش بێنێت ئەوا لۆمەكەى ناكەوێتە سەر تەنها كەسێك بەڵكو چەند كەسێك لێ ى بەرپرسیار دەبێت و ڕێگەى دكتاتۆریەتیش بەم جۆرە كۆتایى پێ دێت بەبێ خوێن ڕشتن وتوندوتیژى.وە باشتریش وایە كە ئەو كۆمیتەیە لە هەردوو ڕەگەزى نێر و مێ و نوێنەرى نەژاد و نەتەوایەتیەجیاوازەكانیش بگرێتە خۆ و لە هەردوو چینى هەژار و دەوڵەمەند پێك بێت بەتایبەتى لەو وڵاتانەى كە لە جیهانى سێیەمن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە