کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رهه‌ڵدانی ڕاستییه‌کان له ‌٣١ی ئابدا‌

Thursday, 03/09/2009, 12:00


ئه‌م نووسینه‌م پێشکه‌شه‌ به‌ گیانی پاك وبه‌رزی کاکه‌ سۆرانی مامه حه‌مه‌

به‌سه‌ر هات وچیرۆکی خیانه‌تی سه‌رکرده‌ کورده‌کان به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی کورد به‌تایبه‌تی وبه‌رامبه‌ر به‌گشت هاوڵاتیانی کوردستانی گه‌وره‌ هێنده‌ زۆره‌ که‌ چه‌ند نووسه‌رێکی زۆر به‌ئه‌مه‌ك وپڕۆفیشناڵی له‌خۆبردووی ئه‌وێت تاکوو ئه‌وهه‌موو مێژووه‌ پڕ له‌سه‌رشۆڕی وشه‌رمه‌زاری وجاشایه‌تی یه‌یان له‌ چه‌ند کتێبێکدا بنووسنه‌وه ودوای ئه‌م کاره‌ش چاودێری ئه‌و هه‌موو گه‌رای گه‌نده‌ڵی یه‌ بکه‌ن که‌ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی تاریکستاندا که‌ له‌هه‌موو ده‌زگاوفه‌رمانگه‌وزانکۆوسوپاوئاسایش و گشت جێگه‌کانی تربڵاویان کردۆته‌وه وئه‌ویش بکه‌ن به‌چه‌ند به‌رگێك به‌ ناوی گه‌رای گه‌نده‌ڵی .دیاره‌ که‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا که‌ هه‌موو مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یه‌ شایه‌تی جاشێتی بۆ دوژمنانی کورد ئه‌ده‌ن له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا که‌ چۆن خۆیان ئه‌ڵێن ئێمه‌ شۆڕشیشمان پێ نه‌کرێت شۆڕشمان پێ تێك ئه‌درێت.ئه‌م په‌نده‌یان خۆیی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی جاشێتی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی ئاشبه‌تاڵچی یه‌.بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالیش که‌ مۆری ٦٦ ناوه‌ به‌ ناوچه‌وانتی ڕه‌شییه‌وه به‌ پێی کات وبارودۆخی ڕۆژگار درێغی له‌ جاشێتی نه‌کردووه‌و هه‌ر به‌لانی که‌م به‌فه‌رمانی خوودی خۆی ئه‌م کاره‌ی به‌ خه‌ڵکی تر کردووه‌و له‌ئه‌نجامدا به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری له‌به‌ئه‌نفالکردن وتێکدانی ٤٥٠٠ گوندی کوردستانی باشوری کردووه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ زانیاری له‌سه‌ر ناوو که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌کانی گه‌یاندوه‌ به‌ده‌ستی سه‌رسه‌خت ترین دوژمنی کورد ،تاکو به‌ئاسانی ده‌ستگیربکرێن و ئازاری که‌سوکاریان بدرێت،به‌ڵێ به‌ڵگه‌کان وفایله‌کان خۆیان ئه‌دوێن.به‌رله‌ ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان نزیکه‌ی ٥٠٠٠٠٠ پێنج سه‌د هه‌زار جاش وخۆفرۆش به‌گشت شێوه‌کانی یه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ ئه‌م به‌ناو هه‌رێمه‌ی ئه‌مرۆدا ،ئه‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌ڵێن سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ له‌دانیشتنێکیدا به‌ جه‌لال ئه‌ڵێت که‌ ئه‌وه‌نده‌ جاشی کوردی هه‌یه‌ ئیتر به‌ته‌مای چین ،جه‌لالیش له‌وه‌ڵامدا پێی ئه‌ڵێت :ڕاسته‌ ئه‌وانه‌ جاشی تۆن به‌ڵام ئه‌ڵقه‌یه‌کن له‌په‌نجه‌ی مندان

به‌ڵێ واده‌رچوو بۆیه‌ هه‌تا ئه‌مرۆش نه‌مان بینی ‌ ئه‌نفالچی یه‌ك دادگایی بکرێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌دوای ڕاپه‌رینه‌که‌وه‌ یه‌کسه‌ر لێبوردن بۆ هه‌موویان ده‌رکراو ئێستاش خه‌ڵات ئه‌کرێن وپله‌ وپایه‌یان پێئه‌درێت له‌ گه‌ڵ گشت فایلداره‌کاندا.کێشه‌ی به‌هه‌رزان فرۆشتنی کوردوکوردستان جارێکی تر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ تاکوو کار گه‌یشته‌ شه‌رێکی کوردکوژانه‌ی تر وه‌ کاتێك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زانیان باریان زۆر له‌قه‌ ده‌ربه‌ستی هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی نه‌بوون و ئه‌م جاره‌ش له‌ ٣١ ی ئابدا مێژوویه‌کی ڕه‌شی نوێی تریان بۆ خۆیان تۆمار کرد.ئێستا پاش ئه‌وه‌ی که‌جه‌لال بۆی ده‌رکه‌وت که‌ هیچ پارسه‌نگێکی سیاسی نه‌ماوه‌ بۆ دواجار کاغه‌زی سپی خسته‌ به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وخۆیی وهێرۆی ژنیی وهه‌ردوو زۆڵه‌کوره‌که‌ی وهه‌موو فایلداره‌کانی ته‌سلیم کردن.به‌م کاره‌شی دیکتاتۆرێکی کوردی دروست کردوو که‌شێکی له‌بارتری ڕه‌خسان بۆ گه‌شه‌کردنی گه‌رای گه‌نده‌ڵی.هه‌ردوولایان باش ئه‌زانن که‌له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ دا هیچیان پێ ناکرێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌کێک بکه‌ن ده‌ که‌سی تر لێیان دێته‌ وه‌ڵام ،قه‌ڵه‌مێك بشکێنن ده‌ قه‌ڵه‌می تر لێیان دێته‌ نووسین،که‌سێك بکوژن ده‌که‌سی تر دێته‌ به‌رده‌میان.دڵنیابن که‌شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ هه‌رگیز ناتوانێت ڕێ له‌خۆرهه‌ڵهاتن بگرێت.مردن وسه‌رشۆری بۆ سه‌رکرده‌خۆفرۆش ودزوگه‌نده‌ڵه‌کان.بژی ده‌نگ وقه‌ڵه‌مه‌ بویره‌کانی ئازادی و ڕاستی

سۆران مامه‌ حه‌مه‌ :زانیار جاف

--------------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە