کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی و گۆرانی ئینزبات

Saturday, 04/07/2009, 12:00


به‌ڕیزان ڕه‌نگه‌ به‌شتیکی سیری بزانن ناونیشانی بابه‌ته‌که‌ بڕوابکه‌ن وایه‌ ڕوژی 1 /7  تاڵه‌بانی به ‌یاوه‌ری وه‌فدیک سه‌ردانی شاری هه‌له‌بجه‌ی کرد. جگه‌ له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کۆکرابوونه‌وه‌ به‌ زۆر کارمه‌ندی فه‌رمانگه‌ حکومێکان بوو خۆ هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ لایه‌نگرانی یه‌کیتی نه‌بوون . به‌ڵکو لایه‌نگرانی پارتیش ئاماده‌ بوون لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌زۆر کۆکرابوونه‌وه‌ هه‌ندێکیش ماستاوچێکانی (حمه‌ی حمه‌سعید) و (فریدون جوانرۆیی) بوون هه‌موومان به‌چاوی خۆمان بینیمان که‌ چه‌ند که‌س کۆببوونه‌وه‌، چونکه‌ خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد کردنی (فرۆکه‌وانه‌که‌یان) له‌بیرنه‌چۆته‌وه‌ و ناشچێته‌وه‌ بۆیه‌ ئاماده‌ نین  له‌دووریشه‌وه‌ بیبینن.

هه‌مان ڕۆژ کاک (گۆران ئینزبات) له‌سلیمانی ئاهه نگیکی ده‌گیڕا بڕوابکه‌ن دوو ئه‌وه‌نده‌ی مام جلال خه‌ڵک کۆبووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وخڵکه‌ به ‌ویست و ئاره‌زووی خۆی هاتبوون که‌س هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕینی لێ نه‌کردبوون و که‌س چاوی لێان سوور نه‌کردبووا ئه‌و خڵکه‌ زۆر به‌زه‌وق و شه‌وق بوون

لیردا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ سه‌ر کرده‌یه‌ک به‌مسته‌وای هونه‌رمه‌ندیک جه‌ماوه‌ره‌که‌ی لێ کۆنه‌بیته‌وه‌ پیم وایه‌ تازوه‌ به‌حورمه‌ته‌وه‌ بچیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ باشتره‌ ده‌بیت بۆخۆی تیبگات، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌م سه‌رکرده‌ پیرخه‌ڵفاوه‌ زۆر کاڵ فامه‌ و ده‌به‌نگه‌ بۆیه‌ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان پیویسته‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ هه ق وڕاست گۆڕان کاری بکری.......................

له‌ هه‌نده‌رانه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە