نزیكەی 150 ملیۆن منداڵی خوار تەمەن 14 ساڵان لەجیهاندا كاریان پێدەكرێت
Monday, 23/11/2009, 12:00
رێكخراوی یۆنسیفی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان لە راپۆرتێكدا رایگەیاند:
لەسەرتاسەری جیهاندا نزیكەی 150 ملیۆن مندالی خوار تەمەن 14 سالان كاریان پێدەكرێت. منداڵان لە ئێراق، سۆماڵ، ئەسیوپیا، نەیجەر، چاد ، میسر، جەزائیر، بەرازیل، ئەرجەنتین، ئەندەنوسیا، بەشێك لەوڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا و چەند ولاتێكی دیكەی كیشوەری ئەفریقا لە هەمو جۆرە مافێكی وەك خوێندن و چاودێری تەندروستی و كۆمەڵایەتی بێبەشن, جگە لە بێبەشبونیان لەو هەمو مافە، كاری قورسیان پێدەكەن.
قەیرانی ئابووری جیهان هەرە زیاد بە كەڵكی ئەو كامپانیایانە هاتووە كە كرێكاران وەكو كۆیلە لە ناویاندا كار دەكەن. بەرێوەبەرانی كامپانیا ئەمەریكیەكان بە پاساوی بوحرانی(قەیرانی) ئابووری مووچەی رەنجدەران كەمتر دەكاتەوە. كرێكارەكانیش بۆ ئەوەی كارەكەیان لە دەست نەدەن ناچارن دەست لە بڕیك لە مووچە و خواردن و پشووكانیان بەردەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست