کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی راکردنی خۆی و ئەنفالی یەزیدیەکانی کرد بە تاکتیک

Wednesday, 06/08/2014, 12:00

25885 بینراوە


کوردستانپۆست وێنەی ئەو ئەفسەرانەی پارتی بڵاودەکاتەوە، کە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر دەڤەری (شەنگار و رەبیعە و زومار) بەبێ تەقە رایانکرد، بە دوای خۆیاندا  ژن و منداڵی کوردیان جێهێشت، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ژن و گەنجیان لێکوژراو ژمارەیەکی زۆریشیان لێبردن، پاش دەستدرێژی کردنە سەریان هەندێان کوشتن و دەشڵێن ژمارەیەکی زۆریشیان بەردە ناو خاکی سوریاوە، لە کۆتاییدا لەناویان دەبەن، چونکە موسوڵمان نیین. ئیستا پارتی کەوتۆتە پروپاگەندەکردن گوایە ئەمە تاکتیک بووە، بە لای ئەوانەوە  کوشتنی هەزاراران منداڵ و ژن و لاو و گەنجی کورد هەمووی تاکتیک بووە.
لەو وێنەیەی خوارەوە بڕوانن چۆن دوو سەربازی ئیسرائیلی بۆ پاراستنی گیانی منداڵێکی هەشت ساڵەی هاو رەگەز و هاوخوێنی خۆیان، لە کوشتن دەپاریزن خۆیان داوە بەسەریدا  تا لە مردن رزگاری بکەن، یەکێک لە رەوشت و شەرەفی پیشەی سەربازی، ئەو جلە خاکیی و ئەستێرانە نییە، کە دەیخەیتە سەرشانیان، بەڵکو بۆ پاراستنی نیشتیمان و پاریزگاری لە گیانی هاوڵاتیانە، پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا مێژوویەکیان هەیە پێچەوانەی شەرەف و پارێزگاری لە خاک و هاوڕەگەز، هەمیشە لە پاشەکشە و تەسلیمبووندابوون بەرامبەر بە دوژمن، لەبەرامبەر کوردیشدا دڕندەیەکی خوێنڕێژ و نامرۆڤ بوونە.
لە خوارەوە بەراوردی وێنەی ئەو سەربازە ئیسڕائیلیە بکە لەگەڵ ئەو هەموو ئەفسەرانەی پارتیی، بزانە شەهامەت و پیاوەتیی لە کامیاندا دەدۆزیتەوە!
ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو ئەوەشمان پێدەڵێن، کە گیروگرفتەکە لە خودی پارتییدا نییە، بەڵکو لەو ناتەواویی و خەمساردی خەڵکەکەشدایە، کە رازین چارەنووسی خۆیان داوەتە دەست ئەم حیزبانە، بۆیە کارەساتی ئاوایان بەسەردا دێت. پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەوەدا نەماون رەخنەیان لێبگیرێت، بەڵکو دەبێت رەخنە و سەرزەنشتی لەو خەڵکانە بگیرێت کە بۆچی ئەمانەیان لە ناو خۆیاندا هێشتۆتەوە و چارەنووسی خۆمان گەلێکمان داوەتە دەستیان، ئەگەر ئێمە داعش بە مەترسی بزانین، دەبێت بنەماڵەی بارزانی و پارتیش لە داعش بە خەتەرتر بزانین، چونکە ئەوان لەگەڵماندا دەژین، بەبێ ئەوەی راستەوخۆ هەست بە مەترسیان بکەین، داعش کە لێمان نزیک دەبنەوە دەمانکوژن، دەستدرێژی دەکەنە سەرمان، بەڵام پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەردەوام ئەو دەستدرێژییە دەکەنە سەرمان بەبێ ئەوەی زۆربەمان هەستی پێبکەین.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، سەرۆکی هەرێم، و سەرۆکی عەشرەتی بارزان، جگە لەوەیش سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانە، دوێنی رایگەیاند کە ئەو ئەفسەر و سەربازانەی رایان کردووە، هەموویان دەدات بە دادگا. ئەو لە بیری چۆتەوە، لە یاسای سەربازییدا ئەمە گەورەترین تاوانە، کە دەبێت تاوانکاران سزای کوشتیان بەسەردا بدرێت، ئەوەی دەدرێت بە دادگا لە پێش هەموویاندا مەسعود بارزانی خۆیەتی. مەسعود بارزانی لەمەشدا راست ناکات، تەنها فێڵێکە و دەنگی نارازی پێدەڕەوێنێتەوە، چونکە خۆی فەرمانی بەو ئەفسەر و سەربازانە داوە تەقە نەکەن و بکشێنەوە، مەسعود بارزانی هەرچۆن کاتی خۆی چارەنووسی هەشت هەزار بارزانی دایە دەست سەدام حسێن و ئەنفالکران، چونکە دژی خۆی بوون، ئاواش چارەنووسی یەزیدییەکانی دایە دەست داعش و ئەنفالکران.
تێبینی: بەشێکی زۆری سەرچاوەی ئەو وێنانە لە نێو خودی زێڕەڤانییەوە پێمان گەیشتووە، ئەمەش بەڵگەیە کە ئەو هێزەش خەریکە هەڵدەوەشێتەوە و ناڕازین بە سیاسەتی پارتی.


دوو سەربازی ئیسڕائیلی خۆیان داوە بەسەر منداڵێکدا و دەیپاریزن

تەماشای ئەم ئەفسەر و ئەستێرە شەریفانەی پارتیش بکەن، کە چۆن رایانکرد و هەڵهاتن، بەراوردی بکە لەگەڵ شەهامەتی ئەو دوو سەربازە ئیسڕائیلیانە، کە چۆن بۆ هاوڵاتییانی خۆیان ژیانییان خستۆتە مەترسییەوە

موساگەردی بەرپرسی زێرەڤانی رەبیعەبوو


سه‌ربه‌ست بابیری، به‌رپرسی لقی 17 پارتی له‌ شنگال، پێش چه‌ند روژێك له‌ كه‌نالی ئاسمانی پارتی ده‌یووت "ئێمه‌ له‌ سنوری شنگال به‌ زیاده‌وه‌ هێزمان هه‌یه‌، و جه‌نابی مه‌سرور بارزانی له‌ سه‌ر خه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ ودوژمن ناتوانێت له‌ سنوره‌كه‌مان نزیك ببێته‌وه‌. تەماشای ئەو ڤیدیۆیە بکە:


لیوا وەحید کۆڤلی جەلادێکی گەورەی پارتیە لە دهۆک


شێخ عه‌لو، به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی دهوك . جەنەرالێکی تری بارزانی له‌ شنگال بوو رای كردووه


ئه‌وه‌ی ناوه‌راست عه‌مید هه‌كار محسن ئامێدی برای محمد محسنی به‌رپرسی لقی پارتییه‌ لە ئامێدی، ئه‌ویش رایكردووه‌ له‌ ره‌بیعه


لیوا سعید كێسته‌یی، فه‌رمانده‌ی سوپای 1 زێره‌ڤانی، له‌ شنگال رایكردووه‌


ده‌سته‌ راست عمید سمى بوێه‌لی/ و عمید حاجى خدر فرماندی هیزی 18 و 14 و لە سوباى 1 زیرە فانى - له‌ شنگال رایانكردووه‌  ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ هه‌لگری مه‌دالیای بارزانی یه‌/ عمید حاجی


سه‌ید عزو، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 1 لیوای هه‌شت. له‌ زومار رایكردووه‌


لە ناوه‌راستدا عمید هاشم سیتە ى فرماندى لیوا ٨ له‌ ربیعه‌ رایكردووه‌


عقید سالم سلێڤانه‌یی، له‌ زومار رایكردووه


عەمید نورەدین هەرکی، خەڵکی ئاکرییە بە گه‌وره‌ترین پیاوکوژ ناسراوە، گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە سەر بە میتی تورکی بێت،
 بە فەرمانی میت کاتی خۆی چەند عەرەبێکی کوشت تا کورد و عەرەب لە موسڵ بەیەکدا بدەن.

یه‌كه‌م ده‌سته‌ راست ئه‌وه‌ی موبایلی پێ یه‌: عه‌مید عومه‌ر محمد خالد جێگری شێخ عه‌لوی فه‌رمانده‌ی دهوكه

لیوا ئوسمان قاسم، جێگری فه‌ریق شێروان له‌ فه‌له‌كی پارتی، وهه‌لگری مه‌دایای بارزانییه

شێخ عه‌تو سورچی ئامر هێز له‌ زێره‌ڤانی، هێشتا شه‌ریش نه‌بووبوو له‌ سه‌ددی موێل رایكردووه‌ . خه‌ڵكی ئاكرێیه


عقید دلێر فه‌رزنده‌ زێباری، له‌ كه‌سكێ بوو رایكرد و یه‌كێكه‌ له‌ دزه‌ گه‌وره‌كان، برای دیندار زێبارییه‌، مولیده‌یه‌كی كاره‌با و نزیكه‌ی 130 ده‌مانچه‌ی لەگەڵ خۆیدا دزیووه‌


حسێن سادق هه‌رنییه‌، ئامر فه‌وجه‌ له‌ سوپای سپیلك له‌ ره‌بیعه‌ رایكردووه، ‌ئەمیش وەکو عەمید نورەدین هەرکی، بە گه‌وره‌ترین پیاوکوژ ناسراوە، گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە سەر بە میتی تورکی بێت و بە فەرمانی میت کاتی خۆی چەند عەرەبێکی کوشت تا کورد و عەرەب لە موسڵ بەیەکدا بدەن. 

ده‌سته‌ چه‌پ: فەرمانده ي سبيلك تارق سليمان هەرني له‌ ربیعه‌ رایكردووە، دیسان لە خوارەوە هەمان کەس


فەرماندەي فەرماندەی سبيلك تارق سليمان هەرني


هەروەها یەکێکی تر بە ناوی عمید سەبری عه‌ره‌ب، فه‌رمانده‌ی سوپای 4، كاتی خوی چه‌ته‌ بوو خه‌لكی زاخویه‌ و وێنه‌ی نیه‌

********************************

ئەو ڤیدیۆیانەی خوارەوەش چەند بەڵگەیەکن کە دەیسەلمێنێت پارتی هەڵهاتووە و یەپەگە و هێزی یەکینەی گەل هاتوون بە هانای خەڵکی کوردستانەوە

یەزیدییەکان دەڵێن بەس یەپەدە لە شەنگار شەڕ دەکات

راکردنی یەزیدییەکان و هاوڵاتیان لە دەست داعش

هێزی گەل هێرش دەکەنە سەر داعش

یەپەدە هێرش دەکەنە سەر داعش

یەپەژە پێشوازی لە پێشمەرگەکان دەکات


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 25 . زۆرباشە: 4/5)