رۆژی هەینی توڕەبوونی خهڵکیی و بیچمی بەعسی کوردیش لە سلێمانی
Saturday, 02/04/2011, 12:00
ئۆباڵی هەر پاشەکشە و سارد بوونەوەی نارەزایی خەلک و ڕاپەڕینی ئەمجارە لە ئەستۆی گۆران و یەکگرتوو کۆمەڵدایه، سهیر بکهن چۆن ئهمانه ڕۆیشتن بۆ ناو باوەشی مفاوەزاتی بەعسی کوردی. پێرێ گۆڕان و بەعسی کوردی، و دوێنێ یەکگرتوو بەعسی کوردی، ئەمڕۆش لەکاتی نوسینی ئەم چەند دێرەم کۆمەڵ و بەعسی کوردی خەریکن دادەنیشن ، کەچۆن هەموویان بتوانن ئەم ناڕەزایی و ڕاپەڕینە لەبار بەرن، جارێکی تر ژیان بەبەر دەسەڵاتی بەعسی کوردیدا بکەنەوە.
پێش چەند ساڵێک لەمەو بەر ، پێش دروستبوونی گۆڕانیش هەندێک حزبۆکەی وەک زەحمەتکێشان و حسک و مسکو پسک ، خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن لەقەڵهم دەداو هەمیشە شەریکە بەش بوون لەدزینی سەروەت و سامانی کۆمەڵانی خەڵکی کورستان ئیستاشی لەگەڵدا بێت ، هۆیەکی سەرەکیش بوون بۆ مانەوی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە، چەند جارێک لە پێناو پلەو پایەی زیاتر کەوتنە بۆڵە بۆڵ ، یەکێک لەبەرپرسانی پارتی پێی ووتن. ئەم حزبانە جارێک لەمبەر دەخۆن و جارێک لەو بەر.
ئیستا هەمان تاس و هەمان حەمامە ئەو سێ ڕێگرە گەورەیەی بەردەم بەرەو پێش چوونی ڕاپەڕین، شەوانە لەگەل بەعسی کوردی خەریکی مفاوەزاتن و ڕۆژانە خەریکی خۆ پێشاندان لەگەڵ جەماوەی وەدەنگ هاتوو ناڕازیی تاسەر ئێسقان لەم دەسەڵاتەی کەهیچ بەهاو نرخێک بۆ ناڕەزایی خەڵک دانانێت و بەڵکو هەمیشە خەریکی پیلانە بۆ لەناو بردنی ئەم ڕەوشەی، کەنەک هەر کورستان بەڵکو ڕەشەبای گۆڕان سەرتاپای ناوچەکەی داگرتوە کە مەحاڵە قێزەوەنترین حوکم ڕانی کە دەسەڵاتی کوردیە لێی ڕزگار بێت..
ئەگەر پارتی لەهەولێر ڕووی بەعسی سپی کردۆتەوە لەسەرکووتی و خەڵک و خنکاندی هەر دەنگێکی ئازادی، ئەوا مەحمود سەنگاوی و چەکدارەکانی لەکەلار و گەرمیان ڕووی پارتیان سپی کردۆتەوە، ئەگەر بەسوکە نیگایەک سەیری ئەم کرتە ڤیدیۆیەی هێرشی چەتەکانی مەحمەد سەنگاوی بکەین لەکەلار بۆ سەر ئەندام پەرلەمانەکانی گٶڕان دەبینین کە ئەو دەسەڵاتە چ پلانێکی ژەهراوی پیادە دەکات، تەنیا ئەو هێرشە بەسە بۆ گۆڕان کەواز لە مفاوەزات بهێن و هیچ نەبێ ڕێز لە ئەندام پەرلەمانەکانی خۆتان بگرن. ئەوەی دەمینێتەوە باسی بکەین ، چەتەکانی ئاسایشی سلێمانی چۆ شانۆگەری و پیلان دادەڕیژن و ئاژاوە دەنێنەوە بۆ بەلا ڕێدا بردنی خۆپێشاندان و ڕاپەڕینەکان..
هێشتا توووڕیی خەڵکتان نەبینیوە، هیشتا بانگی شۆڕشی (بارکەن بڕۆن (نەدراوە، ئەوەی ئێستا دەیبینن و دەیبیستن تەنیا ورە ورە
ئەگەر خەڵکی کوردستان بەتایبەت سلێمانی ڕابپەڕیت بەچەن بەرد تێ گرتنێک ناوەستێت بەڵکوو لەهەووم لایەوکەو هێڕش دەکرێتە سەر بارەگاو مۆڵگەکانتان تەنانەت ماڵەکانیشتان، ئەوسا دەزانن توڕیی شیرزادو دایکی گەرمیان و باوکی سورکێو چەند مەزن و چەند گەورەیە.
لەکۆتاییدا دوێنێ دەسەڵاتی بەعسی کوردی چاوەڕێ بوو، خەڵکی بەردەرکی سەرا توڕە ببن و پەلاماری دام و دەزگاکان بدەن، کاتێک کەزانیان خەڵکی بەردەرکی سەرای ئازادی زۆر لەوە گەورەترن ئەو کارە بکەن، خۆیان شانۆگەریان دروست کردوە، هێرشیان کردە سەر سەرای ئازادی، بەڵام جگە لە ڕیسوابوونی زایترە توڕەیی زایاتری جەماوەر هیچ دەسەتکەوتێکی بۆ دەسەڵات نەبوو.
نەفرەت لەودەسەڵاتەی کەدەیەوێت بە زەبرو زەنگ وەڵامی داوا ڕەواکانی خەڵک بداتەوە، نەفرەت لەو بەناو سەرۆکەی کە تاوانی گوولەو بەرد هاویشتنی مێرد منداڵیک وە کوو یەکتر سەیر دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست