عا‌دل ئیمام ده‌ڵێ به موباره‌ك هه‌ڵخه‌ڵه‌تام ، ئه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانی ئێمه به‌کێ هه‌ڵخڵه‌تاون؟
Friday, 24/06/2011, 12:00
عا‌دل ئیمام ، که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌نده‌ی ناو دنیای عه‌ره‌به، ئێمه‌ی کوردیش له باشوری ووڵات، ئه‌گه‌ر هێنده‌ی جیهانی عه‌ره‌ب عا‌دل ئیمام نه‌ناسین، که‌متری نه‌ناسین، ئه‌ویش به‌شێک بووه له مێژووی ڕۆژانه‌مان. من له‌دایکی خۆمه‌وه سه‌یری ده‌که‌م بێ ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری هه‌بووبێ و عه‌ره‌بیشی نه‌ده‌زانی، که‌چی نه‌عادیل ئیمام نه‌غه‌واری له‌ده‌ست نه‌ده‌دا و ته‌ماشای ده‌کردن ، هه‌ربۆیه زۆرمان وامان ده‌زانی عا‌دل ئیمان، که به "ئه‌لزه‌عیم" ناوبانگی ده‌رکردبوو پیاوێک به حسابی خۆمان ئیدی یاخییه، که‌چی ئه‌مڕۆ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له میسر، ئه‌وه‌تا ئه‌ویش خه‌ریکه ده‌برێته به‌ر دادگای گه‌ل و دادگایی ده‌کرێت !
ئه‌و عا‌دل ئیمامه‌ی لامان وابوو له ڕێگه‌ی فلیم و شانۆکانییه‌وه، که له به‌رگی کۆمێدیادا ڕه‌خنه‌ی ده‌گرد لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌پیاوێکی یاخی له سیسته‌م ناوبانگی ده‌رکردبوو، که‌چی خۆی نایشارێته‌وه‌و ده‌ڵێ (ڕژێمی پێشوتر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه و له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه حوسنی موباره‌كی سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ركارلابراو). عا‌دل ده‌ڵێ: (ئه‌و ئاگاداری ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌بووه له ووڵاتدا) . ئه‌مه کۆمیدیاترین شتێکه، که ده‌چێته خانه‌ی به‌رگرییکردن له خود واته (له‌عادل ئیمام)، چونکه شانۆ و فلیمه‌کانی عا‌دل ئیمام شتگه‌لی ترمان پێ ده‌ڵێن، پێمان ده‌ڵێن عا‌دل زۆر له گه‌لی میسر له‌پێش تره‌وه بووه واتا له پێش خه‌ڵکه‌وه بووه و ده‌رکی کردووه، که ئه‌و ڕژێمه‌ی میسر ڕژێمێک بووه به هه‌موو پێوه‌رێکی عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه، خه‌ڵکی چه‌وسانۆته‌وه و گه‌نده‌ڵ بووه. عا‌دل ئیمام زووتر له‌خه‌ڵکی عه‌وام، ده‌رکی به گه‌نده‌ڵی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵک کردووه و فلیم و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن .
که‌چی ئه‌مڕۆ بۆ ده‌رکردنی پێستی خۆی ، ئه‌م قسه‌یه ده‌کات و خۆی به گه‌مژه ده‌داته قه‌ڵه‌م . زیاده ڕۆیی ده‌کات و ده‌ڵێ من جوێنم به شۆڕشگێرانی مه‌یدانی ته‌حریر نه‌داوه، ئه‌وه تاوانه بۆم ڕێکده‌خرێ له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌فسنزمه‌وه. عا‌دل ئیمام ده‌ڵێ: من بای ئه‌وه‌نده بڕوام لای جه‌ماوه‌ر هه‌یه، که به‌رگریم لێبکه‌ن و شفاعه‌تم بۆ بکه‌ن. ئیستا عا‌دل ئیمام ده‌ڵێ (من له‌گه‌ڵ داواكارییه ڕه‌واكانی شۆڕشدام، كه دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی، بۆ هه‌موو میسرییه‌كان هێنایه‌دی، به‌تایبه‌ت ئه‌و میلله‌ته زۆری چه‌شت به ده‌ست رژێمه‌وه) مه‌به‌ستی ڕژێمه‌که‌ی حوسنی موباره‌که‌وه، که‌چی له ڕۆژه‌کانی شۆڕشدا باوه‌ڕی وابوو موباره‌ک به‌حه‌کیمی خۆی له‌و قه‌یرانه رزگاریی ده‌بێ، زیاده ڕۆیی نابێت بڵێین عا‌دل ئیمام و تاڵه‌بانی هه‌مان بڕوایان به حوسنی موباره‌ک هه‌بوو، که‌چی پێچه‌وانه‌که‌ی هاته دی.
بۆ به‌رگرییکردنی زیاتر له‌خود، عا‌دل ئیمام ده‌ڵێ: (چه‌ند فلمێكی زۆری پێشكه‌ش كردووه كه ڕه‌خنه ده‌گرێت له ڕژێمی پێشوو و ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی كه گه‌لی میسر به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌ندێك لایه‌نی گه‌نده‌ڵی له‌پێش شۆڕشی 25ی یه‌نیوه‌ری له وڵات‌دا ده‌رخستووه و دواترینیان فیلمی "مه‌رجان ئه‌حمه‌د مه‌رجان" بوو. من خۆم ئه‌و فلیمه‌م نه‌دیوه و ناشتوانم قه‌زاواتی له‌سه‌ر بده‌م ، باوه‌ڕیش ناکه‌م ئه‌وه هیچ یارمه‌تی عا‌دل ئیمان"ئه‌لزه‌عیم" بدات، چونکه دادگای گه‌ل ورده‌کاری زۆرتر له‌خۆی ده‌گرێ و گه‌لی میسر زۆر له‌شانۆ و فیلمه‌کانی عا‌دل هوشیارتره. پرسیاری ئێمه‌ش لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات: ئایا به‌بیری که‌سماندا ده‌هات ڕۆژێک بێت هونه‌رمه‌ندێکی یاخیبووی وه‌ک عا‌دل ئیمام بانگ بکرێت بۆ داداگای گه‌ل؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ر له شۆڕشی میسر هه‌موو له وه‌ڵامدا ده‌مان ووت: نا، محاڵه و ئه‌وه جێیگای پرسیارکردن نییه و پرسیارێکی پوچه.
"ئه‌لزه‌عیم" یان عا‌دل ئیمام، ئێمه ئه‌م کارئه‌کته‌ره‌مان به شۆڕشگێڕ و یاخیبوو له سیسته‌م ده‌زانی، ئه‌گه‌ر پرسیارێکی ئاواش ئاراسته‌ی ئێمه بکرایه، به بێگومان ئه‌و که‌سه‌مان به گه‌مژه ده‌زانی،بۆیه لێره‌وه ده‌بێت ئیستا خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناوی به‌رنامه‌ی به‌رنامه و زوم نێت و سیخورمه و کورته نووسراوه ڕۆژانه‌که‌ی د. شێرکۆعه‌بدوڵڵا و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ناوی ره‌خنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی میکیاج ده‌که‌ن و له‌ناو بابه‌ته‌کانیشیانا سوکایه‌تی به‌خه‌ڵک ده‌که‌ن.
هه‌رگیز بیریشمان ناچێ، که چۆن جوێنی دنیایان به خه‌ڵکی دا، که له به‌رده‌رکی سه‌رادا کۆببوونه‌وه و داوای ڕه‌وایان هه‌بوو. ئه‌مڕۆ عادلێک دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌وه‌تانێ ده‌برێته به‌ر ده‌م دادگای گه‌ل و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی لێده‌که‌ن، پێی ده‌ڵێن تۆیه‌ک، که ڕه‌خنه‌ت ده‌گرت، چۆن بوو ڕه‌خنه‌کانت به‌فلته‌ری ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ڕۆیشت و قسویان نه‌ده‌کرد؟
هه‌مان پرسیار سبه‌ینێ له پیاوه کۆمێدێکانی کورد و شاعیر و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره دووفاقه‌ییه‌کان ده‌کرێ، داوای روونکردنه‌وه‌یان لێده‌کرێت، که ئه‌م هه‌موو سامانه‌ت چۆن پێکه‌وه‌نا؟ تۆی خاوه‌ن شانۆ ، تۆی شاعیر، تۆپی رۆژنامه‌نووس، تۆی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی کۆمێدی، تۆی په‌یکه‌رتاش ، تۆی کتێبنووس، تۆی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات بۆ کوێ و چۆن خۆتان قوتار ده‌که‌ن؟ ئه‌مه داداگای گه‌له، دادگای ئه‌و گه‌نجانه‌یه، که نه‌چوونه‌ته شاخ، نه به‌عسیان دیوه، فه‌رموو ئێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه و شایه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌رگری له‌خۆتان بکه‌ن. من له مێژه بۆنی ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌م و وه‌ک خۆر ده‌یبینم و له هه‌ناسه‌م نزیکتره لێمه‌وه، بۆیه تا سه‌ر که‌س ناتوانێ له سایه‌ی ده‌مامکه‌کاندا خۆی حه‌شار بدات.
مێژوو زۆر شتمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه . که‌سمان ناتوانین میرابۆ فه‌رامۆش بکه‌ین له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا، له شۆڕشی میسر و تونس، له سه‌ره‌نجامی راپه‌ڕین و شۆڕشی سبه‌ینێی یه‌مه‌ن و سوریا و لیبیاشدا شتگه‌لی نوێ و ماسکی ترمان بۆ داده‌ماڵێ .
دڵنایام که هه‌موو ئه‌مانه‌ی به موویه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی خیانه‌تکاریی بارزانیی و تاڵه‌بانییدا نزیک بووبێتن، روویان هه‌ڵده‌ماڵرێت، نه‌فره‌تی مێژوو له چاره‌یان ده‌کرێت، وا نه‌زانن، ئه‌و سیاسیی و عه‌سکه‌رییانه‌ی که خیانه‌ت له کورد ده‌که‌ن، ته‌نها ئه‌وان ریسوای مێژوو بن، نووسه‌ر و رووناکبیره‌کان له پێش ئه‌مانه‌وه سووک و ریسوا و نه‌فره‌تیان لیده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست