کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە
(
کوردبوون
)
Toggle navigation
About Us
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
Facebook
English
فارسی
القسم العربی
لینک
ئەرشیف
نووسەران
پڕۆگرام
کتێبخانە
فەرهەنگ
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
دەستپێک
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕه‌خنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئه‌ده‌ب
وه‌رگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕه‌خنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئه‌ده‌ب
وه‌رگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
شەرمی مێژوویی
بۆچی خودا کەناڵی تەلەفزیونی نییە، بەڵام حیزبە ئیسلامیەکان دەیەھا کەناڵیان ھەیە؟
پارتى و یەکێتی دوو ڤايرۆســـى كوشندەن
كەركووك لە نێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
با ئامارە مەترسییە گوماناوییەكە یەكمان بخات
ئایا کۆمەڵگەی کوردی ئەتوانێت بڕیاڕی گۆڕانکاری بدات ؟!
زاری شیرینی سلێمانی
هیوامان بە خێری ئێوە نییە شەڕمان بۆ مەنێرن
فاروق ڕەفیقی قەڵەمفرۆش، دەمشڕ و شەلاتیی
پارتی و یەکێتی ٤ ساڵی تریان لە هەڵبژادنیکی دیزاینکراو بۆ درێژ کرایەوە
بابەتی سیاسیی
»
ڕه‌خنه
قادر نادر
مەلا بەختیار و کادیرەکانی یەکێتی ئەم دوو ڤیدیۆیە ببینن
Saturday, 27/02/2010, 12:00
لە کۆڕەکەی مەلا بەختیار، لەشاری ستۆکهۆلم کاتێک بواریان نەدا سەرنجەکانی خۆم دەرببڕم و پۆلێک کادیری کۆمیتەی سوێدی یەکێتی , شەقاوە ئاسا , هەوڵیان دا ئازاری جەستەیم بدەن ، لەم ڕۆژ بەدواوە بەشیوازی جۆراو جۆر هەولی سوکایەتی پێ کردنم دەدەن ، لە مالپەری واڵا پرێس ، تۆمەتی هەلسوڕاوی گۆرانیان داوەتە پاڵم و ڕۆژی دوای کۆڕەکەش کادیرێکیان بەنازناو راپۆرتە هەواڵێکی بۆ کوردستان پۆست ناردوە ، کە گوایە بە فیتی کۆسرەت ڕەسول سوکایەتیم بە مەلا بەختیارم کردوە (بڵاو نەکرایەوە) لەچەند نوسینێکی هەزەلی و بەنازناویش لەماڵپەرەکەی عومەر فارس بە کەسێکی ئاژاوەگێر لە قەڵەمم دەدەن، لەلای گۆڤارەکەی دەزگای زانیاریش کەپیاوە هەرەسوکەکەی یەکێتی (جەمال) سەرپەرشتی دەکات، لە دوو پارچە شیعری دوالاپەرەی ژمارە 16 و 17یان ، شیعر بارانیان کردوم (قسەی زل دەکەم) ئەمە جگە لەچەندین چیرۆکی جیا جیای تریشم پێ گەیشتۆە ؟ ... لەم 70 ڕۆژەدا ، هەولمدا، خەریکی وەڵام و وەڵامکاری نەبم ، بەتایبەتی کەسە سوکەکانیان ، بەڵام کەهەلمەتەکەیان بەردەوامە تا 17 ی ئەم مانگە و بەو ئاستە نزمە، (نازناو نوسین ، شیعر باران ، ناوزەدکردن بە ئاژاوە گیر و بۆ خۆ دەرخستن گوایە وام کردوە .... دەیان چیرۆکی سەیرو سەمەرەی تر ناچارم لەسەری بوەستم ، بەڵام لەسەر ئاغاکانیان ، نەوەک مناڵە سیاسیە کانیان ، وەپێویستە تاکی کورد ئەو کەلتورە بشکێنێت (بێدەنگ بون لەمافی خۆی) وە بوار نەدات ، هەلپەرست و ترسنۆک مافی پێ شێل بکەن، کە بەر لەبەراورد کردنی نێوان دوو رووداوی جیا لەسوێد و ئەلمانیا بەپێویستی دەزانم دوو سەرنج بدەم
یه‌که‌م: .بەرپرسی کۆمیتەی سوێدی یەکێتی سەردار ئەمین دەڵیت قادر بۆخۆ دەرخستن وای کردوە!؟ سەردار وا دەزانێت خەلک وەک ئەو سوکە ، بەیەک دیدار و سەفەر بۆ کوردستان لەکادیرێکی ریفۆرمەوە سەنگەربگوازتەوە بۆ ناو لانکەی گەندەڵەکان ، . ئاخر جیاوازی من و تۆ لەوەدایە ، تۆ لەبەرامبەر بەرپرسی وەک مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانی دەبیە کۆیلە منیش بەو شیوەیە بینیت قسە دەکەم . وە ده‌رچوی مێژوم ده‌زانم ئه‌وکارانه‌ی له‌گه‌ل ده‌یان هاوڕێم ئه‌نجاممان داوه ، سبه‌ی لەمێژوی کورد لاپه‌ره‌ی زۆر گرنگ دەگرێت. دواتر بیرتانە کەمەلا بەختیار لە ساڵی 2008 هاتە سوێد و دیداری لەگەڵ پارتی چەپ کرد کە، له‌سه‌رجه‌م میدیاکانی یەکێتی ، به‌گرنگیه‌وه باس له‌دیداره‌که‌ی له‌گه‌ل لارش ئۆهلێ دەکرد ، ئه‌وکه‌سه‌ی داوایان لێکردبوو کەدیدارەکەیان بۆ ڕێک بخات من کردومه‌ته ئه‌ندامی چاک ، وەلارش ئۆهلێ سه‌رۆکی پارتی چه‌پم کردۆته ئه‌ندامی فه‌خری . که جوان نیه چه‌ندین نمونه‌ی وا بهێنمه‌وه ، که‌یه‌کێتی به‌و زل وزه‌به‌لاحه مادی و یاسایی و هاوسۆسیال ئه‌ندام بونه‌ی له گه‌ل سۆسیال دیموکراتی سوێدی که‌چی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی دێنه کۆنفرانس و کۆنگره و خۆپیشاندانه‌کانی ئێمه تائێستا ئێوە نەتان توانیوه بیان هێنته ورده چالاکیه‌کانیان. بۆیه چ پێویستم به خۆده‌رخستن هه‌یه کاتێک ئێوه کۆیله و ئه‌وه‌نده دواکه‌وتوبن له‌چاو ئێمه له‌ناو حزبه سوێدیه‌کان ؟
دووه‌م: نازانم چۆن شه‌رم ناتان گرێت له‌کاتێکدا ده‌یان جار یه‌کێتی وپارتی که‌مپین و هه‌لمه‌تی راگه‌یاندنی چه‌ند ڕۆژه‌ی ئه‌نجام دەدەن کە خەلک له‌مالپه‌ره‌کان سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێت . که‌چی بەندە به خۆم هاتومەتە کۆره‌که‌تان وله‌به‌رده‌متان قسه‌م کرد ، بەڵام ئێوه به‌نازناو بازاری قسه‌م پێ ده‌لێین.
ئه‌وه‌ی واشی کرد ئه‌م بابه‌ته درێژه بێنمه‌وه به‌رچاوی خوێنه‌ران ، له دومانگی رابردو تائێستا به‌شیوازی جۆراو جۆر قسه و نوسینی بازاری ده‌نوسن ، دواتر ئه‌و زانیاریانه‌یان پێداوم که ئه‌مه بریاری پیاوه سوکه‌که‌ی یه‌کێتی (جه‌مال) نییە بەڵکو مەلا بەختیارە ،
لەم به‌شه‌دا ته‌نیا ئه‌وه به‌خوێنه‌ر ده‌لێم فه‌رمون سه‌یری مه‌لا به‌ختیار و کۆمیته‌ی ئەڵمانیای یه‌کێتی بکه‌ن ، که ته‌نیا دو تورک لەناو پیشانگایەکی پەرتوک دا لەئەلمانیا کاتێک هیڕش دەکەنە سەریان ، خودی مەلا بەختیار چەندین کادیرو ئەندامیان چۆن لە شوێنە کە چۆن هەلدێن ولەکاتێکدا تورکەکە لەبەرچاوی هەمویان قسە و سوکایەتی بەکورد دەڵێت و وەنەخشەی کوردستان دەدرێنێت ئەوکات ت یەک کادیریان کەڕامەتی دەجولێت و خۆی گیڤ دەکاتەوە ئەگەرنا سەرجەم کادیرو ئەندامانیان لەرزۆکانە بێ دەنگ دەبن . وەسەیر بکەن چۆن مەلا بەختیار لەدوای ئەم ڕوداوە لەقسەکردن دەشلەژێت. تکایە بەوردی سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
بەڵام پێچەوانەی ئەوە ببینن ، چۆن لەکۆرەکەی ستۆکهۆلمی لە ١٧.٠١ ٢٠١٠ کاتێک تەنیا هەولم دا قسە بکەم بواریان نەدا ، دواتر ڕەخنەم لێ گرتن کە ئەگەر کۆڕ بۆ خۆتان دەگێرن پێویست ناکات بلێین بۆ هەمو خەڵکە ، پۆلێک ئەندامیان شەقاوە ئاسا هێرشم بۆدەهێنن وەلەسەرەتاوە مەلا بەختیار چۆن هاوار بەسەرمەوە دەکات و دەلێت(دەقسە بکە و بیبڕێنەوە)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=729bb344
بۆیە مافی خۆمانە بپرسین ئەمە سیفە تی کام جۆرە مڕۆڤە کەدەستی هەیە زاڵمە و ناشیبێت خۆی دەشارێتەوە!؟ یان بۆ لەبەرامبەر ئێمە وا قارەمانن لەبەرامبەر تورکانیش ترسنۆک و لەرزۆک!؟
بۆ زانیاری پێشوو لەسەر ئەم مەسەلەیە کلیک لەسەر ئەم لینکانە بکەن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=014aaf49
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=796d8ca3
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=342bfaa2
لە بابەتی ئایندە ئاماژە بەوە دەکەم، کە چۆن کۆمیتەی سویدی یەکێتی بەرپرسی کۆمیتەیان سزا دا لەسەر ئەوەی ناوی یەکیتی لەسەر یاداشتێک هەبوو کە پژاکیشی تیا بوو ، چونکە بەپێی بیرورایە نەتەوەیەکانی هەندێ کادیریان پژاک هێزێکی تیرۆریستە!؟
درێژەی دەبێت ئەم جۆرە رەخنانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر
ئەرشیفی (قادر نادر)ی نووسەر
کۆکتێلە ڕەخنەیەکی سیاسیی: تەماتە باران و تەپڵ لێدان و پێشمه‌رگه به میلیشیا
گۆران و یه‌کێتی دێوه زه‌رده‌که‌یان له‌یاد کردووه !
یه‌کێتی و سیگناڵێکی مه‌ترسیدار
Facebook
کۆمێنت بنووسە