کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێك لەدزیەكانی حسێن حامید و یاسین سدیق لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر (بەشی یەكەم)

Monday, 02/01/2012, 12:00


ئەوەی خوارە بەشێك لەدزیەكانی هەریەك لە حسێن حامید بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و یاسین سدیق بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر و مافیاكانی دەوروبەریانە كە یەكە بەیەكە ئاماژە بەناوەكانیان دەكەم، ئەگەر یاسین شێخ ئەبوبەكر ڕاست دەكات و هەموو جارێك خۆی بە پیاوێك سەر ڕاست دەزانێت با لێكۆڵینەوە بكات، لەو دزیانە كە بەشێوەی داتا و ژمارە دەخەمە بەردەستی ئەگەریش دەڵێ دەسەڵاتم نییە هیجیان بەرامبەر بكەم ئەوە شورەییە كە بەردەوام بی لە پۆستەكە، چونكە مێژوویەكی ڕەش بۆخۆت تۆمار دەكەین.
فەسادیەك و دزیەكی زۆر لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر هەیە كە ڕۆژانە پارە لە خەڵكی هەولێر دەكێشنەوە، كە كۆی ئەو فلیمە سیناریۆ و دەرهێنەرەكەی حسێن حامیدی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێرە كە ڕاستەوخۆ هیچ ناكات لە دزیەكان یاسین سدیق بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر و مافیاكانی تر ئەكتەرەكان كە یەكە بەیەكە دزیەكانیان هەڵدەماڵم لە چەند بەشێك.
یاسین سدیق لیژنەی تەجاوزی كارەبای پێكهێناوە دەچن بۆسەر هەر ماڵێك لەهەولێر دەڵێت ئێوە سەعاتەكان دەست كاری كراوە و 2ملیۆن دینار غەرامەی بۆ دەنووسن لە 70%پارەكە بۆ حسێن و یاسینە مافیاكانی تر وەكو نیاز بەڕێوەبەری فرۆشتنی كارەبای هەولێر و نەجمەدین حەسەن و حەسەن سێفتی جێگری بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر لە 30%داهاتەكەی تریش دەچێتە خەزێنەی حكوت.
حسێن حامید و یاسین سدیق كارەبایان داوە بە كۆمەڵگەی درمی ستی لەبەرامبەردا یەكەو پارچەیەك زەویان وەرگرتووە لەو شوێنە ئێستا نرخەكە زیاتر لە 40دەفتەر دۆلارە، یاسین 2خانووی تری لە دۆلاراوە كڕێوە باڵەخانەیەكی لەسەر ڕێگای هەولێر كۆیە بەرامبەر مۆدێرن ستی نزیك چێشتخانەی لادێ هەیە، و 2خانوونی تری لە گروپی ئەندازیاران وەرگرتووە لەبەرامبەر پێدانی كارەبا بەو شوێنە، یاسین ماوەی 28ساڵە لەخانووی حكومەتدایە، خانووەكە خانووی مراقیب مەحەتەیە لە تەنیشت مەحەتەی كۆری ماوەی 28 ساڵە تێدایە و كارەباشی بەلاشە و كارەبای بەردەوامیشی هەیە، یاسین بەو هەموو دزیە نەوەستاوە هەستاوە لەنزیك ئەو خانووەی داگیری كردووە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لێ نزیكە خێزانەكەی خۆی دامەزراندووە بێ ئەوەی دەوام بكات، ئەگەر وەزیری كارەبا ڕاست دەكات با بچێت لیستی كارمەندەكان وەربگرێت ئەوسا تێدەگات ڕاستە یان نا.
ئەوەی یاسین دەیكات هیچ مافیایەك پێی ناكرێت ئەندازیارێكی سەركەوتووە لەدزی كردن بە هاوكاری چەند كەس و لایەنێك یاسین لەگەڵ هەریەك لە كۆمپانیاكانی ڕۆشنا و پاڵۆس و گرناڵ كە گروپێكن لە بواری كارەبا ئیش دەكەن یاسین تەندەریان پێدەدات بە شەریكن، لەوانە حاجی نەجمەدین كە خاوەنی كۆمپانیای ڕۆشنایە كە تاوەكو ئێستا لەسنووری پارێزگای هەولێر تەنها كۆمپانیای رۆشنا بۆی هەیە (ئۆن لۆند) بێنێت كە نرخی هەریەك لەو ئامێرە 3هەزار دۆلارە تەنها كۆمپانیای رۆشنا بۆی هەیە بیهێنێت كە یاسین شریكە لەگەڵی جەنابی وەزیری ئەگەر جورئەت هەیە داوای وەسڵی كڕێنی بكە بزانە وایە یان نا ئەگینا ئەتوو لەوان دزتری ڕۆژێك دێت هەمووتان ڕاپێچی دادگا دەكرێن.
جیە لەمانە چەند كەسێكی تر لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر پیاوی حسێن و یاسین كە خزمەتیان دەكەن وەكو نۆكەر ئەگینا بەشیان نادەن، ئەندازیار كۆچەر سەعید لەبەرامبەر كارەكانی كۆمپانیای ڕۆشنا هاوكاری كردنیان لە پڕۆژەی جایكا پارچەیەك زەوی لەگەڕەكی ژیان لە حاجی نەجمەدین وەرگرتووە، ئەندازیار زانا عەباس سەرپەرشتی دزیەكان و پڕۆژەكانی یاسین دەكات بەنیوەی، فاتیمە جەوهەر سەرپەرشتیاری كێبڵات دەكات ئەویش بەشدارە لەو دزیانە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر دەست كەوتووە سەرمایەی حسێن حامید بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر زیاتر لە 7ملیۆن دۆلار دەبێت و یاسین سدیقیش سەرمایەكەی دەگاتە 5ملیۆن دۆلار.
لە كۆتاییدا دەڵێم وەزیری كارەبا ئەگەر توانت هەیە ئیجرائات بكە، ئەگینا مانەوەت لە شوێنی خۆت بەراستی شووریەییە.
لە بەشی داهاتوو باس لەگەندەڵیەكانی وەزیری كارەبا و خودی نووسینگەكەی و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەت دەكەین، كە بەردەوام بە پارەی حكومەت لەسەفرە و گەڕانن لەدەرەوەی هەرێم, چ
اوەڕوان بن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە