ئۆپۆزسیۆن ... له‌وه زیاترخۆتان مه‌خه‌ڵه‌تێنن به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه هه‌رڕۆژه به شێوازێک پێشێلکاری ده‌کات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی کوردستان به گشتی و ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکی نارازی کوردستان به تایبه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵێنێکیان به‌رنه‌سه‌ر..!!
بارزانی ئۆپۆزسیۆنی دووباره تووشی خۆشباوه‌ڕی کرده‌وه، کاتێک مینحه‌کانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه!!!
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌شتی سه‌رۆکی" مه‌جلیسی ته‌شریعی وته‌نفیژی" به‌ناو په‌رله‌مان که‌مال که‌رکوکی بۆده‌ره‌وه‌ی کوردستان و گویا چاوی به سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئۆباما ده‌که‌وێت...!
به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌خه‌وی خۆشی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مینحه‌کانیان ڕاپه‌ڕین و گله‌یی یان له سه‌رۆکی به‌ناو په‌رله‌مانه‌که‌یانه بۆچی نوێنه‌ری ئه‌وانی نه‌بردووه له‌گه‌ڵ خۆیان...!!!
ئه‌مه سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاری یه به‌ناوی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه چونکه له ڕاستی دا له کوردستان شێێک نی یه که پێ ی بووترێت په‌رله‌مان به‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی وه‌ک ووڵاتانی دیموکراتی، ئه‌وه‌ی که هه‌یه به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه هیچ شتێکی ترنی یه جگه‌له دووباره ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستی یه‌ی که له کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی و په‌رله‌مان و حکومه‌تێک نی یه که کاره‌کانی پابه‌ند بێت به یاسا‌و ڕێسا یه‌کی مۆدێرن و دیموکراتی و شارستانی یه‌وه...!
به‌ڵکو یاسای ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوودووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی باڵا ده‌سته و حساب بۆ که‌س ناکه‌ن!!
خۆشباوه‌ڕی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان دیسانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی که خۆیان ناوناوه ئۆپۆزسیۆن بوون به به‌شێک له‌م سینارێۆ تاڵانه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا دێت..!!
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له سه‌رای ئازادی له پاش 17ی شوباته‌وه شه‌رعیه‌تی یاسایی یان له‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان سه‌نده‌وه‌و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی لاوازی به ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان به گشتی و لیستی گۆڕان به تایبه‌تی بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌رێم شه‌رعیه‌تیان پێ بدرێته‌وه و گیانیان هاته‌وه به به‌ردا، له کاتێکدا هه‌ردووبنه‌ماڵه له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا رۆحیان له سه‌ر لووتیان بوو...!!
به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان کاتێک ده‌توانن ببن به ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه گه‌ربێت و ئه‌ندامانی خۆیان له‌و په‌رله‌مانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بهێننه ده‌ره‌وه‌و پشت به جه‌ماوه‌ره‌که‌یان له سه‌ر شه‌قام فشاربۆ سه‌رده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی یان زیاتر بکه‌ن تا هه‌ردوو بنه‌ماڵه ناچار ده‌کرێن ملکه‌چی داواکانی خه‌ڵکی ناڕازی بن بۆ گۆڕڕینی سیستم و شێوازی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان...!
گه‌ربه‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان ئه‌و کاره نه‌که‌ن....جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان ناچارده‌بن هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕتربکه‌نه‌وه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شێوازی ئۆپۆزسیۆن بوون....!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست