کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی زیره‌ڤان و ئاسایشی خسته ‌ئینزاری ده‌رجه‌(ج)ه‌وه‌

Monday, 25/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست / په‌یامنێری 1ی هه‌ولێر
به‌پێه‌سه‌رچاوه‌یه‌ك شه‌وه‌ی رابردوو له‌ده‌مژمێر 7 شه‌وه‌وه‌به‌بریاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت هیزه‌كانی زێره‌ڤانی و پاراستن و ئاسایشی خسته‌ئینزاری تونده‌وه‌ بۆ پله‌ی (ج) و ئه‌مشه‌و رابردوو ته‌واوی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌سه‌یاره‌ی بارهه‌ڵگرو پاس و لۆری به‌سه‌ر زۆرێك له‌شوینه‌كانی ناو پایته‌ختدا بڵاوه‌یان پێكراوه‌و له‌ سه‌عات 6 به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌نها ئاسایش و پۆلیس ئه‌و رۆڵه‌یان پێدراوه‌ و هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی به‌شه‌وانه ‌و بۆ كاتی پێویست ئاماده‌كراون.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌مه‌سعود بارزانی دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه ‌له‌لایه‌ن لیستی ده‌سته‌ڵاته‌وه ‌ئه‌و ئاماده‌سازییه‌ی كردووه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هه‌واڵگری گشتی له‌ زاری محمه‌د ئه‌مین بارزانی ئه‌وه‌ی بلاو كردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌نهێنی ئاگاداریی گشت هێزه‌كانی كردووه له‌كاتی پێویستدا ته‌قه ‌له‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و حساب بۆ ئۆپۆزیسۆن نه‌كه‌ن و نابێت له‌ هه‌ولێر هیچ پشێوییه‌‌ك ببینم یان ببیستم.ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ كه ‌بارزانی فه‌رمانی داوه‌ هه‌ركه‌س له‌ هه‌ولێر به‌خۆپیشاندان ده‌ستگیر كرا بگه‌یه‌نرێته‌ زیندانه ‌نهێنییه‌كه‌ی (دۆره‌) له ‌نزیك بارزان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە