کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئیدوارد سنۆدن ئەو کەسەی ئەمەریکای هەژاند

Tuesday, 15/07/2014, 12:00

2366 بینراوە


تەنها بە دوو لێدوان توانی گرژیەکی زۆر گەورە بکاتە نێوان دوو ووڵاتی زلهێزی وەك ئەڵمانیا وئەمەریکا وە، ئەم دوو وڵاتەی کە لەزۆربەی زۆری سیاسەتەکانی دەرەوەیان هاورا و هاو ئامانج بوون ،نەك هەر لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتە بەڵکو گەورەترین کێشەی بۆ ئەمەریکا دروست کردوە ،لەگەڵ هەموو جیهان و حوکمەتی ئەمەریکای وەك ووڵاتێکی نادیموکرات و پێشێل کەری مافەکانی مرۆڤ و بەرژەوەند خواز پیشانندا .
ئێدوارد سنۆدن ، لە دایك بووی مانگی شەشی ١٩٨٣ یە ، لە ناوچەی ئیلیزابیس سیتی سەر بە هەرێمی کارۆلینا، لە دایک بووە . لە پرۆسەی خێندندا زۆر سەرکەوتوو نەبووە و دواجار پەیوەندی کردوە بە کۆلێژی خوێندنی کۆمپیوتەرەوە تەنها بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بەرزبکاتەوە بۆ وەدەست هێنانی برۆنامەی دواناوەندی و دوای ماوەیەکی دورو درێژ ئەوسا کۆلێژی کۆمپیوتەر تەواو دەکات . لە ساڵی ٢٠٠٣ هەوڵی داوە ببێتە سەرباز و بەشداری شەری عێراق بکات ،بە هۆی شکانی هەردوو قاچیەوە لە کاتی راهێنان ، ئومێدی بەشداری شەری عێراقی نەما کە وەك ئەرکێکی مرۆیی تێی ئەروانی تا بتوانێ هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە ژێردەستەن .یەکەم کاری لە ئاژانسی پاراستی نەتەوەیی دەبێ و دواجاش لەبەر ئەوەی کە شارەزایەکی زۆر ئەبێ لە بواری بەرنامە و ئەنتەرنێتدا کارەکەی ئەگوازرێتەوە بۆ ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری سی ئای ئەی ، لە بەشی پاراستنی ئەلیکترۆنی ، ئەوەی زیاتر بوە هۆکار بۆ بەرزبونەوەی لە کارەکەید ئەو تەلێنت و بەهرەیەبوو کە هەیبوو لەو بوارە بەتایبەتی هاکەرێکی زۆر سەرکەوتووبوو ، کە لەدوایشدا یەکێ لە خەڵاتەکانی کە وەریگرتوە بە ناونیشانی هاکەری بەمۆراڵە یان هاکەری باشە.
 

 NSA, ئاژانسی پاراستنی نەتەوەیی

ئاژانسێکی حکومی ئەمەریکی یە ،ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوەو بەرپرسە لە کۆکردنەوەی هەموو زانیاریەکی نێردراو بە رێی پەیوەندی یە جۆراوجۆرەکانی سیستمی پەیوەندیکردنەوە ، لە سەرانسەری جیهاندا وەك تەلەفۆن وتۆری ئەنتەرنێت و کورتە نامەو ،،،،،،هتد وە دوای کۆکردنەوەی هەڵ ئەسێ بە شیکردنەوەی لە رێی تەکنێکی زۆر پێشکەوتوەوە ، واتا هەر کەسێ کە بەتەلەفۆن یان بە موبایلەکەی قسە لەگەڵ کەسێکی تردا ئەکات ، جا هەر چیەك وهەر چەند گرنگیش نەبێ ، لەم ئاژانسە سەیڤ ئەکرێ و شی ئەکرێتەوە و بۆ ماوەیەکیش هەڵئەگیرێ . جا ئەوەی بەکەڵکی خۆیانەوە بێ یان نا . بۆ نمونە ، لە ووڵاتی ئەڵمانیا کە یەکێکە لە ووڵاتە پێشکەوتوەکان ووڵاتە تەکنۆلۆجیەکان بەڵام هەر پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە تایبەتی مۆبایل بە فلتەری تایبەتی و رێرەوکانی سەر ئەمەریکا تێپە دەبێت ، ئەم کۆکردنەوەو شیکردنەوەیە لە رێی بەرنامەیەکەوەیە بەناوی (پریسما) .


پریسما بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری زۆر پێشکەوتوە لە تونای هەیە تەواوی داتا و زانیاری لەسەر پەیوەندیەکان بەدەستەوە بدات . پرۆژەی ئەم بەرنامەیە زر نهێنی و شاروە بوو، هەرچەند کارکردنی ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٦ وە بوە بەڵام ئیدوارد سنۆدن بۆ دوو رۆژنامەی گەورەی جیهان ئاشکرای کرد واشنتن پۆست و گاردیان و دوا بەدوای ئەوەش چەندین رۆژنامەو مەڵپەری ئەنتەرنێتی تر وەك پێ گەی ویکیلیکس و دەیان پێگەی تر . ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کارکردنی بەرنامەی پریسم لە هەموو جۆرە پەیوەندیەکاندا بەکارهێنراوە سەرتا ئەو پەیوەندیانەی ناو ئەمەریکاو ئەو پەیوەندیانەی لەدەروە بۆ ناو ئەمەریکا ئەهاتن ، بۆ ئەم کارەش سەرتا لە دە ووڵاتی ئەمەریکا جۆرە ئاسان کاریەك کرا لە رێی دادگاوە بۆ گۆگرتن لە تەواوی پەیوەندیەتەلەفۆنییەکان ودواجاش دوای ئەوەی بەرنامەی سکایپە و فەیسبوك بە بڵاوی جیهانیان داگیر کرد ، زۆر کاری تیرۆریستی هەر نەبێ بەروانگەی خودی ئەمەریکا خۆی ، جۆرە چاوپۆشیەکی تەواو لەلایەن دادگاوە کرا بۆ مەسەلەی گۆگرتن و منە کردن و کردنەوەی ئیمایلەکان و زانیاری وەرگرتن لە کۆمپانیای گوگلە و هتد .
لە ساڵی ٢٠٠٩ وەك شارەزایەکی تەکنۆلۆژیا لە بواری هونەری و تەکنیکی لە کۆمپانیای بوز الن هەملتون دامەزرا کە کۆمپانیاییەکی کەرتی تایبەتە ، کاری بۆ ناسا دەکرد ، بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسی پەیوەندیەکان و کاری هونەری بەشی چاودێری بوە هەزران دکۆمێنت و مەلەفی گرنگ کەوتۆتە بەردەستی و ئەمیش هەر لەو کاتەوە بۆ هەر یەك لەم مەلەفانە کۆپی تەواوی کردوە .
سنۆدن دوای سێ ساڵ لەدەست بەکار بوونیەوە بیرۆکەی ئەوەی بۆ پەیدابوو ئاخۆ ئەوەی دەیکەن راستە یان هەڵەیە ، لەدوای ئەوەی بە هەزاران دۆکۆمێنت دەکەوێتە بەردەستی، بیر لەوە دەکاتەوە ئەم کارانە ئاشکرابکات و روپۆشی بەناوو دیموکراتی سەر دەمو چاوی ئەمەریکا لابەرێت ، بەڵام ئەو گۆران کاریانەی بەسەر ئەمەریکادا دەهات وای لێکرد سارد بێتەوە و نەشی ویستوە ئەو کەسانە ئاشکرابکات کە داواکارن یان ئەو کەسانە ئاشکرابکات کە سی ئای ئەی بەدوایانەوەیە و ژیانیان بکاتە مەترسیەوە . بەڵام کاتێ ئەبینێ دوای هەڵبژاردنی سەرۆك ئۆباما هیچ گۆرانکاریەك وهیچ چاکسازیەك روونادات بۆیە ساڵی ٢٠١٣ بریار ئەدات زۆر لەو بەڵگانە ئاشکرا بکات کە ئەمەریکا هەژاند و رووە راستەقینەکەی کردە روو.سەرتا لە بەرواری ٠٦/٠٦/٢٠١٣
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دزەکردنی ئەو هەواڵانەی ئاشکراکرد دەربارەی بەرنامەی پریسما و ئاشکراشی کرد بەرنامەی پریسما کە لەسەر زۆربەی سیستمەکانی مایکۆسۆفت کار دەکات و تەواوی ئیمایلەکان تەی ئەکات و لەوانە هۆتمایل ویاهوو بەئاسانی کار لە پاڵتاك وفەیسببوك و یۆتۆبە دەکات و تەواوی پاسڤۆرد و داتاکانی بەکارهێنەر و شوێن و کات و ماوەکەی کارکردن دەداتە دەستەوە .


ئەم هەواڵە رای جیهانی دژ بە ئەمەریکا هەژان و سەرتاسەری دەوڵەتەکان کەوتنە مقۆمقۆی ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا تاچەند سنوری ئەو یاساو رێسا نێودەوڵەتیانەی بەزاندوە کە پارێزگاری لە سەروەری دەوڵەتان و شکۆمەندی ووڵاتانی سەربەخۆ و سیستمی دیموکراتی و مافی دەست تێوەنەردان و مافەکانی نێودەوڵەتی بەزاندوە .


دوای ئەوەی کە ئاشکرابوو کە سنۆدن لە پشت دزەکردنی هەواڵەکانەوەیە ، ئەو ماوەیەك بوو گەیشتبوە هۆنگ کۆنگ و لەوێشەوە کاتێ زانیاری ئەوەی بەدەست کەوتبوو کە گوایە ئەمەریکا بە رەسمی داوای کردوە تا وەك تاوانبارێك بیدەنەوە بە ئەمەریکا هەڵبەت دواجار ئۆباما وەك گەورەترین خیانەتکار ناوزەندی کرد . سنۆدن دوای هۆنگ کۆنگ گەیشتە روسیا وهەر لە فرۆکەخانەکە داوای بواری مانەوەو پەنابەری کرد و پارێزەرەکەی لەو بارەیەوە ئەڵێ لەو کاتەی کەچاوەروانی دەکرد لە فرۆکەخانە ،، ئەلف وبێی روسی دەخێند و خۆی خەریك کردبو بە زانیاریەکانی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت لە روسیا . کە دوای بواری مانەوەیان دا بۆماوەی ساڵێك . ئەمەریکا زۆر نیگەران بوو بەم هەواڵە و پۆتین پێی راگەیاندبوون کە هیچ یاسایەك یان پرۆتۆکۆڵێك نییە لە نێوان هەردوو دەوڵەت تا تومەت باران رادەستی یەکتری بکەن .



دوا بەدوای بەرنامەی پریسما بەرنامەیەکی تری ئاشکرا کرد کە زۆر لە پریسما خەتەرناکترە و بەهێزترە بەناوی (ئێکس کی سکۆر)ە کە لەلایەن ئین ئێس ئاوە ئاژانسی پاراستنی نەتەوەیی بەکار هێنراوە ، ئەم بەرنامەیە بە یەکێ لە بەهێزترین بەرنامەکان دەژمێردرێ لە بواری سیخوری کردندا ، کە توانای زۆر سەرسورهێنەری هەیە .


هەر بۆیە ، زۆر ئاسایی و زۆر ئاسانە ئەو کەسانەی ڤیدیۆی تیرۆرستی یان کاری نەشیاو یان هەر هەرەشە وئەو شتانە دەکات بدۆزرێنەوە بەتایبەتی لەم دواییە کە ڤیدیۆکانی داعش هەموو دنیای تەنی بوو ، هەڵبەت بابەتێکم لەو بارەیەوە نەسیوە کە تیایدا ئەوەم کردۆتە روو ئەمەریکا خۆی داعشی دروست کردوە وەك چۆن تاڵیبانی دروست بەرامبەر دەست درێژی روسیا بۆ سەر ئەفگانستان .
ئێستا سنۆدن لە روسیایەو ماوەی مانەوەی کەمی ماوە هەر چەند داوی پەناهەندەیی لە بیست ویەك ووڵات کردبوو بەڵام زۆر بەی ووڵێتەکان رەتیان کردبوەوە بێجگە لە ئۆکوادۆر ،. داوایەکی پێشکەش ووڵێتی ئەڵمانیا کردبوو بۆ بەخشینی مافی پەناهەندەیی بەڵام ئەڵمانیا رەتی کردەوە و هەرچەند پەرلەمانی ئەڵمانیا تائێستا گفتوگۆی چر هەیە لەو بارەیەوە ، دوای ئەوەی چەندین نهێنی سەرسورهێنەری ئاشکراکرد لەبارەی گۆگرتنی ناسا ، ئاژانسی پاراستنی نەتەوەیی لە ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا و چەند نهێنیەکی تر دەربارەی بوونی دوو سیخوری سەر بە ئاژانسەکە لە ناو دەزگا هەستیارەکانی ئەڵمانیادا . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆی ئەوەی ئەمەریکا وەك تاوانبارێك ئیدوارد سنۆدنی داوە لە قەڵەم و تومەتبارە بە دزیکردن لە دامودەزگاکانی دەوڵەت ، زۆربەی ئەو ووڵاتانە ناتوانن مافی پەنابەری پێببخەشن و بەپێچەوانەوە لەسەریانە بە پیی گرێبەستەکانی نێودەوڵەتی رادەستی ئەنتەرپولی بکەن ، ئەم پیاوەی زۆر کەس وەك پاڵەوان سەیری دەکات وزۆرێکی تریش وەك خیانەت کارێ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)