کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


با هەمومان كۆمەك بكەین بۆ درووستكردنی پیكەرێك بۆ عومەر فەتاح و نیچرڤان بارزانی و........

Thursday, 12/02/2009, 12:00

2441 بینراوە


 هەمومان باش دەزانین لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردودا بەرپرسەكانی كوردستان چیان بۆ ئەم میللەتە بەنج كراوە كردووە ،بۆیە هەقی خۆیەتی ئیمەی گەلیش لە پای ئەو هەموو چاكەیەی كە بەرامبەرمان كراوە لە لایەن دەسەڵاتی كوردیەوە چۆن چاكەكەیان بدەینەوە ، چی شتێك باشە بۆیان بكەین یەكێك لەو كارە باشانەش كە كردویانە فەرموون خۆتان لەو لینكەوە سەیری عومەرفەتاح بكەن  .
 http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=2892
 هەموو لایەك دەزانین لە شارۆچكەی  هەڵبجە و ناحییەی ڕزگاری مۆنۆمێنت دروستكراوە بۆ ئەوەی ئەگەر  میوانێكی بیانی بێتە وڵاتەكەمانەوە لە ڕێگای تەماشا كردنی ئەو مۆنۆمێنتانەوە بۆی دەر دەكەوێ كە كارەساتی كیمیابارانی هەڵبجەو ئەنفالكردنی  گەلەكەمان چۆن بووە ،چونكە شاندەكانی  وڵاتانی دەروەی كوردستان ناتوانن بچن ماڵ بە ماڵی ئەو ئەنفالكراوانەو كیمیابارانكراوانە بگەڕێن دێن لەڕێگای تەماشاكردنی مۆنۆمێنتەكانەوە كە بەشیوەیەكی هونەری  گوزارشت لە تاوانەكان دەكات تێی دەگات كارەساتەكە چەند گەورەبووە .
 جا بۆیە منیش وكوو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایەپێشنیار دەكەم خەڵكی كوردستان كۆمەك كۆبكەنەوە بۆ دروستكردنی سەرو پەیكەرێك بۆ هەریەك لە(عومەر فەتاح و نیچیرڤان و تاڵەبانی و بارزانی گەندەڵەكانی هاوشیوەیان) لە پێش ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان ، ئەبێ ئەو كەسە هونەرمەندە پەیكەرسازە بە شیوازێك  ئەو پیكەرانە دروست بكات كە گوزارشت بكات لە خیانەت و ناپاكی و گەندەڵێكانیان و ببیتە سمبوڵ بۆیان ، بۆ ئەوەی هەرچ كەسێكی بیانی سەردانی كوردستانی كرد و لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە یەكسەر بزانێ كە ئەم بەرپرسانەی كوردە چۆن لە پاش لافاویەك خوێن ڕشتنی میلەتەكەیان  بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواكانی خەباتی كردووە ،كەچی ئەمانە هاتوون دەسڵات و مڵك و ماڵی خەڵكیان داگیركردووە ، ئنجا وەكوو چۆن حاجیەكان سەردانی ماڵی خوا دەكەن ئەبێ بچن شیتان ڕجم بكەن بۆ ئەوەی حەجەكەیان قەبووڵ بێ  ،خەڵكی كوردستانیش نەوە لە دوای نەوە  كاتیەك بەلای  ئەو پیكەرانەدا تێپەڕین بەرد بارانیان بكەن وەك شەیتان ڕجمیان بكەن .
 هیوادارم خەڵكی كوردستان  بەدەم ئەو بانگەوازەمانەوە بێن  كە لەسەروە ئاماژەمان پێكردووە ،چونكە بەڕاستی ئەگەر بێ توو ئیمەی میللەت بەزوترین كات ئەو چاكەیانەیان نەدەینەوە ئەوە میژوو لیمان قەبوڵ ناكات بە تاوان لە سەرمان تۆماری دەكات.
 [email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)