به‌من چی سه‌رۆک کۆمار کورده
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
له کاتی ڕاگه‌یاندنی بوونی مام جه‌لال به سه‌رۆک کۆمار ، من و نیوه‌ی گه‌لی کورد خۆشحاڵ و شادومان بووین ، که کوردێکی دڵسۆزی شۆرشگێر بووه‌ته سه‌رۆکی ووڵاتێکی داگیرکه‌ر که ده‌یان ساڵه له ژێر ركێف و ئاڵای ئه‌م ووڵاته له هه‌موو مافێکی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری و ...هتد ده‌چه‌وساینه‌وه ، به‌ڕاستی هه‌واڵێکی مژده به‌خش و خۆش بوو ، به‌ڵام نه‌مانزانی سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌به به زمانی کوردی و له ناو به‌رگی کوردی و ته‌نها هه‌ر وه‌کو سکرتێری یه‌کێتی حیسابی بۆ ئه‌کرێ نه‌ک وه‌کو سه‌رۆک کۆمار ، له به‌رئه‌وه‌ی:-
1-من له کتێبه‌که‌ی خۆم دا کتيبی(رواندز قه‌ڵای خه‌بات و کوردایه‌تی) ته‌نها له بابه‌تێکدا باسی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌م کرد بوو که له ساڵی 1958 سه‌ردانی رواندزی کردوه له‌سه‌ر ئه‌مه توشی چه‌ندین گرفت بووم له لایان به‌رپرسه به‌رێزه‌کانی پارتی.
2-له ماوه‌ی چوار ساڵ ماده‌ی 140 یش فت.
3-ئه‌و بودچه‌یه‌ی که بۆ حکومه‌تی هه‌رێم دانرا له لایان حکومه‌تی عیراق به‌ته‌واوی نه‌درا تاکو ئه‌مرۆش کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه.
4-نه‌یتوانی هیچ به‌رگریه‌ک له مافه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان بکات بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واکانیان.
5-نه‌یتوانی داوای په‌نابه‌ریش بۆ کورد بکات له ووڵاتانی ئه‌وروپا که هه‌ندێکیان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرت کردنن ، کوردانی باشور قه‌یناکه که ئه‌ڵێت کوردستانی عیراق پڕه له ڕه‌وشی دیموکڕاتی و هێمنی و ئاسایش له کاتێکدا واش نیه ، ئه‌ی کوردستانیانی پارچه‌کانی تر که هه‌ندێ چار هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتیشیان لێ ده‌کرێت؟
6-نه‌دانی موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایان حکومه‌تی عیراقی له کاتێکدا که به پێی ده‌ستوری عیراقی پێشمه‌رگه به‌شێکه له هێزی به‌رگری عیراق.
7-ئیمزاکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنیش ، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌کان گه‌ڕایه‌وه ، پاشه‌رۆژی کوردستانیانی باشوری به‌ره‌و لاواز بوون برد له به‌غداد.
جا بریار له ده‌ست خه‌لکه که ئایا سه‌رۆک کۆمار کورد بایه یان عه‌ره‌ب یاخود تورکمان چ جیاوازیه‌کی هه‌بوو ، جونکه بۆ گه‌یشتن به‌م رۆژه کورد له پێناوی دا سه‌دان شه‌هید و قوربانی و کیمیا باران و ئه‌نفال و داستانی شه‌ر و سه‌رماو گه‌رماو نه‌خۆشی و برسیه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و زیندان و ژیانی پر مه‌ترسی و ڕاکردن و مانگرتن و هه‌ڵبژاردن و شه‌ری براکوژی و گه‌نده‌ڵی و..........هتدی بینی ئینجا سه‌رۆک کۆمار و باقی هه‌ندێک له سه‌رۆکه‌کانی تری کوردیش له کار‌و هه‌ڵوێسته‌کانیان که‌م ته‌رخه‌من بۆ گه‌له‌که‌یان ئه‌مه‌ش مانای خیانه‌ت کردن ده‌گه‌یه‌نێت له تیۆری سیاسی ، له کاتێکدا که ده‌شڵێم به من چی سه‌رۆک کۆمار کورده ئه‌مه ووته‌ی مامۆستایه‌کی شاری هه‌ولێر بوو که له سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بوو ، ده‌سه‌ڵاتی پارتی له قوتاپخانه‌که‌ی خۆی گواستیه‌وه بۆ قوتاپخانه‌یه‌کی پێنچ گه‌ره‌ک دوورتر له ماڵی خۆی ، کوره وه‌ڵاهی وه‌بیللاهی وه‌تیلاهی ئه‌و سه‌رۆک کۆماره ئه‌وه‌نده کوردپه‌روه‌ره ، ئه‌وه‌نده کورد په‌روه‌ره ............................. تاکو له کورد په‌روه‌راتی بووه‌ته عه‌ره‌ب په‌روه‌ر.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست