کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


118 کەسایەتیی و رێکخراو داوا دەکەن, کە پیکەری دژە شەڕ لە هەولێر دابنرێت

Saturday, 26/05/2012, 12:00


کامپین ساڵانە لەگەڵ هاتنی بەهار و نەورۆز و بووژانەوەی سرووشت جوتێک لەقلەق سنووری زۆر ووڵاتیان دەبڕی و ڕوویان دەکردە باشووری ‌کوردستان، هەرساڵە لەگەڵ ڕەوینەوەی سەرماو هاتنی بەهار جوتێ لە جوانترینوو بە ئەمەک ترین لەم مەلانە لە سەر منارەکۆنەکەی مزگەوتی خانەقای شاری هەولێر هێلانەی خۆیان سەرلەنوێ هەڵدەنایەوە، پایزانیش لەگەڵ ڕەوەی ئەو مەل و باڵندانەی گەرمیان و کوێستان دەکەن بە کۆمەڵ ڕووە و شوێنە گەرمەکان کۆچیان دەکردەوە. بەڵام لە مانگی ٥ی ١٩٩٤دەستی ڕەشوو خۆشکێنەرانەی ڕۆبۆتە چەکدارەکانی شەڕوو کوشتاری ناوەخۆ، ڕووی ئاگری کوژەری چەکەکانیان کردە ‌هێلانەی لەقلەقوو منارەی خانەقایان کردە نیشانی هزری بێزراویان. ئەو مەلە ئاشقەی پیرە هەولێر و قەڵا و منارە و قەیسەریی نێو جەنجاڵی شار، یەکێک لەم لەقلەقە ئاشقانەی شاری تیرۆر کرد، ئیتر چیتر ئەو باڵندەی کە سیمای هێوریوو ئەوینی نێو شینکەی ئاسمانی شار، باڵە سپیکەلانە قاش ڕەشەکانی لێک نەدایەوە، ببڕای ببڕا لەسۆی زامی چاولێکنانوو سفتوسۆی ڕۆحی کوژراوی لەقلەق، بێوە لەقلەق لەگەڵ زامە قوڵەکەی هەڵفڕیوو بۆدواجار بەئاسمانی ئەمشارەدا فڕیوو بۆی نەگەڕایەوە. ئیتر ئەم تاوانەش وەک دەیان و سەدان تاوانی تری قارەمانانی شەڕی ناوخۆ، ڕووپەلی مێژووی ئەوانی چڵکنتر کرد، تا ئەمڕۆش تاونبار نەدۆزرایەوە، هیچ کەس و لایەنێکیش بەدوا داچوونی بۆ ئەم پەروەندە نەکراوەیە نەکردوو لە ژێر تەپ و تۆزی خەمساردی ژبیرکرا.
لەنیشتمانی ئێمەد ژمارەیەکی زۆر پەیکەر بۆ هەر شتوو ناشتێ دانراوە ، بەڵام تائێستا پەیکەرێک بۆ باڵندەی تیرۆرکراو کە ڕەگی قووڵی لەناو بیرەوەری هەموو دانیشتوانی ئەو شارە هەییە نەدیترا. بونی کۆتەڵێکی رەمزی وەک (حاجی لەقلەقەکەی منارەی خانەقا) دانەنراوە تا وەک رەمزی شەرمەزارکردنی شەر بناسرێ.
هەر بۆیه بەگرنگی دەزانین داوابکەین لە هەموو مرۆیەکی ئازادیخواز و دژ بە شەڕ هەموو لاینگرانی سرووشت و ئازار نەدانی پەلەوە‌ر، هونەرمەندان، نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشەنبیران، پارێرێزەران، دادوەران، پەرلەمانتاران، چالاکوڤانانی بوارە مرۆییەکانی کۆماڵگای سڤیل بۆ پشتگیری لە داواکردنی پەیکەرێکی (دژە شەری ناوخۆ) بۆ ئه‌م لەقلەقە تیرۆر کراوە دروست بکرێ ، بۆ ئەوەی ئەم پەیکەرە بۆ هەتا هەتایە ببێ بە سیمبوۆلی بەرائەتوو ئاشتی وەفادری لە کۆمەڵگای ئارام و سڤیلی باشووری کوردستان، بۆ ئەوەی لەمڕۆوو لە ئایندەشدا نەفرەت لە شەڕ و بازرگانی بە خوێنوو وێرانکردنی ئینسان بکرێ.

ئەم کەمپینە بەردەوام دەبێت
پەیوەندیەکان
ئیمێل [email protected]
فەیسبوک
 http://www.facebook.com
1. سەرکەش عەبدولکەریم . سوێد نوسەر
2. عەلی مەحمود ، هەولێر ، چالاکوانی بواری ژینۆساید
3. شاخەوان شٶڕش ، دانیمارک ، نوسەر لەبواری ژینۆساید
4. عیسا خدر ، ڕۆژنامەوان ، هەولێر
5. قادر نادر سوێد ، چالاکوانی بواری مەدەنی
6. محەمەد هاشم ، هەولێر ، هونەرمەندی شێوەکار
7. دیار عەزیز شەریف ، هەولێر ، نوسەر
8. بەشدار عوسمان . لەندەن ، نوسەر
9. شێروان خدر ، ئوسترالیا ، نوسەر
10. کەمال چۆمانی ، ڕۆژنامەنوس ، هیند
11. کامەران محەمەد ، ڕۆژنامەنوس ، هەولێر
12. هەڤال سەید حەسەن ، نوسەر ، سوێد
13. هەلگورد سەمەد ، ڕۆژنامەنوس ، فەرەنسا
14. شەوقی کانەبی ، ڕۆژنامەنوس ، هەولێر
15. ئومێد عیسا ، پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
16. فەرهادی کادیر ، پێشمەرگەی دیڕین ، یوتۆبۆری سوید
17. ئاری ئەبوبەکر.....ڕۆژنامەنوس
18. حەسەن جودی ، ڕۆژنامەنوس ، سوێد
19. دلشاد مەجید محەمەد . ڕۆژنامەوان ، سوید
20. مزەفەر سەید سابر، هەڵسوڕاو لە بواری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی...نەرویژ
21. شوان سابر مستەفا ، مافناس و چالاکوان . هەولێر
22. هیوا ناسح ، چالاکوانی مەدەنی . سویسرا
23. فەرحان هەیواز ، خوێندکاری زانکۆ . هەولێر
24. شۆرش ئەمین ، چالاکوانی مەدەنی ، سلێمانی
25. ڕوناک ئەحمەد ، چالاکڤانی ژنان ، ئەلمانیا
26. هاوڕی کرێکار ، چالاکوانی سیاسی ، هەولێر
27. شەمال عادل سەلیم ، هونەرمەندی شیوەکار ، دانیمارک
28. دلشاد هەرتەلی ، ڕۆژنامەنوس ، هەولێر
29. هونەر توفیق ، نوسەر ، ئەلمانیا
30. گۆران دوکانی ، ڕۆژنامەنوس ، ئەمەریکا
31. ناسح عەبدولرەحیم ، ڕۆژنامەوان ، هەلەبجە
32. بەکر عەبدولڵا چالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا
33. هیرش عەبدولرەحمان ، چاودیری سیاسی ، ئەمەریکا
34. عەبدوللا قەرەگولی چالاکوانی مەدەنی ، یۆتۆبوری سوید
35. ئەوین بەرزنجی ، چالاکوانی ژنان . سوید
36. ڤیان کەریم ، مامۆستا ،. سوید
37. سالار سیامەند خوێندکاری بەشی مێژوو، بەیروت
38. هۆشەنگ کەریم - رۆژنامەنووس هەولێر
39. هەڤال نەژاد ، چاالاکوانی مەدەنی ، هەولێر
40. ڕێژین ئیبرایم ، رۆژنامەنوس ، سوید
41. ئاازد کەریم ، ئەندازیار ، سوید
42. حاتەم سۆفی ، ئەمەریکا
43. چالاک نەجمەدین مامۆ ، چالاکوانی مەدەنی ، سوید
44. ڕێناس نەورۆزی ، ڕۆژنامەنوس و نوسەر ، بەلجیکا
45. چیا حسین
46. فەتاح خەلیل زاخۆیی ، چاودیڕی سیاسی ، سلێمانی
47. شیرزاد عەزیز ، ڕۆژنامەنوس ، مالمۆ سوید
48. مالپەری مالمۆ ی کورد
49. هیدایەتی مەلا عەلی ، هەلسوراوی سیاسی ، دانیمارک
50. مەحمود یاسین ، ڕۆژنامەنوس ، هەولێر
51. ئاسۆ گۆران ، هەلسوراوی مەدەنی ، بەریتانیا
52. فەرهەنگ قەرەنی ، ڕاگەیاندکار ، هەولێر
53. دەرسیم دیبەگەیی نوسەرو ڕۆژنامەنوس ، دانیمارک
54. ئەحمەدمەجید ، چالاکوانی وباری جینۆساید ، کەلار
55. شاسوار مامە ، ڕۆژنامەنوس
56. شوان عەلی چالاکوانی مەدەنی ،. هەولێر
57. مەهدی چاف شانۆکار ، سوێد
58. لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
59. دەزگای پێنوسەکان ، بەریتانیا
60. ساڵح میراوده‌لی: نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (به‌ریتانیا)
61. خانزاد ڕه‌شید مسته‌فا: نوسه‌ر و چالاکوان/ به‌ریتانیا
62. بەختیار محەمەد سەرنووسەری رۆژنامەی (دەنگی مەخموور)
63. ناسیک قادر پسپوری کۆمه‌ڵناسی سیاسی...سلێمانی
64. سەلام محمەد ، چالاکوانی بواری مەدەنی ، دانیمارک
65. یاسین بانی خێلانی ، نوسەر سویسرا
66. پشتیوان ئه‌حمه‌د شا: نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌ریتانیا
67. لوقمان محمد ساڵح / پێشمەرگەی دێرین
68. عیماد عەبدولقادر مەرزانی هەولێر/ سوید
69. گروپی چاوی خەڵک لە زانکۆی سەلاحەددین
70. شەفیقی حاجی خدر ، نوسەر ، بەریتانیا
71. نیهاد قازی ، نوسەر هۆلەندا
72. رێباز مجید - خوێنکاری زانکۆ هەولێر
73. دکتۆر فائیق گولپی ، چاودیری سیاسی ، سلێمانی
74. بەناز مستەفا قادر - خوێنکاری زانکۆ کۆیە
75. گروپی ١٧ شوبات ، ستۆکهۆلم
76. تەها کەریم ، نوسەر ، ئەلمانیا
77. سۆزان جواد مەلا -خوێنکاری زانکۆ هەولێر
78. محمەد گۆران ، ڕۆژنامەنوس ، هەولێر
79. نەهرۆ عالایی ، ڕۆژنامەنوس ، هەولێر
80. ئیبراهیم بالیسانی ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
81. دلێر سالەیی ، قوتابی ماستەر ، لوبنان
82. محەمەد قادر ، شاعیر ، هۆلەندا
83. ناسح مستەفا ووسو ، مامۆستا و ڕۆژنامەنوس ، رانیە
84. دیار ئەحمەد ، فەرمانبەر ، هەولێر
85. فەریدون بەرزنجی ، فەرمانبەر هەولێر
86. هاوڕی باخەوان ، نوسەر ، هولەندا
87. پۆلا محمود انور .. دیزاینه‌ر/هه‌ولێر
88. سامان فاروق.. ڕۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
89. مۆفه‌ق محمد.. ڕۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
90. وریا ئەحمەد ، هەولێر
91. هێمن مام ڕەش ، ڕۆژنامەنوس ، ئەمەریکا
92. خۆشەویستانی شەهید سەردەشت عوسمان لە زانکۆی سەلاحەددین
93. هێمن ئه‌مین شوانی/ ڕۆژنامه‌نوس/ هه‌ولێر
94. ئومێد رسوڵ - خوێنکاری زانکۆ هریر
95. ئارام شوانی ، ڕۆژنامەنوس ، سلێمانی
96. بەسما نادر ، مامۆستا ، هەولێر
97. سیروان عەول ، نوسەر ،نەرویژ
98. برایمی مەلا زادە ، نوسەر ، بەریتانیا
99. جەمال کەریم ، شاعیر ، نەرویژ
100. هاوڕی هیرانی ، ئەندازیار ، سوید
101. بەهزاد پیرموسا ، ڕۆژنامەنوس ، سویژ
102. ئیدریسی حاجی سەعید ، شاعیر ، فینلەندا
103. جەلال چوارتایی - نووسەر هۆڵاند
104. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس سوید
105. جەمال کەریم ، ئەندازیار ، نەرویژ
106. سەید کەمال جەباری ، پێشمەرگەی دیڕین ، سوید
107. بەختیار حەمەد ، مامۆستا ، هەولێر
108. کوردستان زرار ، توێژەری کۆمەلایەتی
109. وریا بوداخی ، هونەرمەند
110. ئیسماعیل هه‌ورامی\توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
111. تریفە مەغدید
112. أبراهیم نامۆ .. رۆژنامەنوس . هەولێر
113. کاروان کەمال شەریف ، لێکۆلەرەوە لەبەشی یاسا
114. شوان رەئوف - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
115. نه‌وزاد چارلس، رۆژنامه‌نوس، هه‌ولێر
116. رۆزنامه‌نووس: هيمن مام ره‌ش له‌ ئه‌مريكا
117. وریا ئەحمەد ، هەولێر
118. دارا قادر سالح ، هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە