کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا خۆ ده‌گه‌یه‌ننه‌ بنه‌ماڵه‌ی الحه‌کیم..تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Friday, 13/02/2009, 12:00

2928 بینراوە


پێشتر له‌ نووسینێکدا باسمان له‌ بوونی سێ بنه‌ماڵه‌ی مافیا کرد که‌ هه‌موو یا زۆربه‌ی جومگه‌کانی سیاسی و ئابوری عێراقیان گرتۆته‌ ده‌ست ، بنه‌ماڵه‌کانیش هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال له‌ کوردستانا و عبدالعزیز حه‌کیمیش بۆ ناوه‌راست و باشور.
ئه‌م سێ بنه‌ماڵه‌یه‌ کوره‌کانیان خه‌ریکه‌ ئاماده‌ ده‌کرین بۆ درێژه‌پێدانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ عیراق و ، هه‌ر بنه‌ماڵه‌ش دیاره‌ خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی کۆمینکه‌شن (مۆبایل)ێکن ، جه‌لال ئاسیا ، مه‌سعود کۆڕه‌ک و ئالحه‌کیمش دیاره‌ (عراقنا).
پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له‌ نێو جه‌نجاڵی گه‌شه‌کردنی تیرۆر و تایفه‌گه‌ری که‌وته‌ ته‌نگه‌ژه‌ ، مالیکی به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌رکییه‌کان توانی تاراده‌یه‌ک جۆرێک له‌ ئیستقرار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو عێراق ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وایکرد بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان نه‌خشه‌ی سیاسی بگۆرێت ، به‌ جۆرێ بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئالحه‌کیم که‌وته‌ پاشه‌کشه‌ و خه‌ڵکی عێراق توانیان تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌وموو دزی و تاڵانیانه‌ی که‌ مافیای ئالحه‌کیم لیی ده‌کردن ، بکه‌نه‌وه‌.
خه‌ڵکی عێراق له‌ رێگای سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن توانی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق بگۆڕن ،ئه‌مه‌س وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ بوو له‌ پڕۆسه‌ی به‌ دامه‌زراوبوونی کۆمه‌ڵگا.
هه‌رچی له‌ کوردستانا ، ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئه‌وانیش وه‌ک حه‌تمییه‌کی مێژوویی ده‌بیت رازی بن به‌ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ، هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن که‌ بتوانن ئه‌و گۆڕانه‌ به‌دوا بخه‌ن ، به‌لام گۆڕانه‌کانی نێو خودی عێراق ناهێڵیت وه‌ک جاران پێس له‌ پێشوه‌چوونه‌کان بگیرێت ، بۆیه‌ ده‌بینرێت ده‌سه‌ڵات وه‌ک سه‌گی هاری لیهاتووه‌ و په‌ل به‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌هاوێت له‌ بچووکرتین ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌وانی توره‌ده‌بن و بی وه‌لام ده‌مێننه‌وه‌.

ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌موو ده‌نگیک که‌ نارازی بێت قه‌ڵس ده‌بێت و ژیانی لێ تاڵ ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌فراندنی لیستی چوار حزبه‌که‌ و دواتریش لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا هاته‌ ئاراوه‌ ، ده‌سه‌لات که‌وته‌خۆ ، له‌لایه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی که‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ زه‌حمه‌تکێشان و سۆشیالیست بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی نه‌که‌ن و سه‌رو ده‌مانچه‌ی داپێێان وه‌ک هێمای به‌کارهێنانی هیز ئه‌گه‌ر لابده‌ن ، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌یان که‌وته‌ هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و لیستی داخراویان کرده‌ باشترین چاره‌سه‌ریی بۆ به‌رگرتن له‌ هه‌ر دۆڕانیک که‌ پێشبینی ده‌کرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ عه‌دنان موفتی که‌ به‌ که‌سێکی میانره‌وه‌ داده‌نرێت ، به‌لام کاتیک دکتۆر نوری تاڵه‌بانی ناره‌زایی ده‌ربڕی بۆ لیستی داخراو ، به‌ شێوازیکی زۆر نامۆدرینانه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌..ده‌سه‌ڵات به‌رگه‌ی که‌مترین و ساده‌ترین ره‌خنه‌ ناگرێت وه‌کو سه‌گی هار به‌ چوارده‌وره‌ی خۆی ده‌وڕێت.
ئه‌گه‌ر له‌ عێراق نه‌خشه‌ی سیاسی گۆڕدرا و توانرا قاچیکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی مافیای وه‌ک ئالحه‌کیم بخه‌نه‌ گۆڕه‌وه‌ ، هیچ دوور نییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دادێی کوردستان و عیراق دوو بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی دیکه‌ی هه‌رێمی به‌ناو کوردستان له‌ گۆڕبنرێت.
بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ، تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://issuu.com


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 3.5/5)